زۆنی زەرد و سەوز سێگۆشەی بەرمۆدایە بۆ رفاندن ‌و تیرۆری رۆژنامەنووسان

سابیری سەندیکا
سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لەدایک بووە و ڕۆژنامەوان وقوتابی بەشی  زمانی ئینگلیزی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین  بوو. یانزە ساڵ بەسەر رفاندن ‌و تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان لەناو جەرگەی شاری هەولێر تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بكوژەكانی ئاشكرا نەكراون، بەڵام پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنوسان لەسنوری دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی و یەکێتی نیشتیمانی كورستاندا درێژەیان هەیە.

پارتی وەك بارگرانیەك بۆسەر ئازادی رادەربڕین لەژێر سنوری قەڵەمڕەویەكەیدا تیرۆرو ترس ‌و تۆقاندن ‌و لێدان‌و رفاندن ئەو شێوازی مامەڵەكردنەیە كە لەم ساڵانەی دوایی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامیداوە، بەشێوەیەک دوای یانزە ساڵ لە تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، هێشتا ئەم جۆرە لە مامەڵەكردنی پارتی و یەکێتی لەگەڵ رۆژنامەنوسان‌ و قەڵەمە ئازا و ئازادەكاندا، وەك خۆیەتی.

موشكيلەی گەلی کورد دەردى له بيرچونەوەيه له بەدوادا چوون و داواى خوينى رژاوى روله كانمان له بير دەكەين و له يەكەم روژى به هاردا هەلدەپەرين و جەلاده كانيشمان دەهولمان بۆلى دەدەن و قوربانيه كانمان دەچنه ناو پەراوەكانى ميژووه بەڵام ئێمە پەراوى ميژوويشمان نيه كاتيك دەليين نوقته سەرى دير سەير دەكەين ديرەكەى پيشوو نەماوه. 

یانزە ساڵ لەمەوبەر، لەنێو جەرگەی شاری هەولێر و لەبەردەم كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سلاحەدین، خوێندكاری زانكۆ و رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان لەلایەن تاقمێكی چەكدار بەزۆر راپێچی نێو ئۆتۆمبێلێک كرا و رفێندرا. 

دوای رۆژێك لە شوێنبزركردنی لە رۆژی(٥/٥/٢٠١٠) لاشەكەی بەبێ گیانی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە، دواى ئەوەى بە گولـلەیەك تیرۆر كرابو.

تەنها یەک ڕۆژ دادگایەکی سەربەخۆ، لە کوردستان بوونی هەبێت. ئەوا ئەم دەسەڵاتە کوردیە. بە هەموو بەرپرسە باڵاکانیەوە، وەکو قاتل و دز و جەردە و فریوکار و تیرۆریست و گەندەڵ و بەکرێگیراو، راپێچی زیندان دەکرێن.

سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستنی سەربە پاتی دیموکراتی کوردستان کە مەسروور بارزانی کوری مسعوود بارزانی کە سەرپەرشتی دەزگای پاراستنی ئەو پارتە مەسروور بارزانی  (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە). سەرکردە باڵاکانی حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی خۆیان لەپرسە هەستیارەکان بەکاردەهێنن". بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە. 

دوای یانزە ساڵ هێشتا بكوژانی سەردەشت عوسمان ئاشكرانەكراون ‌و لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنیش لە كەیسەكە نەكراوە، ئەوەش وایكردوە تیرۆری گەنجە رۆژنامەنوسەكەی پایتەخت بەكراوەیی لەلای رۆژنامەنوسان ‌و ئازادیخوازان بمێنێتەوە‌و كەسیش بڕوا بە سیناریۆی دەزگاكانی ئاسایش نەكات.

لەم جۆرە تیرۆرکردنانە دووپات دەبێتەوە” دەیان عەبدولستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی لە بەرنامەی ئەقڵە تیرۆریستییەکاندایە بۆ ئەوەی ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوێزرێنەوە بۆ شەقام و کپکرێ”. تاوانەکانی شەڕی نێوخۆ، کوشتاری بەئەنقەستی خۆپیشاندەران، تیرۆری بەکۆمەڵی ڕکابەر و نەیارانی سیاسی، تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بە رۆژی رۆشن لەبەرچاوی هەموو. گەندەڵی و دزی و بەتاڵانبردن و دەستبەسەرداگرتنی ژیان و  سەروەت سامانی کۆمەڵگە کە هەموو بەڵگە و دۆکیومینتەکانی لەبەردەست هەموو دایە. 

بەشێوەیەكی گشتی هەرێمی كوردستان ‌و بەتایبەت ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی هێشتا بۆ رۆژنامەنوسان ‌و ئازادایخوازان ناوچەیەكی نائارامن ‌و گیانی هیچ یەكێك لەوانەی رەخنە لە سیستمی حكومڕانی ‌و بونی گەندەڵی ‌و نەبونی دامەزراوەكان دەگرن ‌و بەدڵی پارتی و یەکێتی قەڵەمەكانیان ناخەنە سەر كاغەز پارێزراو نیە. ٢٩ ساڵە یاسا لە کوردستانی عێراق یاسا سەروەر نییە و دادوەری سەربەخۆنییە، لایەنە سیاسیەکان بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن تەداخولی تێدا بکەن! سێ دەهەیە کۆمەڵگەو خەڵکی کوردستان یەخسیری دەسەڵاتی بەزۆر داسەپاوی دوو بنەماڵە و دەست و پێوەندەکانیانن. نایاسایی" دەستگیرکردنی چالاکوانان‌و ڕۆژنامەنوسان بەتایبەت کەیسی دەسگیرکراوانی بادینان

سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە لە ھەڕەشەی کوشتن لێیدەکرێت بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی ئەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و ئەڵێ (دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم).

رۆژی (13/8 /2016)، هێزە چەكدارەكانی پارتی رۆژنامەنوس وەدات حوسێن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوزیان رفاند و پاش چەند سەعاتێک تەرمەكەی لەسەر رێگای (سیمێڵ – دهۆك) دۆزرایەوە، هەرزو لەرێگەی داتاشینی سیناریۆیەوە هەوڵی بەلاڕێدابردنی تیرۆرەكەیان داو گوایە لەسەر ئەوە كوژراوە بە ئۆتۆمبێل لەمنداڵێكی داوە، ئەو سیناریۆیە لەلایەن كەسوكارەكەی ‌و رێكخراوەكانی بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان رەتكرایەوە.

رۆژی (11)ی شوباتى ٢٠١٦ش شوكری زەینەدین پەیامنێر و وێنەگری كەناڵی (کەى ئێن ئێن) كە ماوەی (6) ساڵ بو كاری بۆ تۆڕی میدیای گۆڕان دەكرد، تەرمەكەی لە گوندێكی سەربە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە.

هەر لە ژێر هەژمونی چەكدارەكانی پارتیدا كە بە ناوچەی مۆتەكەی گیانی رۆژنامەنوسان ‌و ئازادیخوازان ناودەبرێت، چەندین رۆژنامەنوسی تر لەسەر هەڕەشەكردن ‌و ئەشكەنجەدان كوردستانیان بەجێهێشتوە‌ و یاخودا دەستگیركراون.

رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لەسەر نوسین‌ و راپۆرتەكانی لە دهۆك دادگایی كراوە ‌و عیسا بارزانی لەسەر بڵاوكردنەوە بابەتێك رەخنەی لەسەر مەسعود بارزانی بۆ ماوەی شەش مانگ دەستبەسەر كرا.

رۆژنامەنوس نۆژیان ئۆرهان لە تەلەفزیۆنی روناهی یەكێكی ترە لە رۆژنامەنوسە قوربانیەكانی ژێر دەسەڵاتی پارتی، كاتێك بەگولـلەی چەكدارەكانی ئەو حیزبە لەبارگرژییەكانی شەنگالدا لە مانگی سێى ئەمساڵدا شەهید كرا.

قوربەسەر ئەوگەلەی هیوای بە پەرلەمان و حکومەتی کوردستانە! دەک خێری ئەوە نەنوسێت کە لە کوردستانی عێراق پەرلەمان و ئەندام پەرلەمان و دانیشتنی پەرلەمانیان پێ ئاشنا کردین .خۆزگە ئاگامان لە ناو پەرلەمان هەر نەبوایە با بۆخۆیان هەر چەلەحانێیان بکردایە 

دەستدرێژییەكانی پارتی بۆ سەر ژیان ‌و گیانی رۆژنامەنوسان درێژەی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا درەنگانێكی شەوی رابرد کە چەند سەعاتێکى کەم بەسەر چالاکییەکانى رۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامەگەرى تێنەپەڕیبو، هێزێكی تایبەتی پارتی لە شاری هەولێر پاش گەمارۆدانی ماڵەكەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، دواتر رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەباس لەماڵی هاوڕێیەکى دەستگیر دەكەن. 

ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ هێشتنەوەو نوسینی وشەی ئازادی رادەربڕین بەکارخست خوێنەرو نوسەرو رۆژنامەی نووس و چەند هاوڕێیەکی کەمی ئەو کاتەتن و هێشتا بەردەوامن”دوایین بەڵگەی سەرکوتگەری ئەم دەسەڵاتە ئەو دۆسیە ریسوایەیە کە بۆ هەڵسوراوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینانی هۆنیەوە.. هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دزو چەوسێنەر جێـــهێشتوە. 

پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەو هەمو تیرۆركردن ‌و پێشێلكاریانەی بەرامبەر دەنگە ناڕازییەكان ئەنجامیان دەدات، سیناریۆی ئامادەكراوی لەبەردەستدایە ‌و هاوشێوەی كەیسی تیرۆری سەردەشت عوسمان بەردەوام سیناریۆی جۆراوجۆر‌ و بێ‌ بنەمای بۆ دروست دەكەن، بەڵام هیچ كام لەسیناریۆكان نەیانتوانیوە ئەو قەناعەتە لەلای رۆژنامەنوسان ‌و رێكخراوەكان ‌و ئازادیخوازان‌ و نێوەندە نێودەوڵەتیەكان بگۆڕێت، كە زۆنی زەرد سێگۆشەی بەرمۆدایە بۆ دەنگە ئازا‌و ئازادەكانی هەرێمی كوردستان.

ئێستاش گه نده ڵی بویته نه خۆشیه کی کوشنده ته نانه ت حکومه تیش بوێری ئه وه ی نیه سزای گه نده ڵکارێک بدا چونکه دڵنیایه خۆشی مه له فی پیسی هه یه وه له ژێردەستان دایه هەر هەمویان بۆکاتی خۆپارێزی هه ڵیان گرتوه بۆیه حاڵیان وایه ئە‌وانە‌ ھە‌مووی ڕاستیە‌كی نە‌گۆڕن حکومەت و پەرلەمانی کوردستانی عێراق  توانای چارەسەرکردنی گەندەڵیان نییە. لە هەڵبژاردنیش نزیك دەکەوینەوە. ئیتر پڕو پاگەندەی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات. کوردستان پێویستی بە ئازادی، کەرامەتی ئینسانیە. خەڵکی کوردستان شایەنی دەسەڵاتێکی جنێو فرۆش و سەرکوتگەر نییە، لە ئازادییەکەی سلێمانی تفەنگە بەدەستی یەکێتی و پارتی و پارێزگاری شاریش بەدەست گۆڕانەوەیە و لە دھۆک و ھەولێرش تفەنگ و دەستەڵات و کۆنترۆری شار و پارە بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە و خۆشیان بە دیموکرات خواز دەزان.

ساڵانە بودجەیەکی خەیاڵی چەندین ملیۆن دۆلاری سه‌رفده‌كرێت بۆ دەزگا ئەمنیەکان، بەناوی ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزن، ناکرێت چیتر بەناوی یاساوە سنوورەکانی کارکردن بەرتەسکبکرێتەوە و ئازادییەکان زەوت بکرێن و بەناوی بەھا نیشتمانییەکانەوە کاری رۆژنامەنووسی سنووردار بکرێت.

"پێشێلکاریی بەرامبەر ئەو چالاکوان‌و ڕۆژنامەنووسانە بەشێوەیەکە کە دوای دوو مانگ لەدەسگیرکردنی شێروان شێروانی، ئینجا ڕێگەی پێدراوە پەیوەندیی بەخێزانەکەیەوە بکات". به‌ڵام ئەو چەندین ملیۆن دۆلارە  سه‌رفده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكه‌نه ‌سه‌ر خەڵک و كه‌سانى ئازاو بوێر، هێرش بكه‌نه ‌سه‌ر ئازادیخوازان، رۆژنامەوان و هەڵسوراوانی مەدەنی كه‌ داواى مافى خه‌ڵكى کوردستان دەکەن‌. ئەوانەی بە ناوی دادگا  شانۆگەریەکی قێزەونیان نمایش کرد. سەردەشت ئەزانی ئێستا ئازادییەکەی سلێمانی لە زیندانەکەی هەولێر و دھۆک ترسناکترە ژمارەی سکاڵاکان دژ بەڕۆژنامەنووسان لەهەرێمی کوردستان زیادیانکردووە، هاوکات ڕۆژنامەنووسان بەیاسای "تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دادگایدەکرێن، لەجیاتی یاسای ڕۆژنامەگەریی".

06/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر