ناخۆشرین ووشە لایی یەکێتی

هێڤیدار ئەحمەد

بۆ 16ی ئوکتۆبەر روویدا؟ هەڵبەت ئێستا ناخۆشترین ووشە لایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یان دەتوانین بڵێن بەشێکی (یەکێتی) ووشەی (ئوکتۆبەرە)، چونکە هەر کاتێ باسی 16ی ئوکتۆبەر دەکەی یەکسەر دەمارییان دەگیرێ و نارەحەت دەبن. بێگۆمان خۆیان چاک دەزانن لەو رۆژەدا چییان کردووەو ئەگەر پێیان کرابوایا (16ی ئوکتۆبەرییان) لەنێو هەموو ئەدەبیاتی دنیادا لە نێوییان دەبرد. شوکر پێیان ناکرێ. برادەرانی یەکێتی ببورن، ئەوە مێژۆیەکە خۆم تییدا شاهیدم، تاوەکو پێم دەکرێ ئەو مێژۆیە بو خەڵکی خۆم وەک ئەمانەتێک باسی دەکەم کە لەو رۆژەدا چی روویدا؟. رووداوەکانی پێش 16ی ئوکتۆبەر...

کاتی خۆی کە هەوڵی سەندنەوەی متمانەیان لە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا، جەنابی سەرۆک بارزانی، لە دۆکان بە مام جەلالی گوت "ئێمە لە کوبوونەوەی دوکان داوای سەندنەوەی متمانە ناکەین، بەڵام زەمینە خۆش دەکەین بو ئەوەی سەدر و نوجێفی و سەرکردەکانی عێراق لەو کوبوونەوەیە داوا بکەن، تووش وەکو سەرۆکی عێراق بڵێ ئەگەر ئەو هەنگاوە بهاوێژن منیش وەک سەرۆک کۆمار پاڵپشتیتان دەکەم" بەڵام کە کوبوونەوەکە کرا "پێش ئەوەی ئەوان داوا بکەن، جەنابی مام جەلال یەکسەر گوتی ئەگەر ئێوە داوایەکی وەها بکەن منیش پاڵپشتی ئێوە دەبم".

کە کارەکە بو بەجددی، لە دوا ساتەکاندا مام جەلال پەشیمان بوو و لەو رۆژەوە کورد لە عێراق شکا. بەڵام ئەگەر سەریگرتبوایا، ئەوا بەحەیات لە عێراق کەس نەیدەوێرا بەرامبەر کورد هەڵە بکات، چونکە پێش مالیکی لەسەر داوای مام جەلال، جەنابی سەرۆک بارزانی، ئیبراهیم جەعفەری کە سەرۆک وەزیری عێراق بووم مام جەلالی ناڕەحەتکردبوو لایبرد، مالیکیش دەرکرابوایا، دەردەکەوت کە کوردن بڕیاردەدەن کێ دادەنن و کێ لایدەبن. بەڵام ئەو کارتە لەدەست کورد چوو.

ئێدی هەموو رۆژێ سزای کوردییان دا تاوەکو بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بڕدرا، کە هەموو کەس دەزانێ لەسەر داوای کێ بوو! ئەمەش وایکرد خەڵکی کوردستان بێر لە جیابوونەوە لە عێراق بکەن و ئیدی ئامادەنین زەلیل و بن دەستی قبووڵ بکەن. 25ی ئەیلوولی 2017 خەڵکی باشووری کوردستان دەنگیان بو جیابوونەوە لە عێراق دا، بڕیارێک بوو، یەک میسقال زەرەش هەڵەی تیدا نەبوو، زۆر بوێرانەبوو، ئاقلانەبوو. سەرۆک بارزانی، ئاڵای گشتپرسی گرتبووە دەست، هەموو دنیا هاتن بۆ ئەوەی بارزانی پەشێمان بکەن، هەڕەشەییانکرد، ئیغرای بارزانییان کرد، ویستییان بارزانی بوەستێنن، بەڵام هێز نەبوو ئەم پیاوە بوەستێنێ، چونکە ئیمانی بە گشتپرسی هەبوو بۆ میللەتەکەی کە نە خۆی و نە میللەتەکەی ئامادەنەبوون بە زەلیلی لەژێر دەستی بەغدا بژین. بارزانی و میللەتەکەی لە ئەنجامدانی بڕیارەکەی سەرکەوتن، گشتپرسی کرا. دەرکەوت هەمو رێگایەکی دیبلۆماسی لە دنیا بو وەستاندنی بارزانی شکستی هێنا. سەرۆک بارزانی لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی سیاسی حیزبە کوردستانییەکان گوتی "تکایە ئەگەر ئێوە لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نەبن، لە دژیش نەوەستن".

مانگێک لەسەر گشتپرسی نەرۆیشت، خەونی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق بو چەندین ساڵ لەنێو برا. هیچ دەوڵەتێک جورئەتی نەکرد ئەو خەونە لەنێو ببات، تاوەکو کەڵێنێکی گەورەیان لەنێو هێزە کوردستانییەکانییان بینی کە ئەو کارەیان بوو بکەن، کەڵێنەکەش (بەشێک بوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) نەک هەموو یەکێتی.

یەکێتی لەگەڵ بەغدا، بریتانیا، ئێران رێککەت کە هێرشی بکەنە سەر پێشمەرگە لە کەرکووک و شنگاڵ و مەخموور و دەرسێک بدەن بە پارتی بەحەیات جورئەتی ئەوە نەکات جارێکی دیکە باسی دروستکردنی کیانێک بکات بو خەلکی هەرێمی کوردستان! بەڵێ یەکێتی ئەوەی کرد، کوردستانی بو چەند تەنەکەیەکی نەوتی فرۆشت، دواتر نە تەنەکە نەوتەکە بویان ما، نە کەرکووک و نە دەسەڵاتەکەی و نە خەڵکەکەی. نە یەکێتیش ئەو (کاڵفامانەیان) سزادا کە جەنابی کاک کوسرەت ئەو وەسفەیان دایێ دوای خیانەتی 16ی ئوکتۆبەر.

ئەوەی لە هەموو شتێک ناخۆشتر بو یەکێتی ئەوەبوو کە پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا بە بێ هێزێ (پێشمەرگەی یەکێتی) سوپا و حەشدی شەعبی و راوێژکارەکانی ئێران و ئەمریکایان شکاند و داستانێکی مێژۆییان تۆمارکرد. چونکە دایاننابوو ئەمە ئەو کاتەیە کە کۆتای بە پارتی بهێنن و هەرێمی کوردستان هەمووی تەسلیمی حەشدی شەعبی بکەن!.

بەڵام دوای 16ی ئوکتۆبەر بەغدا و تاران و ڵەندەن دەرگای خۆیان لەسەر ئەو بەشەی یەکێتییان داخست، وەک ئەوەی بڵێ "ئەوەی خیانەت لە خەبات و قوربانی گەلێکی هەڕەشە لێکراوی خۆی بکات، بو کەس ماڵ نییە و ماڵیش نابێ". لە هێتلەرییان پرسییەوە "کێ چنەترین کەسە لای تۆ؟ ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی، ئەوانەبوون کە هاوکاری ئێمەیان کردووە بۆ داگیرکردنی وڵاتی خۆیان"

دەیگێڕنەوە، کاتی خۆی سوپای ناپلیۆن پۆ نابرت ویستییان نەمسا داگیربکەن، قورابی زۆیان دا و تێدا سەرنەکەوتن، هەستان بەدوای کەڵێنێکدا دەگەران کە چۆن بتوانن دەست بەسەر ولاتی نەمسادا بگرن، فەرماندەی سەربازی سوپای نەمسا خۆی دەفرۆشێ و لەگەڵ فرەنسا رێککدەکەوێ و وڵاتی خۆی رادەستی فرەنسا دەکات.

وای لە حزۆری ناپلیۆن ئامادەدەبێ، کاتێ فەرماندەی سوپای فرەنسا پێ دەڵێ "ئەگەر هاوکاری ئەم فەرماندەی نەمسا نەبوایا، بە ئاسانی نەمانتوانی نەمسا داگیربکەین. ناپلیۆنیش هەر لە شوێنی خۆی کیسێک کە چەند دەرهەمی زێڕی تێیدا بوو فرێداتە بەردەم فەرماندە نەمساوییەکە کیسەکە بە ئەرزەوە دەخشێ تاوەکو دەگاتە بەردەستی. دەڵێ ئەوە دیاری تۆیە. فەرماندە نەمساوییەکەش دەڵێ دەمەوێ تەوقەیەک لەگەڵ جەنابی ناپلئۆن بکەم، ناپلیۆن پێ دەڵێ من دەستی خۆم ناخەمە نیو دەستی کەسێک کە خیانەتی لە وڵاتی خۆی کردبێ!".

خو تێ دەگەین من چی دەڵێم؟


16/10/2019



وتارەکانی تری نوسەر