دۆخەکە بەرەو تەمومژ، گەریلا هەر سەربەرز لە کەژ

هاوژین زیبا

شەهیدکردنی گەریلاکانی ماوەت، بۆ دەسەڵات و خەڵکی باشوور وەک هەواڵێکی یٔاسایی تێپەڕی. ئەم یٔاساییبوون و بێباکییە، یٔەم ڕاهاتنەی گوێ و چاوی دەسەڵات و خەڵک، تێپەربوونی ڕووداوە مەرگەساتەکان،  سەردەمێکە دوور لە ئاکاری مرۆڤبوون و هەست بە بەرپرسیارکردن، کە دەسەڵات لەناو خەڵکیدا چاندوویانە. 

 
تەنها ڕاوەستان لەسەر یٔەو هەژموونەی لەواندا جێماوە، پێمان دەڵێت یٔێمە چەند بێباک و بێشعوورانە دەرهەق بە مەرگی ئەوان مامەڵە دەکەین.

 
لەوان کۆڵەپشت و کیسەخەو و چادرێک، چەند وێنەیەک بەجێماون.  ئەوان لەپێناوی یٔێمەدا؛ دوور لە شارنشینیی و رەفاهیەتدا، دوور لە سایەی  ماڵ و کەسوکاردا، لەبری کەوتنە شوێن ژیانی شەخسی و هەڵپەهەڵپ و چێژی کاتی، ژیانێکی ماڵ بە کۆڵ و کۆچەرییان هەڵبژاردووە، ژیانێکی لەخۆبوردوانەی پڕ لە مەینەت، بەڵام سەربەرزانە و لێوانلێو لە بەرخوردان و ئاوەزی خۆیبوون، کوردبوون.

 
هەریەك لەو گەریلایانە، بەرهەمی پەروەردەیەكی دوور و درێژن، لە ڕۆژانی سەخت، لە ژیانێکی ڕەهێڵە و سەرماوسۆڵەی تاقەتپڕوکێن، بەڵام سیخناخ لە یٔیرادەی پۆڵاین و تێکۆشان. یٔەوان هەمیشە لە لوتكە و دامێنی شاخەکاندا دەدرەوشێنەوە و دەبریسکێنەوە.

 
دۆخەکە تادێت خراپتر یٔەبێت. دەوڵەتان لە کاتی قەیراندا ماسکە مرۆڤدۆستانەکەیان فڕێ دەدەن. یٔەوەی جاران بە شاراوەیی دەیانکرد، یٔەمێستا بە یٔاشکرایی دەیکەن. گوێیان لێ نییە، بە چی تۆمەتبار دەکرێن. یٔەم قەیرانی یٔابووریی جیهانییە، ئەگەر خەڵک هەر سەرکز و خۆشباوەڕ بێت،  نەخشە سیاسییەکان بەرەو دۆخێکی مەترسیدارتر دەبات. 

 
لێرەشدا پێشوەختە زەمینەکەی بۆ خۆشکراوە، دوو دەزگای ئەمنی، کە لە هەردوو زۆنەکەوە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، دوورن لە پڕەنسیپ و بەهای ئەخلاقیی،  ئامادەن لەناو گەمە سیخوڕییەکاندا،  لەیٔێستا خراپتر تاڵانفرۆشمان بکەن، بە ئاشکرا بمانفرۆشن.


28/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر