ژنان، قوربانیە بەردەوامەکانی توندوتیژی

پەرێز سابیر



توندوتیژی بەرانبەر ژنان وەك دیاردە لە جیهاندا بوونی هەیە و شتێکی نامۆ نیە، ڕێژەکەیشی لە وڵاتێك بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، هەندێ فاکتەری جیا جیا کاریگەریان هەیە لەکەمبوون وزیادبوونی ڕێژەی توندتیژی، کە سەرەکیترینیان بریتیە لە یٔاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگا وتاکەکان وهەبوونی یاسای توند وهاوچەرخ بۆ سزادانی توندوتیژکاران لەگەڵ ڕادەی کێشە یٔابوری وکۆمەڵایەتیەکان، کە بێگومان یٔەمەی دواییان بەشێوەی ڕاستەوانە پەیوەندیان هەیە، واتە هەتا کێشە یٔابوری وکۆمەڵایەتیەکان زیاتربێت توندوتیژی خێزانی وبەقوربانیبوونی ژنانیش زیاترە.

 


لەهەرێمی کوڕدستان سەرەڕای هەبوونی یاسای توندوتیژی خێزانی وهەبوونی نوسینگەکانی پۆلیسی توندتیژی خێزانی وهەبوونی چەندین ڕێکخراو کە لەم بوارەدا کاردەکەن وهەوڵی کەمکردنەوە ونەهێشتنی توندوتیژەیەکان وپاراستنی ژنان دەدەن، کەچی یٔەوەی جێگای تێڕامانە یٔامارەکانی توندوتیژی خێزانی وقوربانیانی ژن هێشتا بوونیان هەیە وحاڵەتەکانی کوشتنی ژنان هەندێ جار یٔەوەندە بەشێوەی تۆقێنەر وترسناك یٔەنجام دەدرێن ویژدان دەهەژێنن ولایەنە پەیوەندیدارەکانیش توشی شۆك دەکەن.

 


یٔەوەتا لەدەستپێکی ٢٥ی نۆڤەمبەر و ١٦ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، تاوانێکی گەورەی کوشتنی ژنێك لەگەرمیان یٔاشکرا دەبێت، پێشتریش دووان لە چەمچەماڵ، پێش یٔەویش چەندانی تر لە شارەجیاوازەکان، کە هەندێك لەم قوربانیانە لە سەرەتای تاوانەکەدا تاوانبارەکان توانیویانە تاوانەکەیان بشارنەوە و دوای تێپەڕینی ماوەیەک یٔینجا توانراوە یٔاشکرا بکرێن، بەشێکی تریان یٔەوەندە بەشێوەی ڕێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو تاوانەکەیان یٔەنجامداوە دوای چەندین دانیشتنی دادگا وفشاری هەمە لایەنە، یٔینجا توانراوە تاوانبار بەسزایی یاسایی بگەیەنرێت، هەندێکی تریان لەبەر دەستڕۆیشوویی تاوانبارەکە یان داڵدەدانی لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە هەر نەتوانراوە بەشێوەی یاسایی و دادپەروەرانە تاوانبارەکە بەسزا بگەیەنرێت، بەڵکو پەردەپۆشکراوە و بەڕێگای تر کۆتایی بەکەیسەکان هێنراوە!
یٔەمانە پێمان دەڵێن توندونیژی دژی ژنان لەوڵاتی یٔێمەدا یٔامادەگی هەیە ویٔەو ڕێوشوێنانەیشی تا یٔێستا دانراون بەس نین وپێویستە پێداچوونەوەیان پێدابکرێت وبەدوای هۆکارە ڕاستەقینەکانی تری پشت تووتیژیەکاندا بگەڕێیین ولەوێوە هەوڵی بەگژداچوونەوەیان بدرێت، کەبێگومان سەرەکیترینیان سەروەرکردنی ڕاستەقینەی یاسا ودورخستنەوەی یٔەو دەستانەی ڕێگرن لە بەسزا گەیاندنی تاوانبارەکان وهەوڵی قوتارکردنیان دەدەن، هەروەها گرنگیدان بە کوالێتی ویٔاستی ڕێکخراوەکانی ژنان، نەک تەنها ژماریان، چونکە دیارە کە ژمارەی زۆری ڕێکخراوەکان نیشانەی چالاکبوونیان نیە، بەڵکو بەشێکی زۆریان لەیٔاستی پێویستدا نین، یٔەمە سەرەڕای یٔەو کەموکورتیانەی لە شێڵتەرەکانی مانەوەی ژناندا هەیە و بەداخەوە بەشێك لە قوربانیەکانی ژنان پێشتر لەو شێڵتەرانەدا بوون.

 


کەواتە کەمکردنەوەی توندوتیژی بەرانبەر ژنان هەوڵی زیاتر وهەمەلایەنی دەوێت لەسەر یٔاستی دەسەڵات وکۆمەڵگا وڕێکخراوەکان بەناوخۆیی ونێودەوڵەتیەکانیشەوە.


25/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر