خانەنشینی پەرلەمانتار

ئیسماعیل گەڵاڵی

پێش هەموشتێک دەبێ ئەوەبزانین پەرلەمانتاری وەزیفە نیە، بەڵکو نوێنەرایەتیە . ئەوەی پێیدەدرێت وەک ئیمتیاز چی لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا یان دوای تەواوبونی کارەکەی پاداشتە موچەنیە، بۆیە هەر تێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی و تەمەن چی ئەوەی لەیاساکەی بەغدادا کراوە چی لەوەی ئێستا دەیانەوێت بکرێت لە پڕۆژەکەی هەرێمی کوردستان فێڵێکی پەرلەمانتارە بەتەمەنەکانە بۆ ڕزگاربون لەو فشارە جەماوەرییەی هەیە لەسەریان کە لانیکەم لەسەدا ٩٠ ـی پەرلەمان پێکدێنن .


ئەم توێژە بەپێی زانیاری دەقیقی من ئەم بڕگەیەی ناو یاساکەی هەرێم کە تایبەتە بەخانەنشینی پەرلەمانتار لەلایەن پەرلەمانتارێکی کۆن و بەتەمەنەوە بەقەد و باڵا ئامادە وداڕێژراوە .


بەگشتی پەرلەمانتار دوای تەواوبوونی لە نوێنەرایەتیەکەی لە دنیادا دوو جۆر مامەڵە لەگەڵ ماف و ئیمتیازەکانیدا دەکرێت : 


یەکەم : لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا دوای تەواوبونی لەکارەکەی پاداشتێکی شایستە دەکرێ و دەڕواتەوە سەر وەزیفەکەی پێشوی ئەگەر کارمەندی دەوڵەت بوبێت و ساڵانی پەرلەمانتاریەکەشی بەخزمەت بۆهەژماردەکرێت، ئەگەر لەکەرتی تایبەتیش بوبێت یان کاری ئازادی خۆی هەبوبێت، ئەوە خۆی ئازادە چی ئەکات .


دوهەم : لەهەندێک وڵاتانی تر خانەنشینیەکی مەعقولی بۆ دەبڕدرێتەوە لەپێناو دڵنیایی تەواو لە ئایندە و دواڕۆژی تا دەست تێکەڵ نەکات لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە ئەهلیەکان یان چاوپۆشیکردن لە حکومەت یان لەترسی سیخوڕی بۆبێگانە .


بۆ هەردو حاڵەتەکە پاساوی خۆی هەیە، دیارە زەمینە و زەمان ومەکان گرنگن، هەرهێنان و تێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی و زەڕب و تەقسیم و تەمەن لەگەڵ ئەم دوو مەبدەئەدا نایەتەوە تەنیا پێچەبەدەورە و فێڵێکی زیرەکانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانە بە ناوی چاکسازیەوە لەپێناو مسۆگەرکردنی خانەنشینی نامەعقولدا !

پەرلەمانتاری خوولی سێهەم..


14/12/2019



وتارەکانی تری نوسەر