مەترسیەکانی توندوتیژی دژی ژنان

پەرێز سابیر

قوربانیەکانی توندوتیژی خێزانی زۆرینەی هەرە زۆریان ژنان و کچانن، بەشێکی زۆری توندوتیژیەکانیش لەلایەن کەسە نزیکەکانەوە یٔونجام دەدرێن یان یٔەوان هۆکارن بۆ ڕودانیان، کە دەڵێین کەسە نزیکەکان واتە یٔەوانەی لە خێزاندا پلەی نزیکی خزمایەتیان لەگەڵ قوربانیەکاندا هەیە، یاخود یٔەوانەی جێگەی متمانەی قوربانیەکانن و هیوا و یٔاواتیان پیایاندا هەڵواسیوە، کە بەداخەوە لەکۆتاییدا دەبنە مۆتەکەی گیانی قوربانیەکە و توشی کارەساتی دەکەن و زۆربەی جاریش ڕووداوەکان بە کوشتنی ژن یاخود کچەکان کۆتاییان دێت و یٔەوەی جێگەی داخە تەنانەت دوای تاوانەکەیش پەنجەی گوناهباری بۆ قوربانیەکان درێژ دەکرێت!


یٔەم بابەتە لە کوردستان خەریکە دەبێتە دیاردە ولە حاڵەت دەرچووە، کاردانەوەکانیش وەك پێویست نین و زۆر جار لە لێدوان وکاری ڕاگەیاندن ونمایش یٔامیز تێناپەڕن، تەنانەت یٔەو کەمپین وگردبوونەوەی پشتیوانیانەی لەکاتی ڕودانی تاوانەکانی دژی ژنان یٔەنجام دەدرێت کورتخایەنن ومانەوەیان بۆ ماوەیەکی وەها نیە کە بتوانن یٔەنجامی دڵخۆشکەر وەدەست بێنن، بۆیە زۆربەی کەیسەکان بە دەربازبوونی تاوانبارەکان وفەوتانی مافی قوربانیەکە کۆتایی دێت.

 

 
یٔەو ڕوداوە توندوتیژی یٔامێزانە و یٔەو تاوانانەی دژی ژنان دەکرێن بە یٔاشکرا پێمان دەڵێن یٔاسایشی خێزان وکۆمەڵگا لەمەترسیدان، پێمان دەڵێن خانەی سەرەکی دروستبوونی وڵات کە خێزانە لەلێواری لەناوچوندایە ومەترسیەکی گەورە لەیٔارادایە، لەهەمان کاتدا وەهامان لێ دەخوازن کاری جدی و هەمە لایەن بکەین بۆ دەربازبوون لەو مەترسیە و ڕزگارکردنی خێزان لەو هەڕەشە ترسناکە، کاری هەمەلایەن واتا بینینی مەترسیەکە وەک خۆی و بەسەنگی خۆی، ڕوبەڕوبوونەوەیشی بەقەبارەی خۆی و لەپێناو نەهێشتن و کەمکردنەوەیاندا، نەوەك لەپێناو بەنجکردن و تێپەڕاندنیان و یٔیتر بێدەنگبوون تا ڕودانی تاوانێکی تر!

 


لێرەوە دەڵێن مەترسیەکانی توندوتیژی خێزانی کە بەشێکیان زادەی کەلتور وبەشێکیشیان زادەی کێشەکانی کۆمەڵگان، بەتەنها مەترسی نین لەسەر خودی قوربانیەکان وبەس، بەڵکو دەبێت لەلایەن دەسەڵات وڕێکخراوەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە و زانکۆکانیشەوە وەك هەڕەشەیەکی فراوان لەسەر یٔاسایشی خێزان و کۆمەڵگا تەماشا بکرێن وهەوڵی هەمە لایەن بخەنە گەڕ لەپێناو ڕێگە  لێگرتنیان، بۆیٔەوەی لەوە زیاتر تەشەنە نەکەن، بۆیٔەوەی بتوانرێت بەهەموو لایەکەوە چارەسەری ڕاستەقینە پێشنیار بکرێت، بەشێوەیەك کە چارەسەرەکان جێ متمانەی قوربانیەکان بن و بە دوربن لە ڕێککاری ڕوکەش وکاتی، کە تەنها دامرکانەوەی ناڕەزایی ویٔازارەکان بێت بەشێوەی کاتی و هیچی تر، چونکە یٔەوە دەبێتە مایەی تەشەنەکردنی دیاردەکانی توندوتیژی وتەنینەوەی بۆ گشت خێزانەکان ودواجاریش چارەسەری دەبێتە یٔەستەم ودەرەنجامەکانیشی کارەساتی گەورە دەبن.

 

03/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر