کاریگەری دۆناڵد ترامپ لەسەر پرۆسەی سیاسی ئەمەریکا؟

سابیری سەندیکا

 

 

 

 

 

 

ئ

 

 

 

" گەورەترین موعجیزە کە کردی دۆزینەوەى ڤاکسین بوو لە نۆ مانگدا"

ئەمرۆ٢٠٢١/١/٢٠ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ روونیکردەوە، کە گۆڕەپانەکەیان بە بەرزى و گەورەیی جێهێشتووە، چونکە بەوتەى خۆی زۆر بە سەختى کاریان کردو چەندین ئاستەنگیان تێپەڕاند.


دۆناڵد ترامپ لە چوار ساڵی حوكمڕانی خۆیدا، تاڕادەیەك بە كردەوە خزمەتی خەڵكی وڵاتەكەی كردوە. بەتایبەتی، لە ڕووی ئابووری. 

دۆناڵد ترەمپ رۆژی ٢٠٢١/١/٢٠ لە وتارى ماڵئاوایی رایگەیتاند"چوار ساڵى خۆش و پڕ بە دەستکەوتمان بەڕێکرد، تیمەکەشمان کاری زۆریان کرد، لەگەڵ خانمى یەکەم کاری زۆر گەورەمان ئەنجامدا کە شانازیمان تۆمار کرد".

دۆناڵد ترامپ ڕۆڵێكی گرنگی بینی لە بەهێزكردنی ئابووری ئەمەریكا. پێش كۆرۆنا لە چەندین بواری ئابوری ژمارەی پێوانەیی شكاند. هەروەها، هەلی كاری زۆری بۆ خەڵك ڕەخساند. هەروا، پشتیوانی كەرتی تایبەتی كرد و گەلێك شتی تریش. لەگەڵئەوانەشدا، ڕێگری لە هاتنی كۆچبەری نایاسایی بۆ ناو وڵاتەكەیان كرد. لە سیاسەتی دەرەوەش، پەیوەندی دەوڵەتانی عەرەب- ئیسرائیل ئاسایی کردەوە. 


لە كاتێكدا، هەموومان دەزانین كورد بەهەموو پێكهاتە ئاینیەكانیەوە لە نیشتمانی خۆیدا قوربانی توندڕەوی ئیسلامیە. ئەنسارولئیسلام و جوندولئیسلام و قاعیدە و بەرەی نوسرە و داعش چ كارەساتێكی مرۆییان بەسەر كورد هێنا، بەفەرمانی ترامپ بوو ئەبوبكر بەغدادی سەركردەی داعش كوژرا. بەمانایەكی تر، كورد لەناو چوار دەوڵەتی ئیسلامی دەژی، هەمووشیان گرووپی توندڕەو و تیرۆرستی ئیسلامیان تێدایە، ئەگەر ئەمریكا، لە ڕێگەی سەرۆكێكی وەك ترامپ دژایەتیان نەکردبایە، خەڵكی كوردستان نەیان دەتوانی ئێستا بە ئارامی بژین.

دۆناڵد ترامپ ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەى کردویانە زۆر ناوازەو دەگمەن بووە، جاریکى تر سوپایەکى نوێیان دامەزراندەوەو هێزی ئاسمانییان بونیاد ناوە.

ترامپ، هی سەردەمی جیهانگیریە و بیركردنەوەی جیاوازی هەیە، بۆ نمونە، لە مەسەلەی دانپێدانان بە قودس وەك پایتەختی جولەكە، كە ناوەندی (ململانێی ئیسلام و جەلەكەیە) لەوەدا، سنووری بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانی بەزاند. بە هەمانشێوە، زۆر گرنگی بە ناتۆش نادات.

سەرۆکى پێشووى ئەمریکا هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیدارەى نوێ خواست و جەختیکردەوە کە بناغەیەکى ناوازەیان بۆ داڕێژراوە کە کارى لەسەر بکەن کە لە مێژوودا کەم بووە.

 چونكە پێی وایە نەتەوە یەكگرتوەكان و هاوپەیمانی ناتۆ بەرهەمی شەڕی ساردن، بە كەڵكی ئەوسەردەمە نایەن. دیارە، وەك دەزانین، نەتەوە یەكگرتوەكان لەكاری مرۆیی زیاتر چیتری بۆ كورد نەكردوە! توركیاش ئەگەر لە هاوپەیمانی ناتۆ نەبوایە سوپاكەی بەئاسانی نەیدەتوانی كورد و خاكەكەی بەو دەردە ببا. 

ترەمپ ئەوەشى خستەڕوو، لە ٩١%ی رەزامەندی خەڵکیان بەدەست هێنا کە لە مێژوودا نەبووە، باجیان کەمکردەوە، هیواشی خواست کە ئەوانەى دوای ئەو دەست بەکار دەبن باج لەسەر زۆر نەخەنە سەر خەڵک.


لە ئەمەریکا عورفێکی سیاسی هەیە ئەویش  دەبێت دۆراو کورسی بۆ براوە چۆڵ بکات.

دوناڵد ترەمپ، هەوڵی دا گرینگی بە ناوخۆی ئەمەریکا بدات،  و پشتی لە رۆڵی ئەمەریکا لە سیاسەتی دەرەکی کرد.


پیویستە بگوترێت کە ترەمپ،  لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا هەوڵی داوە ئەمەریکا گرنگی بە خۆشگوزەرانی تاکی خۆی بدات کاری بە وڵاتانی دیکە نەبێت، لێگەڕی با خەڵکی دیکە بۆ خۆی بژی.

دوناڵد ترەمپ، هەوڵی دا گرینگی بە ناوخۆی ئەمەریکا بدات،  و پشتی لە رۆڵی ئەمەریکا لە سیاسەتی دەرەکی کرد.

هەر لە وتەکانیدا ترەمپ وتیشى" ئابوریمان بەرزکردەوەو کاریگەری وگەورەترین ئابوریمان هەیە و ئیستا ئەو ئابوریەمان گەیاندە بەرزترین ئاست، ژمارەی کۆرۆنامان کەمکردەوە دەنا رێژەى مردن بە ئاستێکى تر دەبوو، گەورەترین موعجیزە کە کردمان دۆزینەوەى ڤاکسیۆن بوو لە نۆ مانگدا".

مەراسیمی رادەستکردنی دەسەڵات لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت و جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەسەڵات دەگرێتە دەست، لە ئێستادا دوناڵد ترامپ بەشێوەی راستەوخۆ بە بەرچاوی میدیاکانەوە کۆشکی سپی جێهێشت. 

رۆژی ٣ی ١١ی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٨١ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٣٠٦ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردن رکابەرییەکەی لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بردەوە.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە ٧٤ ملیۆن دەنگی هاوڵاتیان و ٢٣٢ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا و بەوەش بەو ئاواتەی نەگەیشت، کە دەیویست بۆ دووەم خول سەرۆکایەتی ئەمریکا بکاتەوە.

سەرەتا کەمالا هاریس وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو سوێندی یاساییان خوارد. ئەمڕۆ کەمالا هاریس وەکو یەکەم ژن، لە مێژووی ئەمریکا رەشپێست و بنەچە باشوری ئاسیایی سوێندی دەستبەکاربوونی وەکو جێگری سەرۆکی ئەمریکا خوارد 

دواتر جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەلایەن جۆن رۆبێرتز سەرۆکی دادگای باڵای ئەمریکا سوێندی یاسایی دراو و بەڵێنیدا،" بەوپەڕی بیروباوەڕەوە پارێزگاری و پشتیوانی لەدەستوری ئەمریکا بکات." دوای ئەو سوێندخواردنەش بایدن بوە 46-مین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

دوای خواردنی سوێندی یاسایی، جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و سەرکردەکانی وڵاتەکەی باسی لەگرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەی کرد و ستایشی سەرکردە و ئەو کەسانە کرد کە لەمێژودا قوربانییان بۆ ئەم رۆژە داوە، وتیشی، رێگەی زۆرمان بڕیوە و زۆریشمان لەبەردەمدا ماوە.
وتیشی، من رۆحم دەخەمە سەر زەوی بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان یەکبخەمەوە، جیاوازی چینایەتی و رەگەزپەرستی ئیدانەکرد و وتی نابێت ئەمریکییە سپی پێستەکان خۆیان بە زیاتر بزانن لەرەشپێستەکان، نابیت ناکۆکی لەنێوان چین و توێژەکان هەبێت. 

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای سوێندخواردنەکەی رایگەیاند، "کاردەکەین بۆ دامەزراندنەوەی دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا".
راشیگەیاند، "دەنگی خەڵکی ئەمریکا بیسترا و رێزی لێگیرا. ئێستاش کاتی دەستکردنە بە کارەکانمان بۆ ساڵانێک


20/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر