كارەبا .. وەك چەك

سمکۆ ئەسعەد ئەدهەم

((هەڵەیەكی گەورەمانكرد ، كارەبا -مان وەك گوشار لە دژی گەلی ئێران بەكار نەهێنا ، ئەگەر بمانكردایە .. ئەنجامەكان زۆر جیاوازتر ئەبون لەوەی كە ئێستا هەیە ..))  ئەمە وتەی كوڕی محمد رەزا پەهلەوی .. شای كۆچكردوی ئێرانە ، لە لێدوانێكیدا لە دوورە وڵات ، دوای ڕووخانی حوكمڕانی باوكی ..
هەڵبەتە ئەو كارە ،كە كوڕی شای كۆچكردوی ئێران بە (هەڵە) لەقەڵەمی ئەدات ، لە كات وساتی خۆیدا ئاسان نەبووە ، لەبەر ئەوەی یاساكانی دەوڵەتی ئێران لەو سەردەمەدا ، لە ئێستاشدا ، ڕێگای بە كارێكی لەو جۆرە نەداوە ...

 
كارەبا ، سەرەكیترین پێكهێنەری ژێرخانی وڵاتە ، هیچ حكومەت ود ەسەڵاتێك ناتوانێت ، بە بێ‌ یاسای تۆكمە و بەرنامە بۆ داڕێژراو لە پلانی پێشخستنی وڵاتدا ، دەستكاری بكات .

 
ئێستا لە هەرێمدا باس و خواستی دەستبردن بۆ كەرتی كارەبا هەیە ، بە ڕادەستكردنی بە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت ، ونازانم تا چ ڕادەیەك بیرۆكەی ئەو ڕادەستكردنە پەیوەندی بە بیرۆكەكەی كوڕی شای كۆچكردووی ئێرانەوە  هەیە ، بەڵام ئەمەوێت  باڵادەستانی بەڕێز لە حكومەتی بفەرمون وپێمان بڵێن :

 
- بە چ یاسایەك حكومەت كەرتێكی ژێرخانی دەوڵەت بە كۆمپانیا ئەدات ... !!

 
- بە چ یاسایەك بڕیار لە تایبەتكردنی كەرتی كارەبا ئەدەن ... !!

 
- بە چ یاسایەك فەرمانبەر و كارمەندانی دەوڵەت ڕادەستی كۆمپانیا ئەكەن و بە چ یاسایەك ماف وشایستەكانی گوزەران و خانەنشینیان ئەپارێزن .. !!
جگە لەو پرسیارە سەركیانە ، دەیان پرسیاری تر دروست ئەبن لە بارەی چارەنوسی میللەتێك رۆژ بە رۆژ بەڕە لە ژێر پێی ڕائەكێشرێت ...

 

07/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر