سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
چەند ڕاستییەک دەربارەی ئەوانەی پیانۆژەنن
ژیار عەلی
بەپێی ڕاپۆرتێکی «پیانۆ کیبۆرد ئۆتۆریتی»، پیانۆژەنین سوودی زۆری ھەیە، و ئەوانەی پیانۆژەنن دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر مێشکیان بەکار بێنن. وێبگەی ناوبراو چەند خەسڵەتێکی باس کردووە لە پیانۆژەناندا کە گوایە مرۆڤ چالاکتر و باشتر دەکات.
بۆ ئەوەی کەسێک فێری ژەنینی پیانۆ بێت، پێویستە ٨٨ کلیلی جیاجیا بناسێتەوە و دەنگەکانیانی لەبەر بێت. مەشقکردن بۆ ناسینەوە و لەبەرکردنی دەنگەکان توانای مێشک لە ھەڵگرتن و کۆکردنەوەی زانیاری بەھێزتر دەکات. جگە لەمە، لەکاتی پیانۆژەنیندا، پێویستە ھەردوو دەست سەربەخۆ بن بەو پێیەی پیانۆژەنان دەستی ڕاستیان بۆ ژەنینی میلۆدی و دەستی چەپیشیان بۆ ژەنینی ریتم بەکار دێنن، ئەمەش توانایەکی مێشکیی زۆری دەوێت. ھەموو ئەمانە پێکەوە دەبێتە بەھێکردن و چالاککردنەوەی بەشی پێشەوەی مێشکی مرۆڤ؛ دەرەنجام پیانۆژەنان توانایەکی باشتری دەربڕین و کێشە چارەسەرکردن و بڕیاردان بەرھەم دەھێنن.
ھەروەھا وێبگەکە ئاماژەی بەوە داوە کە پیانۆژەنەکان توانایەکی باشتری ئەنجامدانی چەند شتێکن پێکەوە، بە پێچەوانەی ئەوانەی پیانۆژەن نین. بۆ نموونە، پیانۆژەنەکان دەتوانن لەگەڵ ژەنینی مۆسیقا گۆرانیش بڵێن، یان لەکاتی خوێندنەوە گوێ لە مۆسیقا بگرن، یانیش بخوێننەوە و لە ھەمان کاتیشدا قسە لەگەڵ یەکێک بکەن. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە مێشکی پیانۆژەنەکان بەوە ڕاھاتووە کە چەندین کردەوە پێکەوە ئەنجام بدات، وەک بینین و بیستن و جووڵان و مولاحەزەکردنی خێرایی و خاوی و سەختی و سووکی ئاوازەکان.
26/09/2019
وتارەکانی تری نوسەر
لەبەر ئەم هۆکارە هەرگیز ناتوانین لەبەر جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان لە تورکیا ببوورین
چەند ڕاستییەک دەربارەی ئەوانەی پیانۆژەنن
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت