سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ژنێک لە لوتکەی سـادەییدا
سۆما خالید
من مکیاژ کردنم کەم کردۆتەوە, پێموایە جوانترین خانمانیش ئەوانەن ژیانیان لە کردنی مەیک ئاپ و جلوبەرگی گرانبەها و جوانکاری بەهەموو شێوەکان دوور خستوتەوە, هەرچەندە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەشێک لە سـروشتی خانمان بەلام هەموو شتێک بە پێی پێویستی جوانترەو زیادەڕەوی تێدا نەکەن, بەتەنها لکاندنی گوڵێک بە قژەکانتانەوە دەچنە ترۆپکی جوانی وکە موحیبەت لە دڵ و زارتان دەتکێ. لام ئاساییە گەر بە کراس و پانتۆڵێکی سادەش بچمە بازار یان هەر شوێنێک, بۆ بینینی کەسێکیش بچمە دەرەوە پرچەکانم ڕێکخستنی زۆری ناوێت,با لات ئاسایی بێت جار جار بێ خۆ ڕێکخستن بچیتە بەردەمی خەڵکی. تۆ ناوێ هەرچیەکی لێبنێت ئەوەی لام گرینگە ئەو خاڵەیە کە پێی گەیشتوم ئەویش ئەوەیە کە ئەمە خاڵی سەرکەوتنی منە لە ژیاندا و بەهۆی متمانە و بروابەخۆبوونەوە دروست بووە.
ئێستا دەزانم ژیان چییە, ژیان پێویستی بە ژنێکی بەهێز هەیە نەوەک لاواز و ئەوانەی جەستەو ڕوخساری خۆیان بە کەم و ناشرین دەبینن,ئێمەی ژن تا سادەتر بین جوانترینین, ئەوێ بە پێچەوانەوە بیرکردنەوەی بەرامبەر ئێمەی ژن هەبێت ئەوە کێشە لە ئەقڵیدا هەیە نەوەک شکڵی من و تو.
تا تواناتان هەبێت هەوڵ بدەن بۆ ژیانتان, چاونەترس, سەرکێش, ئازا, سەربەرز و پڕشکۆ بـن, با هەمیشە ڕێزو بوێریتان لێ ببیندرێت,لەبڕیاردانیش تواناو ئازایەتیەکەتان دەربخەن و هەوڵ بۆ ئازادیتان بنێن و چێژ لە ئازادیەکانتان ببینن بەبێ ناشرین کردنی خۆتان و دروستبونی هیچ نەنگیەک.
هەرگیز ماندوو نەبن لە گەڕان بەدووای خۆشبەختی,لە ناخەوە ئەو ژنە بەھێزەبن کە ھەرگیز ناڕوخێت و ناکەوێت و واز لە ئامانج و خەونەکانی ناھێنێت تا یەک بە یەکی ئامانجەکان و ئومیدەکانی بەدینەهێنێت, چونکە ئەوەندە میهرەبانن بە هەڵوەرینی گوڵ و گەلاکان دڵتان تەنگ دەبێت.
ئێوە ڕاوکەری ئومێدن و مەبنە نێچیری بی ئومێد چونکە دڵی مرۆڤ بەھێزە, هەروەک چون چەندەھا جار شکام و ورد بووم بەلام هەر ژیام و هەڵستامەوە ئەمە سەربەرزیە کە بۆ چەند جارێک دەکەویت و هەڵدەستیتەوە و بەردەوام دەبیت لە ژیان کردن, هیچ کات ژیان لەمە ئاسانتر نابێت بویە بەهێزبە. ئەگەر گەێشتیت بەهەموو ئەم قوناغانە ئەو کات تێدەگەێت رێگای سەرکەوتن لەبەردەمتە.
02/01/2020
وتارەکانی تری نوسەر
پێگەی ژن لە دەسەڵاتدا
لە سەرنجێکەوە بۆ لەناوچوون
فرەژنی و کاریگەرییەکانی
تۆ مرۆڤیت بۆ ئیستغلال بکرێی؟
چەند سەرنجێکی میدیایی..!
بەسەرمنداڵەکانتان هاوار مەکەن!
ژنانی پێشەنگ
ژاڵە دەرمەكەن، عەقڵتان بكەنەوە!
دەسەڵاتی هەرێم بە ژنان بسپێرن
ئەرکی راگەیاندن لەرووی پلان دانان
بێباکی خێزان و بێدەنگی کچان
نەمانی رێکخراوی ژنان بەرەو چارەسەربوون
ئازادی لە دەسەڵاتێکی بچوک
وابەستەی مرۆڤ بەژیانەوە
میدیا سێکسیەکانی ئەمڕۆ
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت