بەرەو هەڵبژاردنی پێششوەختە

سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم

چاوەڕواندەكرێت لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتوو ، هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت ، بەواتای پەرلەمان و حكومەتێكی نوێ‌ ، بە دارشتنەوەی بناعەی سستمێكی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی نوێ‌ .

 
پرسی گرنگ ، سەبارەت بە ئێمەی كورد ، چۆنیەتی بەشداریكردنە لە دارشتنەوەی بناغە نوێیەكەی سستمی سیاسی عیراق ، ئەمەش ، بە چۆنیەتی بەرەوپیرچوونی كوردە بەرەو ئەو هەڵبژارنە نوێیەی سەرەتای ساڵی داهاتوو .  

 
كۆمەڵگەی عیراق ، بە سەرجەم پێكهاتەكانی ناوەڕاست و باشوور ەوە ، ڕووی  لە گۆڕانكارییەكی گەورەی ئایندەساز كردووە ، سەرەتاكەی ، بە لاوازكردن و نەهێشتنی سووڕی ئەو سستمەی وڵاتەكەیانی بە ئەمڕۆی كاولی ونەهامەتی دواكەوتویی گەیاندووە ، دەستی پێكرد ، گرنگ نییە عیراقییەكان تا چەند سەركەوتوو ئەبن لە ڕێگرتن لەو سووڕە كوشندەیەی ژیانیان ، گرنگ ئەوەیە زۆرینەیان خۆی سازداوە بۆ ئەو هەڵمەتە و بەو تیینەوە ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان ئەكەنەوە.
عیراقییەكان ، لە ئێستادا ، لەسەر گۆڕین ولابردنی ئەم سستمە ڕێككەتوون ، بە پشتگیری كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ، هەنگاو بەرەو داهێنانی دەوڵتی كۆمەڵگە ئەنێن ، دەوڵەتێك ئەو ئامرازانەی تیادا نامێنێت كە چواردە ساڵە بەرژەوەندی كەمینەی دەسەڵأتدارانی پاراستووە .   

 
ئێمەی كوردیش ، لە عیراقدا ، لەبەردەم دوو ئەگەرداین ..

 
یەكەمیان : بەشداریكردنە لەو پرۆسەی سازدانەوەی ئایندەی عیراق ، بە بەشداریكردنێكی كاریكەر و داهێنەر لە پێكهێنانەوەی پەرلەمان و حكومەتی نوێی عیراق .
دووەمیان : دەستەوئەژنۆ وەستانە ، بە سپاردنی پرۆسەكە بە هەمان ئەو ستافە چواردە ساڵەیەی بەغدا .







04/12/2019



وتارەکانی تری نوسەر