یەکێتی نیشیمانی کوردستان لە جیاتی دەست خۆشی سزا

سابیری سەندیکا

ژیان چایەکی تاڵە کردەوەکانیش شەکرە کەوچکە چاکەش بەدەست خۆتەوەیەوە تۆبڕیار دەدەیت بەتاڵی بمێنێتەوە یان شیرینی کەیت! 

 

دۆست و نەیار ئیرەیی بە سەركردایەتی ئێستای جەماوەری یەكێتی نابات، سەركردایەتی   كۆنەكەی یەكێتی شكۆیەكی هەبوو لە ناو سیاسەت و حزبەكانی كوردستان و عێراق!ئێستا ئەوەش نەما  بوە ئاردی ناو دروان.

کاتێک بیستم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھاوسەرۆکی دامەزراند وتم لە وانەیە کورد سەربەخۆی و مافەکانی گەیشت بە مافەکانی خۆی بەڵام ئێستا بینیم ئەم سەرکردایەتی یەکێتی و ھاوسەرۆک نین ھۆڵی شانۆگەرییە.. 

لە بری بیرەوەری مەلا بەختیار کتێبێکی ئاکادمیک و پشت ئەستور بە تیۆرییە دیارەکانی زانستی و هەڵسوکەوتی نوسەر لە گەڵ بابەتەکە خاوەن مەنتیقێکی زانستییە، و هەڵقوڵاو لە واقیعی کۆمەڵگای کوردیە،بەشکاریی بابەتەکان بە پێی پێداویستیی مەوزوعیی کتێبەکەیە، زمانی نوسەر شەفاف و سادە و رەوانە، و لە شوێنی پێویست پشت بە کۆمەڵێک سەرچاوەی جۆراوجۆر بەستراوە

ئەمە لەکاتێکدایە کە مەلا بەختیار لە ماوەی رابردوو کتێبیکی چاپکردو بلاکردەوە بە ناوی لە بری بیرەوەری  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر کتێبی لە بری بیرەوەری سزای مەلا بە ختیار دەدات،
ئەمەش لەپیناو  رازیکردنی برایانی گۆران خوازان.

 لە کۆبونەوەیەکدا یەکێتی مەلا بەختیار لە  ئەندامێتی حزبەکەیان  سڕکرا، سەرەڕای رۆڵی مەلا بەختیار  لە خەباتی سیاسی و دیموکراسی نەتەوەی بەداخەوە ھەندێ کەس و لایەن نەک ئەو رۆڵە لەبەرچاو ناگرن بەڵکو کێشە و گرفتی گەورەشی بۆ دروست دەکەن و لە کۆتایشدا ئەو کێشەو گرفتانە دەبنە ئاستەنگی بەردەم کارو خەباتی سیاسی (ی.ن.ک) لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

مێژوی سەرکردەکان و براکوژی و ڕاوڕوتی شاخ بکرێت بەفەرهەنگو ئەدەبیاتی کوردی یان بکرێت بەبابەتی مێژوی کورد لەفەرهەنگی قوتابخانەکان. دەبێت مناڵانی ناو قوتابخانەکان لەبری قەڵەم چەقۆ هەڵگرن. لەبری ڕاستەو کتێب تێڵا هەڵگرن.

کتێبەکەی مەلا وتارێکی مێژوویی ئاراستەی نەتەوەی کورد کردوە لە جیاتی دەست خۆشی سزا، لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی مەلا بەختیار لە بری بیرەروەری لەناو وتارەکەیدا جیاوازی تێڕوانینی کوردانەیەی  خەڵکی کوردستانەو کوردی یە مەلا چەند راستی شاراوەی باسکردوە و خستۆتەروو دەربارەی
 سروشت و ژینگەی دەورووبەریان لە کوردستانی عێراق. 

پێویستە ئەم کتێبە کە ناوی  لە بری بیرەوەری دانەیەکی لە کتێبخانەی کوردی لە کوردستانی عێراق  پارێزراوبێت، لەبەرئەوەی زۆر گرینگە بۆ نەوەی کورد. 

هەروەها لەبەر ناوەڕۆکە قووڵ و پڕ ماناکەی لە بری بیرەوەری پێویستە کوردەکان دەستپێشخەری بکەن لە خەڵات کردنی خاوەنی کتێبی لە بری بیرەوەری نەک سزا کە ئەویش مەلا بەختیارە.


مێژوو ناوی ئەم کتێبە کە لە بری بیرەوەری وەک نەمرێک لەسەر شارێک دەمێنێتەوە کە ئەوێش کوردستانە. 

بەداخەوە کورد هەموشتێکی زۆرە بەڵام کەمان لە خوێندنەوە تێ دەگەین .
لە ناوو ناتۆرە بەیەکتر وتن شارەزاین ، بەڵام لە دربڕیندا کڵۆڵین .

دەستەڵاتی کوردستانی عێراق بەم دەستەڵاتە دژە ئازادییەبەڕێوە ناچێت؟! هەموو بستێکی ئەم کوردستانە پڕە لەتراژیدیا... تکایە زەبروزەنگ و تۆقاندن بوەستێنن. !

بۆ خەڵکێکی کوردستانی عێراق  کەهچ خۆشیەکو ژیانێکی شایستە و  ئاسودەی  دەستنەکەوتوە  جگە برسیەتی و شەڕو  ماڵوێرانی و سوکایەتی. 
بەرپرسانی کوردستانی عێراق نەتەوەی کوردیان سوتاندو وێران کرد لە ڕوی سیاسی  ئابوری کۆمەڵایەتی

بیرێک لەو دەستەلاتی کوردستانی عێراق و بەر پرسانە کوردانەی کوردستانی عێراق بکەنەوە کە سی ساڵە بە کەڵەگایی سواری شان و ملی ھاوڵاتی کوردستانی عێراق بوون و نایەنە خوارەوە

فایزەری ئەمریکی سەرکەوتنی دوایین قۆناخی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٥./. راگەیاند ھەموو حکومەت و سەرۆکی ووڵاتانە سەرەیان گرتوە لەگەڵ بەرێوبەری کۆمپانیای فایزەر، ئینتەرناشناڵ لە پەیوەندیدان تا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێ بفرۆشێت،لە سەرەتای مانگی یەک  تا مانگی ٤ ی ساڵی داھاتوو ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بەردەست دەبێت یەکەم جار بۆ خەڵکی ئەمریکا، بۆ دنیای دەرەوەش دەکەوێتە ٢٠٢٢، ئەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی  عێراق ڤاکسینەکەی چۆن دەست دەکەوێت، بەرنامەی چیە ؟ حەزیان لییە وڵاتێک بە خێر بۆی بکرێت، یان بەتەمای خوا لیدەگەرێ بەداخەوە بۆ ئەو بەرپرسانەی کوردستانی عێراق.


25/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر