حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خراپترین و دژوارترین دۆخی ئابوری و سیاسی خۆیدایە، کە نەکو ناتوانێ موچە دابین بکات بۆ کارمەندانی و موچەخۆرانی، بەڵکو قەوارەکەی، پاش سی ساڵ بە هەڵواسراوی، لەبەردەم هەڵوەشانەوەدایە. لەم دۆخە ناهەموارەشدا هەمو ساتێک ئەگەری هەیە خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی، کە لەشێوازی ئاشتییانە دەرچوە، داروبەرد بەسەریەکدا بدات.
ئەمڕۆ لە کوردستانی عێراق پەتای دەرونی بەتەواوی لەکەسایەتی بەرپرسی کورددا ڕەنگی داوەتەوە، کارەسات لەو کۆمەڵگایە گەیشتۆتە ترسناکترین، بزانن سادەترین نەخشەی برینگاربوونەوەی گەندەڵیت هەیە، هەزاران پلان دژت دادەڕێژن..!
کوردستانی عێراق گەندەڵستانە شوێنی پۆخڵەوات و چەتەکانە جێگای خەڵکی دڵسۆزی لێنیە ئیدی نەفەسێک نەماوە بۆ ئازادی و خۆشگوزەرانی و ژیان.
چونکە ئەزمونی کردار و لێدوانەکانیان هەمیشە دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کەبەرپرسانی کورد لەزەت دەبینن لەپرسەکانی برسیکردن و گاڵتەکردن بەژیانی مەمرەو مەژی مرۆڤی کورد، لە کوردستانی عێراق بەداخەوە ئەم نەخۆشی پەتایە لەم جیهانبینیەی بەرپرسانەوە سەرچاوەی گرتووە کەلایان وایە درێژەدان بەم جۆرە حکومڕانێتیە پڕ ڕەفاهیەتەی ئەوان خۆی دەبینێتەوە لەبرسیکردنی خەڵک و بەردەوامی خۆدەوڵەمەندکردنیان.
بۆیە خۆپیشاندانەکانی ئایندە ترسی ئەوەیان لێدەکرێت کە نەکو تەنها دەزگای حکومی و حیزبی و خزمەتگوزاری پەلامار بدەن، بەڵکو ئەوەیان لێدەخوێنرێتەوە کە ماڵوموڵکی دەوڵەمەند و سیاسییەکان پەلامار بدرێن کە چەندین ساڵە خەڵکی پێیانوایە بە زوڵم و گەندەڵی پێکەوەیانناوە و تەنانەت دەزگا پەروەردەییەکانیش بسوتێنرێن.
گەر پەتای دەرونی نەبێت چیتری جیاوازتری عەقڵانی پێدەگوترێت بەرپرس چێژ ببینێت لەبەردەوامێتی بێموچەیی و دۆخی برسی بونی خەڵک، لەکاتێکدا بەپێی سەرچاوەکان مانگانەکەی خۆی خوا نەیبڕێت نزیکەی (٣٠ بۆ ٤٠) ملیۆن دینارە لەبەغدا وەک جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق، کەچی لەمینبەری مزگەوتەکەیەوە بەخەڵک دەڵێت گۆشتی ڕانی خۆتان بخۆن،
ئا لەم دۆخەی نەوەی نوێی سیاسیەکانی هەرێمدا، وەکو ڕێکەوتێکی دیاردەی ئاینی و سیاسی، شێخی کەسنەزانی باوک وەفاتی کرد و کوڕەکەی کە شێخ نەهرۆیە وەکو نەوەیەکی نوێ بەیعەتی پێدرا.
(شێخ) ێکی بەرپرسیش سەرباری ئەوەی موچەی مانگانەی پۆستەکەی وەک جێگری سەرۆکی هەرێم چەندان ملیۆن دینارە و خاوەندارێتی ڤێللایەکی شاهانەو زەویەکی چەندان هەزار دۆنمی لەڕاقیترین شوێنی پارێزگای سلیمانی دەکات، کەچی بەجۆرێک گاڵتە پێکردنەوە بەخەڵکی کوردستان دەڵێت بڕۆن دەرگا و پەنجەرەی خانوەکانتان هاوشێوەی نەوەدەکان لەجیاتی موچە بفرۆشن.
ئێستە دەسەڵاتی ئەم حیزبە و حکومەتی هەرێمیش لە هەولێر بە دەست کوڕ و برازاکەوەیەتی، کە نەوەی نوێی ئەو حیزبەن. یەکێتی بە هەمان شێوە، پاش مەرگی جەلال تاڵەبانی و ململانێیەکی چەند ساڵە لە فەوزا و باڵباڵێن، ئێستە نەوەی نوێی سکرتێرەکەی، کە قوباد و پاڤێڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگین، جڵەوی حیزب و پارە و ئاسایش و پێشمەرگەیان بە دەستەوەیە. ھەروەھا کورەکانی باوکی ھەژارنش کاک نەوشیروان بە ھەمان شیوە
بەڵام لێرەدا پرسیاری هاوڵاتیانی کورد ئەوەیە؟!
باشە ئەی ئەگەر مرۆڤێک خانوشی نەبوو ئەوکات چی بکات؟ لەمبارەیەوە هاوڵاتیەک لەپۆستێکی فەیسبوکەکەیدا بۆ ئەم بەرپرسە دەڵێت: خارە من کرێچیم کەواتە دەرگاو پەنجەرەم نیە بۆ فرۆشتن، دەرگاو پەنجەرەکانی کابرای خاوەن خانوش لەحاڵێکدا گەر پێم بدات هەمووی (٥٠) هەزار دینار ناکەن بۆ دابینکردنی بژێوی مانگێکی خێزانەکەم، ئەی کەواتە چارەم چی یە؟
به هۆی شكست بوونی حكومهتی کوردستانەوە رۆژانه گوێمان له كۆمهڵێك درۆو دهلهسهو قسهی بریقهدار ئهبێت و بهرپرسان سهریان لێشێواوهو نازانن و ناتوانن رێگا چارهیهك بۆ موچهی هاوڵاتیان و كێشهكانی كوردستان بدۆزنهوهوو بۆ ئهوهی درێژه به درۆكانیان بدهن ههریهك له سهر ئاوازێك ئهخوێنێت و سهما ئهكات و بهو رهفتاره قیزوهنه خهڵك فریو ئهدهن و مانگ دریژ ئهكهنهوه له 30 و 31 رۆژ بۆ 60 و 62 رۆژ یان زیاترو خهلكیش بهم داهێنانهی حكومهت پێئهكهنن و له ههمان كاتیشدا ریسوای ئهكهن.
حكومهت پهنا بۆ درۆ ئهبات و ههموو شتێك ئهخاته ئهستۆی دابهزینی نرخی نهوت و پهتای كوروناو، بهرپرسانی حكومهت باش ئهزانن و له بیریانه ئهوان نهیاتوانیوه موچهی خهڵك له كاتی خۆیدا بدهن كاتێك نرخی نهوت بهرز بوو پهتای كوروناش بوونی نهبوو ئهوهش راستی حكومهته شكستخواردووهكهی كوردستانهو ههروا درێژپێدهری حكومهته شكستخواردووهكانی كابینهكانی پێشوتره.