كێ لە پشتی خوپێشاندانەكی دهوكە

سەرتپ جەوهەر

پارێزەر سەردار هەركی لە دیدارە رۆژنامەوانییەكەی پارێزگاری دهوك لەگەل چەند كەنالێكی تەلفزینونی بە ئاشكراو و بەروونی تومەتباری ( ئەگەر بەكارهێنانی وشەی تومەت لێرەدا ورد بێت) چەندین حزب و لایەن وكەسایەتی كرد بە تایبەتی ( یەكێتی، یەگرتوو، گوڕان و پەكەكە...هتد ) تەنانەت ناوی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لاهور شێخ جەنگی هێنا. لێرەدا من نازانم ماموستایان و فەرمانبەرانی دهوك كاری تیروریستیان كردوە یان دروشمی ( الشعب يريد اسقاط النظام) بەرزكرتەوە یان خیانەتی عوزمایان كردووە تاكو تومەتباری لایەنەكان بكرێت! پارێزگاری دهۆك خودی تومەتەكەی روون نەكردەوە چییە ؟ ئایا تومەتەكە خودی خوپێشاندانەكەیە كە مافیكی دستوریە و لە چەندین.

 

مادەی دستوری رێكخراوە ؟ ئەگەر رادەربرین ئەوند كارێكی تێكدەرانەیە ئەی بۆ كاتی خوپێشاندانەكانی بەغداو باشوری عیراق، لە هەرێم پێشتگیری بۆ ئەو خۆپێشاندانانە رادەگەیەنرا؟ ئایا ئێمە ئەوندە دیموكراسین كە دوورە لە نێو مالمان؟ بەرلەهەموو شتێك پێویستە پرسیاری ئەوە بكەین ئایا خوپێشاندانەكان رەوابوون یان نا؟ ئەگەر نارەوان ئینجا پرسیاری ئەوە بكەین كێ لە پشت خۆپێشاندانەكانن؟ ئەگەر خوپێشاندانەكان لە لایەن مامۆستایان و فەرمانبەران بێت و تەنها داوای موچەی خۆیان بكەن ئەو كات حكومەت دەبێت هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بدات نەك شماعەی لایەنەكان بدوزێتەوەو هەلەكانی پێوە هەلواسی . پێویستە ئەوەش بلێین كە هەر لایەنەك ئەم جۆرە خوپێشاندانەی رێكخستبیت مایەی دەست خوشییە، بگرە پێوێستە پرسیار لەو حزبانە بكرێت كە بۆچی بەشداری خۆپێشاندانەكەیان نەكردووە؟ لە خوپێشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی چەندین ئەندام و كادری چەندین حزب و لایەنی تێدابوو بەیەكیتی و پارتیشەوە بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەینێت گە ئەوان ئەو خوپێشاندانانەی رێكخستووە.

 

 

تۆمەت بەخشینەوە لە بارودەخێكی ئاوادا خودزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی و لە دۆزینەوەی چارەسەرو راكردنە بۆ پێشەوەو خزمەتی بارودوخە ناكات، بەڵكو قوڵتری دەكاتەوە، باشتر وابوو كە پێكەوە هەوڵبدرێت چارەسەر بدوزرێتەوەو هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی كوردستانیی و دوركەوتنەوە لەو زنجیرە دوورو درێژەی لێداوان و بەیاننامە ئاگریانانەی دژ بە یەكتر، لە كاتێكدا كە سایكۆلۆژیەتی خەڵك زور ماندوەو بەهۆی ئةم پەتایة كة بارودوخەكە روژ بەروژ ئالوزتردەكات.

 

خوپێشاندانەكەی دهۆك تاكە روودا نەبوو كە بەم دوایانە لە هەرێمی كورستان رویدابێت، دیاردەیەكی دیكەی مەترسیدار خەریكە زیاتر پەرەدەستێنێت ئەویش زیاد بوونی رێژەی خوكوشتن كە ئەم جارە خوبگوژەكان بابەتی خوسوتاندن وشەرف و ژنان نەبون بەلكو كومەلێك گەنج كە بەشێكیان تازە چوبونە نێو ژیان هاوسەرگەری هیچ گومانی تێدا نیە كە بارودوخی سەختی ژیان هوی سەرەكی ئەم زیاد بونەیە. لە پوستێكی كورتكراوەم سەراتای بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە لە 15/3 /2020 لە ئەكاونتی خوم ئاماژەم بەوە كرد كە پلانی روبەروبونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا دەبێت لایەنی مروڤایەتی لەخۆبگرێت و لە 25/3/2020 وتارێكم نوسی بەناونیشانی جیهان دوای كۆرۆنا لە لەژمارەیەك رۆژنامەو میدیای كوردستان بڵاوكرایەوە، لەیەكێك لە خالەكان ئاماژەم بەوەدا كە گەورەترین گورانكاری بة هۆی ئەم ڤایروسە لایەنەی كۆمەڵایەتی دەبێت.

 

شێوازی ژیان و داب و نەریتمان و زۆر شتی دیكەی كۆمەڵایەتیمان دەگۆڕێت. برانكو میلانوڤیچ ( Branko Milanovic ) لە 19/3/2020 لە گوڤاری كاروباری دەرەوەی بەناوبانگی ئەمریكی (Foreign Affairs ) مقالەكی بلاوكردەوە لەژێر ناونیشانی مەترسی گەورەی ئەم پەتایە دارمانی كومەلایەتیی ( The Real Panadamic Danger is Social Collapse ) ئاماژە بەو كەسانە دەكات كە بەهوی كوروناڤایروس كارەكانیان لەدەست دەدەن یان موچە وەرناگرن بویە ناتاوانن خەرجیەكانیان بدەن وخویان بەرێوەببەن و روبەروی بەركەوتەی گەورە دەبن و وبەشێكیان لەوانەیە لە خانوەكانیان دەربكرێن و روبەروی قەیرانی خەرجی ببن، ئەو جۆرە كەسانە كە بەبێ ئیشوكار و بە توڕەیی وبەنائومێدی پشتیان لێدەكرێت، لەوانەیە زۆر بەئاسانی هەڵكوتنە سەر ئەوانەی بارودوخیان لەوان باشترەو ئەگەر ژمارەی ئەوانە رووی لە زیادبون كرد، دیاردەكانی راكردن لە زیندانی وەك ئەوەی لە ئیتاڵیا روویدا و دیاردەی تاڵان ئەوەی پاش رەشەبای نیوئۆرلیانز لە 2005 رویدا ئەم كارانە دەبێت كارێكی ئاسای زوو زوو دەیبینین، لێرە دەمەوێ ئاماژە بە خالێكی زور گرنگی ئەم وتارە بكەم ئەویش ئەگەر حكومەتەكان بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم دیاردانە روو لە بەكارهێنانی هێزو چارەسەری ئەمنی بكەنەوە ئەو كات كومەلگا روو لە دارمان دەكات .

 

دەگەرێمەوە بو ئەو دو دیارەدەیەی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبوایە لە دیاردەی خوكوشتنی گەنجان لێكولینەوەی زانستی بكردایەو هەوڵبدات چارەسەری گونجاوی بۆ بدوزێتەوە بەڵام بەداخەوە بەتەواوی پشت گوێخرا، لە خوپێشاندانەكەی شاری دهۆك كە ئەگەر هەیە لەهەموو شارەكانی كوردستان سەرهەڵبدات بەتایبەتی كە بارودوخی ئابوری هاولاتیان یەكجار خراپە و حكومەت هەمیشە دوادەكەوێت لە دابەشكردنی شایستە دارایەكان، دیسان دەزگا ئەمنیەكان پەنایان یۆ رێكارە ئەمنیەكان بردو ژمارەیەكی زۆر هاولاتیانیانیان دەستگیركرد، ئەمە جگە لە تومەتباركردنی ئەو لایەن و كەسایەتیانەی لە سەرەتاوە باسمان كردن.

 

بێگومان ئەمە كورتبینەیەكی زۆرە، چونكە ئەم رێكارانە نەك كێشەكان چارەسەر ناكات بەڵكو قەیرانەكە ئالوزتر و قوڵتر دەكاتەوە بەتایبەتی كە بابەتی خوپێشاندانەكە زۆر رەوایە و داواكاریەكان زور سادەو رەوان، رێگرتن لە دەربرینی راوبۆچوون لە بارودوخێكی وا هەستیارهەست بە نادادپەروەری و ستەمكاریی دروست دەكات كە دەبێتە هوی توندرەویی. توندرەویش زۆر لە تیرۆر مەترسیدارترەو بەرهەمهێنەریشیەتی. بۆ پشتراستكردنەوەی ئەو بوچونەم بەبیرتان دەهێنمەوە روداوی هێرش كردنە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر لە لایەن 3 گەنج بە نەعل و بێ چەك چەند سال لەمەوبەر. لێرەدا پێویستە حكومەتی هەرێم  دوو جۆر بەرنامەی هەبێت یەكەمیان هەرچی زووە خەلك ئازاد بكات بەتایبەتی گیراوانی سیاسی و هەوڵبدات هەرچونێك بێت موچەی مانگی چوار بەتەواوی دابین بكات و چارەسەری یەكجاری بۆ كێشەی موچە بدوزێتەوە. خاڵی دوەم دەبێت پلانی درێژخایەنی هەبێت و هەوڵبدات ئەوندە پشت بە نەوت نەبەستێت و داهاتی خۆی زیادبكات نەك بەزیادكردنی باج و رەسم بەڵكو داهاتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزارو پیشەسازیی و تێراخو ( اكتفاء ذاتي ) بەدەست بێنیت، حكوم یان بەرێوەبردن ئەوە نییە هەر نەوت دەربهێنی و داهاتەكەی دابەش بكەیت و بیخۆیت، چونكە پشتبەستن بە تەنها یەك سەرچاوە داهات مەترسی گەوری هەیە لەبەر ئالوگۆڕی نرخەكەی لە بازارەكانی جیهاندا . بۆیە ئامانجی سەرەكی حكومەت و پلانی ئابوری دەبێت پاراستنی كومەلگاكەمان لە دارمان و پارستنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان وگەیاندنی ئەم كۆمەڵگایە بۆ كەناری ئارام بەتایبەت لەم بارودۆخە سەختە دا. 

 

قەیرانی كورونا گەورەترین قەیرانە لەداوای هەردو جەنگی جیهانیی روبەرووی جیهان بویتەوە. ئەوەی مایەی مەترسیە كە بەركەوتوەكانی لە ئایندە زۆر گەورەتر دەبن بۆنمونە جەنگی جیهان یەكەم لە ساڵی 1914 دەستی پێكرد و لە ساڵی 1918 كوتایهات بەڵام قەیرانە مەزنەكە ((Great Depression)) دووای 11 سال واتە لە سالی 1929 دەستی پێكرد. ئایندە تاریكترە وئاسوی چاكبونەوەی یەكجاری دورە، بۆیە حكومەت دەبێت باشتر خویان ئامادەبكەن و لەبری تومەت بەخشینەوە با هەوڵبدات بە هاوكاری هەمو لایەنەكان چارەسەری كێشەكان بكەن.

 

ئەوەی پێم سەیر بو پەیامنێری كوردستان تیڤی كە تەلفزیۆنێكی حزبییەو ( زمان حالی پارتی دیمكراتی كوردستانە ) بە پارێزگاری دهوكی دەگوت وتەكانت حزباتی زوری پێوە دیارە ! واتە پەیامنێری میدیای حزبیی بەسەرسوڕمانەوە دەیڕوانییە لێدوانەكانی پارێزگاری دهۆك.


20/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر