دەسەڵاتداران دەست بکەن بەگیرفان و ژمارەی بانکەکانتان

سابیری سەندیکا
ئەگەر دەسەڵاتدارانی کوردستان و عێراق ئەیانەوێت بارودۆخەكە لەوە ئاڵۆزترنەبێت‌و لەدەست دەرنەچێ، ئەوا چاریان نییە جگەلەوەی دان بەشكستی خۆیاندا بنێن‌و دەستیش بكەن بەگیرفان‌و ژمارەی بانكەكان‌و پڕۆژەكانیانداو پارەی دزراوی خەڵك بهێننەوە.

رژێمی بەعسی عێراق، کە سەدام حوسێن سەرۆکایەتیی دەکرد، لە ساڵی 1968 وە بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە تاوەکو ساڵی 2003 حوکمڕانیی عێراقی کرد. رژێمی بەعسی عێراق، هەزاران تاوانی دژە مرۆڤایەتی و جەنگی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دا. 

دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و گۆران بەتایبەت ئەوانەی نەوت‌و غازو بازاڕیان داگیركردوە، دەتوانن پارەی چەندین مانگ بۆ موچەو پێداویستی  وڵات  فەراهەمبكەن، خەڵك برسییە، بێزارە، نائومێدە، ئەمانە بەسن بۆ ئەوەی چیتر ناعەدالەتی قبوڵنەكەن‌و بێدەنگ نەبن.

حیزبی بەعس، حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ لە لایەن میشل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە ٨ شوباتی ١٩٦٨ لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی ١٩٦٨ دووبارە دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە رێگەی کودەتاوە حوکمیان گرتەوە دەست.

كوردستانی عێراق بە تایبەتی و بە گشتی عێراق ئێستا بە دۆخێكی ئابوری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بە تەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستانی عێراق بە تایبەتی و بە گشتی عێراق هەڵچنیوە. شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش. 
بردەرێکم دەلی بەرپرسانی پارتی و یەکیتی و گۆران و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق مووچە بە مشروب تێگەیشتووە دەیەوێ هێواش هێواش بەخەڵکی تەرک کات.   
 بەپرسانی گۆڕان لەوکاتەوە بونەتە “هاوئاوازی” پارتی ویەکیتی ، ڕەنگ وخوی ئەوانیان گرتووە.

بەعس، کە لە ساڵی 1968 تاوەکو 1991 حوکمڕانیی کوردستانی کرد، سیاسەتی سوتماککردنی کوردستانی پەیڕەو کرد و وێڕای ئەنفالکردن 182 هەزار هاووڵاتیی کورد، ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی، شەهیدکردنی پێنج هەزار هاووڵاتیی هەڵەبجە بە گازی کیمیاوی، نزیکەی پێنج هەزار گوندی باشووری کوردستانیشی وێران کرد.

خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی بۆ داوای مافی خۆیانە، 
سەرکەوتن هەر بۆ گەلە و روخان بۆ دەسەڵاتە  گەندەڵ و چەوسێنەرەکانە، جا ئەمڕۆ بێت یان سبەی


زۆر کەس ئەڵێ کوڕی خەڵک مەدەن بە کوشت، خۆ کوڕی فەقیر بەهەموو شێوەیەک کوژراوە کەڕامەتی بریندار کراوە مافەکانی پێشێل کراوە کەسابەت وپارەو مووچەو ماڵ و مولکی دزراوە ووڵاتەکەی فرۆشراوە وێران و تاڵان کراوە و ژیانی بەدۆزەخ کراوە. 

بۆ ئەبەد ناتوانی لە رێی لولەی تفەنگەکەتەوە ملکەچی و کۆیلەبوون بەسەر خەڵکی دیکەدا بسەپێنیت. 

ھێزەکانی دەڤەری سەوز وەکو پارتی یان بۆ ناچێتەسەر چیتر قبوڵ ناکرێت ھاوڵاتیان کوردستان وعێراق بکرێن بە قوربانی گەندەلی و ناڕۆشتنی ململانی سیاسیەکانی عێراق، شه‌قام و شاره‌كانی كوردستان، به‌ده‌ست دواكه‌وتنی مووچه و خراپبوونی ئاستی ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایی و توڕه‌یی په‌نگده‌خواته‌وه، دۆخی خراپی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، له‌م وه‌رزی سه‌رما و بێ مووچه‌ییه‌دا، خۆپیشانده‌ران، خوشك و برا و كه‌سوكاری ئێوە‌ن، ته‌نها رێز گرتن و پاراستنیان ، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێگه‌ی راستی بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان هه‌موار ده‌كات.

پێویستە دەستەڵاتدارانی کوردستان و عێراق به‌ زووترین كات هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌شداریان له‌ خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون. 

میلیشیای حیزبی و بنەماڵەییە، ئەوەیش کە ئارامی شار تێکدەدات، نەک خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان 

دەستبردن بۆ نەوت، بەناوی سەربەخۆكردنی ئابورییەوە، كوردستانی دوچاری ڕۆژێكی تاریك‌و بێ ئاسۆ كردوە، دوای چەندین ساڵ لەفرۆشتنی نەوت‌و بانگەشەی چونەسەر نەخشەی وزەی جیهان، دەستە نا ئەمنیەكان بونە ملیاردێرو میللەتیش هەژارو نەبوو و بێدەرەتان كەوت.

04/12/2020



وتارەکانی تری نوسەر