گەڕانەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچە لەژێر میکیاژی پرۆژەی چاکسازیدا

سەرکۆ ئازاد


یەکێک لە خەون و ئامانجە باڵاکەمان ئێمە کەھەڵبژێراین بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەوە بوو کە  بتوانین خزمەتێکی زیاتر و نەھامەتیەک کەم بکەینەوە و پاشەکەوتی موچە بگەرێنەوە و شەفافیەت بچەسپێنین لە رێگەی پرۆژەیی چاکسازیی بەتایبەت ئەوەی جێگایی دڵخۆشی بوو ھەر سێ لایەنی سەرەکی پارتی و گۆڕان لە گەڵ یەکێتی کە پێکھێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتن  وە لە وکارنامەی حکومەت  و ھێڵەگشتیەکان ئاماژەی پێکرا ھەموو پەلەمان بوو کە پرۆژەی چاکسازی زوو بێتە پەرلەمانی کوردستان زوو دەنگی پێ بدەین بە جۆرێک بێیت چاکسازی لە داھات و خەرجیەکان بكرێیت ،پرۆژەکە گشتگیر بێیت ھەموو سێکتەرکان بگرێیتەوە بەتایبەت ئەو سێکتەرانی کە لە ڕابردوو و ئێستاش زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێیت ھەوڵبدرێیت  شەفافیەت لە نەوت و  چاکسازی لە خاڵە گومرگیەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرۆژەکانی ئاودان کردنەوە و رێگاوبان و رێگری کردن لە سپی کردنەوەی پارە و بە دادگایی گەیاندنی ئەوانەی چەکی پارەیان لە مقاوەلەکان ئەکڕیەوە بە نیوەی نرخەکەی لە حکومەت پارەکەیان بە تەواوتی وەر ئەگرت و چەندین ملیوێن دۆلاریان قازانج کرد و بۆ چارەسەری ئەمە چاکسازی لە سێکتەری سیستەمی بانکی  بکرێیت ،  دەبێت پڕۆژەی چاکسازی لە خەرجی سەفەرەکانی سەرۆکی  ھەرێم  و سەرۆکایەتی حکومەت بکرێیت، پەرەلەمانتاران  و خەلک بزانێ  خەرجی یەک سەفەریان بۆ فەرنسا و قەتەر چەنێک لە سەر بودجەی گشتی دەکەوێیت ؟دەبوو پرۆژە  چاکسازیە پێشبینیکراوە بودجە زەبەلاحەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتیە  نەھێلرێیت  یان بکرێیت بە نیوەی ئێستا ، وە خەرجی مانگانەی میوانخانەکان و  کەمبکرێیتەوە ئەمانە ھەموو بەشێک بووە لەو گەندەلخانەی کە لە پێشوودا دەسەلاتدارانی حکومەتی ھەرێم کردبووی بە کەلتوور ، خەلکی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ  و کارمەند و موضەفینی حکومی داوای دادپەوری لە خانەنشینی بکرێیت  کە ھیچ نەبێت وەک بەغداد کەمترین مووچەی خانەنشینی ٤٥٠ بۆ٦٠٠ ھەزار دینار بێیت و خانەنشینی موچە بالاکان  بۆ نیوە دابەزێیت یان ھەر ھەر نەمێنیت وەک یاسای خانەنشینی  یەکگرتووی عێراقی لێبکرێیت بۆ ئەوەی دادگەری بگەرێیتەوە بۆ خانەنشییان  بەلام ئەوەی ئێستا ئێمە زانیاریمان ھەیە لەسەر پڕۆژەی چاکسازی زۆر جیاوازە لە پایی بڕینی موچە و نیو موچە  موچەخۆران چاوەڕێ پاداشت بوون!! جگە لە گەرانەوەی پاشکەوتی موچە کە مافێکی ڕەوای خۆیانە لێیان زەوتکراوە پاداشتیان بکرێیت بەوەی پلەی وەزیفیان بەرزبکرێیتەوە بەداخەوە ئەم حکومەتە بە ناو چاکساز خوازە قەرزارە ھاتوە بە ناوی پڕۆژەی چاکسازی بریاری داوە بە سزادانی کۆمەڵی  خەلکی کوردستان  و مووچە خۆرانی کەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا  و کارمەندانی زانکۆ وکارمەندانی تەندروستی و لێکۆلەرەوەی داد و  ژمێریاران و وردبینان و تەکنیککاران و فەرمانبەرانی وەزارتی کارەبا ، لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەولێک ھەیە بۆ برینی دەرمالەی خواردنی ھێزەکانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ، بەپێ زانیاریەکان ئێمە لە کۆبنەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فراکسوێنەکان یەکێک لە سەرۆک فراکسوێنەکان  بۆ شەرعیت دان بە  گەڕانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە بە سەرۆکی حکومتی وتبوو (با مووچەی سەد ھەزار کەس ببڕێیت کێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن), بۆیە لێرەوە دەلێین   ئاخۆ برینی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چاکسازیە یان شەفافیەت لە داھاتی نەوت کە سێ ساڵە  وەزارتی سامانە سروشتیەکان سەرەڕای زیاد بونی  ھەناردەی نەوت بۆ پێنج سەد ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا سەرەڕایی بەرز بونەوی نرخی نەوت لە بازەڕەکانی جیھان  بەڵام بە درێژایی ئەم سێ ساڵە تەنھا سێ سەد ٣٠٠ ملوێن دۆلار بۆ وەزارتی دارایی دەنێریت  کە بریتیە لە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەکرێ چاکسازی لەم فەزاحەتە بکرێیت یان برینی دەرمالەی مامۆستا یان بە بیانویی ئەوەی دەوام کەم دەکات ؟؟یان دادگایی کردنی ئەوانەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان دۆڕاند و حکومەت  و خەلکی ئەم وڵاتەیان قەرزار کرد  یاخود  برینی دەرمالەی مەترسی کارمەندانی پزیشکی و کارەمەندانی کارەبا  ؟؟چاکسازی لە کەمکردنەوەی بودجە خەیالیەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم  و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یان برینی دەرمالەی خواردنی پۆلیس و برینی دەرمالەی مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی وەزارتی خوێندنی باڵا نازانم ئەم ناو دەنرێیت چاکسازی یان سزادانی بە کۆمەڵی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ،بۆیە بە دەنگێکی دلێر لە ناو پەرلەمانی کوردستان دەبین بە داکۆکیکاری ھەموو موچەخۆرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبین  مامۆستایەک و تەندروستکارێک و کرێکارێکی کارەبا و پۆلیسێک و خانەنشینێک کە چاوەرێ دەکات موچەکەی وەک بەغدادی لێ بکرێیت..

19/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر