دانیشتوانی هەرێم، پێشبینی وئاماری سەیروجیاواز

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

یەکێک لەگرفتەسەرەکیەکان ئەنجام نەدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانەلەکات وساتی خۆیدا کەئەوەش دەبێتەهۆکارێک بۆ نەبون ودەستنەخستنی ئاماری وردو متمانەپێکراو لەعێراق بەگشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی .

 

بەپێی پێشبینیەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆکۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی بە ( ٦ ملیۆن و ١٧١ هەزارو ٨٣ )کەس خەمڵاندوە

 

کەژمارەکان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە ؛ 
ــ هەولێر  ( ٢ ملیۆن و٢٥٤هەزارو ٤٢٢ )کەس .
ــ سلێمانی (٢ ملیۆن و١٥٢ هەزارو ٧١٧ )کەس.
ــ دهۆک ( ١ ملیۆن ٦٤٨ هەزارو ٦١١ )کەس .
ــ هەڵەبجە (١١٥ هەزارو ٣٣٣) کەس .

 

بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراقی بێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ( ە ملیۆن و ٤٥٠ هەزار)کەسە ، بەم شێوەیەی خوارەوە کەدابەشبوە بەسەر هەرسێ پارێزگای هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، وەهەڵەبجە وەک پارێزگا لەئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هەژمارنەکراوەو لەسەرسلێمانی هەژمارە ، بەم شێوەیە ؛ 

 

ــ هەولێر( ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار)کەس .
ــ سلێمانی (٢ ملیۆن و٢٥٠ هەزار) کەس.
ــ دهۆک  (١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار) کەس .

بەپێی ئەم دوو ئامارە بێت کەهەردوکیان لەلایەن دوو دەزگاودامەزراوەی تایبەتمەندی عێراق وهەرێمی کوردستانەوەخەمڵێنراوەو بڵاوکراونەتەوە ، ئەوا جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت لەنێوان ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا .

 

کەزیاترە لە ( ٧٢١)هەزار کەس .

 

ئەوەی جێگای تێڕامانە جیاوازییەکە لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆکدایە ، بەشێوەیەک بەپێی پێشبینی دەستەی ئاماری هەرێم ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێری بۆکۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) بە ( ٢ ملیۆن و٢٥٤هەزارو ٤٢٢) کەس دیاریکردوە ، بەڵام بەپێی داتاکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی هەولێری بە ( ١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار)کەس خەمڵاندوە .

 

ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای دهۆکیش بەپێی پێشبینیەکەی دەستەی ئاماری هەرێم بۆکۆتایی ساڵی ( ٢٠٢٠) بریتیەلە ( ١ ملیۆن و٦٤٨ هەزارو ٦١١) کەس ،بەڵام بەپێی پێشبینی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکەی بە ( ١ ملیۆن و٣٠٠ هەزار)کەس خەمڵاندوە .

 

پرسیارەکە کەجێی تێڕامانە ئەوەیە کە بۆچی دەبێت جیاوازی پێشبینی وخەمڵاندنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لەنێوان دەستەی ئاماری هەرێم و وەزارەتی پلاندانانی عێراق  زیاتربێت لە (٧٢١)هەزارکەس  ، لەوەش جێی تێڕامانتر ئەوەیە کەبۆچی زیاتر لە ( ٧٠٠) هەزارکەسی جیاوازییەکە لەزیادبونی ژمارەی دانیشتوان بەپێی ئامارەکەی دەستەی ئاماری هەرێم لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆکدان .

 

ئەم بابەتە پێویستی بەڕوونکردنەوەی متمانەپێکراوی هەردوو لایەنی پەیوەندیداری هەرێم وحکومەتی ناوەندو بەدواداچونی ئەو لایەنانە هەیە کەچاودێرن بەسەر دامەزراوەودەزگاکانی حکومەتی هەرێم وعێراقیش .

 

چونکەجیاوازییەکی لەوچەشنە لەژمارەیەکی کەمی چەندملیۆنی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وتەنانەت پارێزگاکانی هەرێمیش لەنێوان هەرێم وناوەند نیشانەی گەورەی پرسیار هەڵدەگرێت ،وئەم بابەتە نابێت بەسانایی سەیربکرێت چونکەلەسەر بنچینەی ژمارەی دانیشتوان زۆرینەی کاروپڕۆژەکان وهەڵبژاردنەکان دەکرێن، بۆیە پێویستی بە بەدواداچون وچاودێری وردو چڕوپڕهەیە.


14/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر