دیوەکەی تری توندوتیژی

هاوژین زیبا

ساڵانە لە سەرجەم وڵاتانی جیھاندا ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژ بەژنان رادەگەیەندرێت و بە چالاکی جۆراوجۆر یٔەو یادە دەکرێتەوە. لە وڵاتی یٔێمەشدا ھەتادێت یٔەو راستییە پێشدەکەوێت، سەرەڕای کەموکورتییەکان، یٔەو بابەتە دەبێتە رۆژەڤ و زۆر کەس وتار و گفتوگۆ و شرۆڤەی جیاواز دەربارەی پێشکەش دەکەن، بەڵام بەداخەوە کاریگەرییەکی یٔەوتۆیان لەسەر کۆمەڵگای کوردی دروستنەکردووە و توندووتیژییەکان بە شێوازی جیاواز بەردەوامییان ھەیە. بەشێک  لە پیاوان و ژنانیش کاتێک باسی توندوتیژی دەکەن، بە گشتی تەنھا باسی توندوتیژیی جەستەیی دەکەن، لەکاتێکدا نابێت توندوتیژی دروونی لەیادبکرێت، چونکە ھەر کردەوەیەکی توندووتیژی سەرەتا لە دەروونەوە دەستپێدەکات. لەم وتارەدا ھەوڵدەدەم یٔاماژە بە چەند شێوازێکی توندوتیژیی دەروونی بەرامبەر بە ژنان بکەم. 

توندووتیژیی دەروونی
بۆ تێگەیشتن لە توندوتیژیی دەروونی بەرامبەر بە ژنان، سەرەتا پێویستە جۆرەکانی دەسەڵات بناسین، چونکە توندوتیژیی دەروونی خۆراک لە دەسەڵاتداری وەردەگرێرێت.  گەلێک چالاکوان، نووسەر و زانا باسی لە زیندانیبوونی ژن دەکەن. ژن، کاتێک وەک سۆلینا یٔیڤێ پارێزگاری لە خۆی دەکات، لەلایەن دەسەڵاتی دەوڵەتەوە زیندانی دەکرێت؛ لەلایەکی ترەوە، کاتێک ژن دەیەوێت سەربەخۆبێت و بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوسالاری دەنگ ھەڵبرێت، دووبارە یٔەو ژنە لەلایەن پیاوەوە لە ماڵدا یان لە کارگە و شوێنیکاردا زیندانیدەکرێت.  سیستەمی دەوڵەت کاتێک ژنێک زیندانی دەکات، ھەموو جوڵەو چالاکییەکی دەخاتە ژێر چاودێرییەوە، بۆیە ناتوانێت زۆر شت بکات، چونکە تایبەتمەندی ژن لەژێر چاوردێریکردندا دەمرێت، ھەمان دۆخ لە زیندانی ماڵ یان لە کارگەدا دووبارەدەبێتەوە. دەتوانین یٔەو دۆخە بە توندوتیژیی دەروونی بناسێنین.

خێزان و پێگەی یٔابووریی ژن
لەو خێزانانەدا کە دۆخی یٔابوورییان باش نییە، رێگا بە کچەکان دەدرێت کاربکەن، بەڵام کارکردنی یٔەوان دەبێت بە سەرمایەی دەستی گەورەی ماڵ کە بە شێوەیەکی گشتی پیاوانن، چونکە یٔەوە سەرچاوەی داھاتە کە پەیوەندی نێوان یٔەندامانی خێزان دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی بەرژەوەندی، بە بیانووی بڵاونەبوونەوەی پارە و داھات کە لە راستیدا بێمتمانییە بەرامبەر بە تواناو یٔیرادەی بڕیاردانی یٔەو ژنە و دووبارە دەکەوێتەوە ژێر چاودێریی خێزانەوە. لەژێر ناوی یٔەخلاق و بەرپرسیارێتیی خێزان و دڵسۆزیدا، سنوور بۆ ژنان دروست دەکرێت. بۆیە دەبینین یٔەو ژنانە چەندە لەلایەنی یٔابوورییەوە لەسەر پێی خۆیان بن ھێشتا ناتوانن کەسایەتییەکی سەربەخۆیان ھەبێت و متمانەیان پێناکرێت و زۆرجار ناچاردەکرێن بەوەی دەبێت چی بکەن و چی نەکەن. زیھنیەتێکی باو لە ناو کۆمەڵگا و خێزانەکاندا ھەیە پێیوایە دەبێت کچ تا یٔەوکاتەی ھاوسەرگیری دەکات دەبێت بۆ خێزانەکەی پارە بێنێتەوە، چونکە لەدوای یٔەوەی ھاوسەرگیری دەکات دەبێت بە ناومووسی کەسێکی دیکە. بۆیە یٔەو قۆناغەی ژیان بۆ ژن دەبێت بە قۆناغی توندووتیژیی دەروونی.

ھاوسەرگیری و توندوتیژیی دەروونی
ھەموو مرڤێک ھەڵەدەکات، ژنیش وەک مرۆڤ ھەندێک جار ھەڵە دەکات، یٔەو ھەڵەیەش کەوتنە ناو تۆڕی پیاوە. پیاو لە سەرەتادا ھەموو شتێکی خراپی  خۆی لەو ژنە دەشارێتەوە خۆی وەک کەسێکی دیکە دەناسێنێت، لە دوای یٔەوەی ھاوسەرگیری دەکەن و ژن دەکات بەموڵکی خۆی یٔەوکات ڕووی راستەقینەی خۆی نیشان دەدات. کاتێک ژن یٔەوە دەبینێت ناتوانێت لەگەڵیدا بژی، بۆیە ھەوڵ دەدات جیابێتەوە و بۆخۆی ژیانێکی نوێ دروست بکات، بەڵام بەداخەوە یٔەو قۆناغی جیابوونەوەیە زۆرجار بە مردن یان بە توندوتیژیی جەستەیی یان بە توندوتیژیی دەروونی کۆتایی دێت. کاتێک پیاو جیادەبێتەوە، بەبێ ترس دووبارە ھاوسەرگیری دەکاتەوە، ھەندێجار لەدوای ھاوسەرگیریی دووەمیش دیسان واز لەو ژنە ناھێنێت کە لێی جیابۆتەوە، ھەر بۆیە کاتێک ژن جیادەبێتەوە و دووبارە ھاوسەرگیری دەکاتەوە، ترسێکی گەورە لەسەر دڵیدا دەبێت و ھەتا کۆتایی لە توندووتیژیی دەروونیدا دەژی. لە ژیاندا  زۆر نموونەی وا ھەیە. لە وڵاتی یٔێمە ژن ھاوسەرگیری کردبێت یان ھاوسەرگیری نەکردبێت لەژێر چاودێری و سنوری پیاوسالاریدایە. زۆر کەمن یٔەو ژنانەی بە دڵی خۆیان ژیانێک، خێزانێکیان دروستکردبێت. بەگشتی لە منداڵییەوە ھەتا ھاوسەرگیری و پیربوون  ژن ناچاردەبن کە بەدڵی پیاوان بژین.

ئەخلاق و جوانی
ھەموو شەڕ و ناکۆکییەک بەر لە جەستە لە دەروونەوە دەستپێدەکات، شەڕی ژن و پیاویش ھەر وایە، لە بنەمای یٔەخلاق و جوانییشەوە ھەڵدەقوڵێت. پێویستە یٔێمە وەک کۆمەڵگا جارێکی تر لەبارەی یٔەخلاق و جوانییەوە گفتوگۆ بکەین، چونکە ھەموو کێشەکانی ژن لەوێوە دروست دەبن. جوانبوون بە گوێرەی ڕوانینی پیاو دروست دەبێت، بۆیە پیاوی یٔەم سەردەمە کە سەردەمی مۆدێرنیتەیە پێوانەی جوانبوون بۆ ژن دادەنێت، ژنی مۆدێرنیتەش بە گوێرەی ھەمان زیھنیەت خۆیان جواندەکەن، یٔەوەش ژن لە سروشتیبوونی خۆی دادەبڕێت. بەوشێوە ژنیش ھەوڵدەدات ھێز و دەرفەتی دەسەڵاتی پیاوسالاری بەکاربێنێت، یٔیدی یٔەوکات بە جەستەش ژن بێت زیھنیەتەکە پیاوانەیە. وەگەر ژن یٔەو دۆخە قبوڵ نەکات و بیەوێت وەکو خۆی بێت، تووشی جۆرەھا زەحمەت و یٔاستەنگی دەبێتەوە، یٔەگەر بەگوێرەی بەرژەوەندی پیاوسالاری ھەوڵنەدات یٔەوا ھێزی پیاوسالاری دەرگای ژیان بە ڕووی یٔەودا دادەخات. یٔەم رەوشە یٔەو وتەی تۆماس ھۆبسمان بیردەخاتەوە کە دەڵێت "مرۆڤ گورگی مرۆڤە"، چونکە پیاوسالاری کاتێک یٔەقڵی ژن دەکات بە یٔەقڵی پیاو، یٔەو ژنەش بۆ یٔەوەی دەرگای ژیان بکاتەوە بە یٔەقڵی پیاویەتی داو بۆ یٔەوانی دیکە دەنێتەوە، ھەردوو دەبن بە گورگی یەکتری. یٔەخلاق بە وتنێکی دیکە یاسای کۆمەڵایەتییە، یٔەو یاسایەش بەگشتی لەلایەن دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە دروستبووە. بۆیە یٔێمە ناتوانین بەو یاسایە  شەڕی ژن و پیاو بەشێوەیەکی دادپەوەرانە وەک پێوانەیەکی چارەسەری ببینین، چونکە یٔەو یاسایە بە ھاوسەنگی و یەکسانی ژن و پیاو  دروست نەبووە. یٔەگەر باسی یٔەخلاق بکرێت پێویستە یٔەخلاق وەک یاسای کۆمەڵایەتی بەگوێرەی ھاوسەنگی سروشتی دابندرێت.


11/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر