یه‌كه‌مین ئایاری مێژوو :
به‌مانگرتنی چینی كرێكاران له‌شاری شیكاگۆی ئه‌مریكا له‌ساڵی (1886) ده‌ستی پێكردوو، وانه‌یه‌كی پڕ له‌ماناو پڕ بایه‌خی مرۆڤ سالاری تۆمار كرد له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ،كه‌تیایدا كرێكاران جه‌سورانه هاتنه مه‌یدانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێری كارله (16) كاتژمێره‌وه بۆ (8) كاتژمێری كاركردن وه زیادكردنی كرێی كاركردنیان ، كه له ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین مانگرتنی كرێكاران (8)كاتژمێر كاركردنیان به یاسا بۆ ده‌رچووبوو به‌ڵام سه‌رمایه‌داران پێوه‌ی پابه‌ند نه‌ده‌بوون و له‌به‌رامبه‌ر مانگرتنی كرێكاراندا به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی مانگرتنه‌كه‌یان دایه‌وه و چه‌ندین كرێكاریان شه‌هید و زیندانی كرد چونكه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه‌ئامانجی كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌یه و هیچ پێوه‌رێكی تری نی یه له پرۆگرامی كاركردنیدا ، به‌ڵام چینی كرێكار‌و سۆسیالیسته‌كان له جیهاندا كه گۆشكراوی دروشمی (كرێكارانی جیهان یه‌كگرن) بوون ساڵانه یادی ئه‌م رۆژه مێژوییه‌یان ده‌كرده‌وه تاكو له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌فه‌رمی كرایه رۆژی تێكۆشانی نێونه‌ته‌وه‌یی ، كرێكاران به‌رده‌وام شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی كار و خه‌باتیان پێ گه‌رم ده‌كرده‌وه بۆ هه‌ڵته‌كاندنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر خاوه‌دارێتی تایبه‌ت و كاری كرێگرته‌ی كرێكاران راوه‌ستاوه ، ئه‌گه‌ر ره‌نج و هێزی بیروبازووی كرێكاران نه‌بێت كه‌ره‌سته‌ی خاو و سه‌رمایه و هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان راسته‌وخۆ نابنه كاڵای به‌رهه‌م هێنرا و قازانج كه‌ڵه‌كه بكه‌ن بۆ سه‌رمایه‌داران، له‌و رۆژه‌وه كاروانی قوربانیدان و هه‌ڵمه‌ت و رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی كرێكاران به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌م كاروانه به‌چه‌ندین هه‌وراز و نشێوی ململانێی چینایه‌تیدا گوزه‌ری كردووه كه‌له‌هه‌ندێك قۆناغدا گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه. به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه و خستنه رووی داخوازی ره‌واو هه‌زاران هه‌ڵوێستی تێكۆشه‌رانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و كرێكارییانه هه‌میشه و هه‌موو ئایارێك وێستگه‌یه‌كی تری هه‌ستانه‌وه و نمایشی هێزی چینایه‌تی بووه .
دواهه‌مین ئایاری سه‌رده‌م :
كه‌ده‌كاته ئایاری 2020 و به‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ناسراوه ، دنیای تاك جه‌مسه‌ری سه‌رمایه‌داری (جیهانگیری) گۆڕی بۆ (ماڵگیری)، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و هاتنه مه‌یدانی كرێكارانی به شێوه‌یه‌كی كاتی راوه‌ستاند و ململانێی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاردا هێواش كرده‌وه و وه‌ململانێی چینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای گۆڕی به ململانێی نێوان مرۆڤ و سروشت ، خۆ پارێزی بووه به‌رنامه‌ی ژیانی رۆژانه له‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی ناو ژینگه‌ی نه پارێزراوی گه‌ردوون ، ئه‌و ژینگه و سروشته‌ی ماركس له مانیفێستدا باسی له بێ ره‌حمی سه‌رمایه‌داران كردووه كه‌نه‌ك هه‌وڵی پاراستنی ناده‌ن به‌ڵكو بێ گوێ دانه پێوه‌ره مرۆییه‌كان و ره‌چاو نه‌كردنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ملیۆنان مرۆڤ به‌رده‌وام ژینگه تێكده‌دات و پیسی ده‌كاو ده‌یشێوێنێ ، ته‌نها به ئامانجی سودی مادی بۆ خۆیان ، به‌ڵام ڤایرۆسی (كۆرۆنا) ئه‌مجاره‌یان بووه په‌تای گیانی هه‌مووان بێ جیاوازی چینایه‌تی ، له بواره‌كانی ته‌ندروستی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، به‌رنامه‌ی (ماڵگیری) و خۆ پارێزی ره‌وڕه‌وه‌ی ئابوری جیهانگیری په‌كخستووه و تا سه‌ر ئه‌ژنۆ له په‌لوپۆی خستووه ، ئه‌م سیسته‌مه‌ی تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابوری كردووه كه له مێژوی خۆیدا وێنه‌ی نه‌بووه كه له لایه‌ك بووه‌ته مایه‌ی زیاتر له (30ملیۆن) بێكار و وه‌زیان گه‌یاندن به كۆمپانیا و بازرگان و ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كان كه به چه‌نده‌ها ترلیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵیندرێت ،رووخساری جوانكراوی نه‌زمی نوێی جیهانی خسته روو كه نه‌زمی دژی ئینسانه و ئه‌م قه‌یرانی ته‌ندروستییه ژێر خانه بێكه‌ڵك و پوچه‌كانی سیسته‌می ته‌ندروستی سه‌رمایه‌داری و زلهێزه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی خسته روو ، كه چه‌ند بێتوانان له به‌رامبه‌ر مه‌رگی به كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كان ، هاوكات پرۆسه‌ی كاری به راده‌یه‌ك راوه‌ستاندووه كه به ده‌یان ملیۆن كرێكاری بێكار كردووه و به ملیۆنه‌ها هه‌لی كاری تری له‌ده‌ست داوه ، زۆربه‌ی حوكمه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كان ته‌نها فریای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانیان ده‌كه‌ون تا له مایه پوچ بوون رزگاریان بكه‌ن ئیتر با بێخانه و بێكارو هه‌ژاره‌كانیش له‌ولاوه بووه‌ستن ..... ماڵگیری حه‌قیقه‌تێكی به‌ڵگه نه‌ویستی مێژویی به‌باشی به‌رجه‌سته كرد له دنیای چینایه‌تیداكه(بێ هێزی بیروبازوی مرۆڤ) ته‌كنه‌لۆجیا و سه‌رمایه و هۆكاره‌كانی به‌رهه‌م هێنانی دنیا وه‌ك ئاردی ناو ئاشی له‌كار كه‌وتوو وایه كه هیچ نانێكی لێ به‌رهه‌م نایه ، ماركس ته‌واوی وتووه (مرۆڤ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه)
ئایاری ئاینده :
ئه‌م هه‌ژاری و بێكاری و نه‌دارییه كه ئێستا به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه هه‌روا ئاسان تێده‌په‌ڕێت؟ مردنی سه‌دان هه‌زار نه‌خۆش و ملیۆنان توشبوو به ڤایرۆس له‌به‌ر نه‌بوونی ژێرخانی ته‌ندروستی پێویست هه‌روا به بێده‌نگی به ناو مێژودا ده‌گوزه‌رێ ؟ بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری هزری دروست بكات ؟ ئه‌و هه‌موو بێویژدانی و خۆ په‌رستی و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و یاسایی و سیاسی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا وئه‌مریكا هیچ ئاڵوگۆڕێك ناهێنێت به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی و په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا ؟
ئه‌م زه‌بره كوشنده‌یه ئابوری و مرۆییه‌ی به‌گشتی به‌سه‌ر جیهاندا هات و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه داره‌كان نابێته هۆی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی مرڤایه‌تی به‌تایبه‌تی نه‌وه‌كانی سه‌رده‌می لیبرالیزمی نوێ بۆ (چه‌مك و تێزه ئابوری و سیاسی و كلتورییه‌كانی سه‌رمایه‌داری) كه ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌یان دروست كردووه؟ ماركس ده‌ڵێ (چینی ده‌سه‌ڵاتدار بێ به‌كارهێنانی هێز واز له سامان و ده‌سه‌ڵات ناهێنێ ، چینی كرێكاریش بێ شۆڕش رزگاری نابێ) بۆیه ئایاری ئاینده رۆژگارێكی تر ده‌بێت جیاواز له‌یه‌كه‌مین ئایاری مێژوو وه له دواهه‌مین ئایاری سه‌رده‌می كۆرۆنا چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مییان وانه‌یه‌كی مێژوویی بێت دووهه‌میان ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی به‌خشی به چینی كرێكاران كه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ناكۆكی نێوان كار و سه‌رمایه‌ی باشتر رونكرده‌وه وبه‌ته‌واوی تێزی (كۆتایی مێژو)ی خسته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه .
ئه‌م واقیعه‌ی مرۆڤایه‌تی زه‌مینه‌یه‌كی بابه‌تی هێناوه‌ته كایه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی شوڕشگێڕانه ، ماوه‌ته‌وه چینی كرێكاران و هێزو لایه‌نه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان به هێزێكی یه‌كگرتوو و كارامه‌وه ، به‌به‌رنامه‌یه‌كی واقع بینیانه‌ی سه‌رده‌مه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای تێز و بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی (ماركس و ئنگلس) و ئه‌زمونی شۆڕش و بزوتنه‌وه كرێكاری و چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی جیهان بێنه‌وه مه‌یدان و خه‌باتكردن بۆ جیهانێكی ئازاد و یه‌كسان كه خۆی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی موڵكداری تایبه‌ت و كاری كرێگرته و سیسته‌مێكی سۆشیالیستی دا ده‌بینێته‌وه به‌و پێیه‌ی مرۆڤایه‌تی چاره‌نووسی هاوبه‌شه.