سیستەمی سیاسی لە نێوان ئازادی و سانسوڕدا

زانا تۆفیق بەگ

سەرەکیترین  بزوێنەری هەر سیستەمێکی سیاسی بریتیە لە کۆکردنەوەی هە مووان وپێکەوەژیانێکی هاوبەش لەسەر بنەماکانی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی فرەچەشنی کەلتوری سیاسی و بڕوا بوون بە بنەماکانی دروستکردنی دەوڵەتەێکی هاووڵاتی بەبێ دروستکردنی سانسۆری سیاسی لەناوکۆمەڵگادا ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی بیئەیەکی سیاسی هەمە ڕەنگ و جیاواز لەناو سیستەمەکەدا وە بڕوا بوون بە پڕۆلالیزمی سیاسی کۆکردنەوەی  هە موو معتەقەداتەکان لەناو بازنەی دەسەڵاتی سیاسی دا بێ گوێدانە زۆرینەو کەمینەی سیاسی هاوکات دروستکردنی جورێك لە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی بۆ پیادەکردنی ئارامی گشتی.

 

کارکردن بۆ دروستکردنی ئەو بنەما و پرنسیپانەی کە دەوڵەتی هاووڵاتی و   سیستەمێکی سیاسی  تەندروستی لی دروستدەکرێت ،  پێویستمان بە گوڕانکاری بەردەوام هەیە لەناو کایەی سیاسی و دام دەزگا سیاسێکان کە خۆی لە شێوازی نوێی کارکردنی حیزبی سیاسی وئالوگۆڕکردنی بیروباوەڕەکان لەناو دەسەڵاتی سیاسی حیزبی و سیستەمی سیاسی دا دەبینێتەوە بەجورێك ئەگەر هاتوو هەر ئاڕاستەیەك بە خەیاڵی دروستکردنی سیستەمێکی تاكڕەویی یان تاک حیزبی هەنگاوی نا ئەوا دە بێت کۆی گشتی کۆمەڵگاو دەزگاو رێکخراوەکانی سڤیل بەرامبەر ئەم میولە ترسناکە هەنگاوی جدی و پراکتیکی بهاوێن بۆ لەمپەڕخستنە بەردەمی جیبەجێ نەکردنی سیستەمی تاك حیزبی ، بەتایبەتی ئەم جۆرە سیستەمە لە دوای کەوتنی بلۆکی سۆشیالستی یەکێتی سوڤیەتی کۆنەوە کۆتای پێ هاتووە ، وە مۆدێلەکانی لە ئێستادا کەمترین نمونەیان ماوە کەهیچ کۆمەڵگایەك نایەنوێت دووبارە  بکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ دۆخی سانسۆری سیاسی و کەمکردنەوەی ئازادێکان لەژێر تایتڵی دروشمە شوڕشگێڕکان و دروشە قەومێکان دا.

 

دۆخی سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان لە نێوان پانتایەکانی ئازاد و بنەماکانی سیستەمی دیموکراسی و سانسوری سیاسیدا لەچ دۆخێکدایە ، ئایا بیرکردنەوەی کارێکتەرەسیاسێکانی هەرێم بە کۆی گشتی هەموو پارتە سیاسێکانی هەرێم تاچ ئەندازەیەك بڕوایان بە یەکیتر قبوڵکردن و کەلتوری دیالۆگ هەیە بۆ چارەسەری ململانیە سیاسێکان دا  ئەمە ئەوپرسیارە جەوهەریە کە دەتوانین لێرەو دەست بۆ برینەکانی هەرێمی کوردستان بنێن؟ ئایا پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دا بە قۆناخی سروشتی خۆیدا تێپەڕیەوە وەکو هە موو دەوڵەتەکانی ئێستاو حیزبە سیاسێکانی دنیا؟ ئایا گۆتاری سیاسی ئێمە دەمامکدارە یان خۆی خاوەنی خۆیەتی و روئیایی ڕوونەو دەزانێت بۆ چ ئاڕاستەیەك هەنگاوی ئەرێنی و سودبەخش دەنێت ؟ ئایا تاچ ئەندازەیەك سیستەمی سیاسی و توانای دارایی هەرێم تێکەڵ بە یەکتری کراون بۆ بەهێزکردنی ئەنزیمەی سیاسی و بەرگریکردن لە چوارچێوەی سنوری سیاسی ووڵات.

 

ئەمانە پرسیارگەلێکن بۆ چارەسەرکردنی ئەنزیمەی سیاسی و بڕوابوون بە   سیستەمێکی سیاسی پرۆلالیزم واتە فرە لایەنی و  فرەچەشنی وە هاوکات  بڕوابوون بە کەلتوری جیاوازی سیاسی و کەلتوری یەکترقبوڵکردن وە دوورکەوتنەوە لە مینتالیتی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و سیاسی چۆنکە هەر میکانیزمێکی توندوتیژ لەلایەن دەسەلاتی سیاسی وە پەیوەندییەکی دینامیکی تەواوی هەیە  بەکۆی گشتی سیستەمەکەوە ، هەندێ جار زادەی ڕەنگدانەوەی ئاستی هوشیارو تێگەیشتنی کۆمەڵگایە چۆنکە هەر فۆرمێکی سیاسی هەڵقووڵاوی بەشێکە لە چین وتوێژاڵەکانی کۆمەڵگایە بۆیە دەبێت پێش ئەوەی ئێمە دەست بۆچارەسەری سیستەمی سیاسی بەرێن دەبێت  گۆنکاری لە شێوازی بیرکردنەوەی هاووڵاتیان وە  پێداجوونەوە بۆ هەڵسەکەوت و ئاکارەکانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیتی کۆمەڵگاکەمان بکرێت پاشان بە ئاسانی دەتوانی هەمووگوڕانکاریەکی سیاسی  بەبێ توندوتیژی جێبەجێ بکەین.  


27/08/2020



وتارەکانی تری نوسەر