له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق ، دهستورویاسای به‌ریتانیا تایبه‌ت به ده‌وڵه‌تی عێراق ، هه‌موو بواره‌کانی ژیانی له‌م نیشتمانه‌دا له هاوڵاتیان کۆت وبه‌ند و...داخراوکپ کردبوو .
دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژ ، رژێمی کۆماری ،له عه‌بدولکه‌ریم قاسم ...عه‌بدولسه‌لام عارف ... عه‌بدولره‌حمان عارف ... ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر....سه‌دام به سیسته‌می حوکمی عورفی ... توند‌و تیژی ... کوشتن و بڕین .. هه‌ناسه‌ی ژیان و ئازادیان خنکاند ... به زیندان و... و ئه‌شکه‌نجه‌و ... گوله باران و.....په‌تی سێداره‌و بێسه‌روشوین کردن ... وه‌ڵامی داوا رهواو سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیان ده‌دایه‌وه....
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سونه مه‌زهه‌بی به‌عسی عه‌ره‌بی عێراق ، زنجیره جینۆسایده‌کانی کورد .... ئه‌نفال و.... ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و... نیشتمان و..... گۆرهبهکۆمهڵه ونه‌کانی بیابان ........ بوون به ناسنامه‌ی عێراق. .
له‌سه‌رده‌می سه‌دام دا ، هه‌زاره‌ها هاوڵاتی ....سه‌رخۆش......... ته‌نانه‌ت شێت ، له‌سه‌ر جنێوێك به سه‌دام و به‌عس ، زیندان و گوله باران کران ، زیندانه‌کان سیخناخ کرابوو، جیگا نه‌ما بوو ،قوتابخانه وفه‌رمانگه‌و قه‌ڵاکانیان پر کردبوو له زیندانی.
له دوای گۆڕانکاری 9/ 4/2003 نه‌مانی سه‌دام ، ده‌سه‌ڵاتی شیعه گه‌ری ، رۆژانه له به‌غدادو شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، ده‌یان که سیان تیرۆر کرد ،به زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانیان ناوشهقامی و......کۆڵان و گه‌ره‌که‌کانی به‌غدادو و شاره‌کانی خوارو نااوهڕاستی عێراقیان کرد ، به به‌ره‌ی جه‌نگ ... مه‌رگ و.... خاپورکردن . .
.
له ماوه‌ی ئه‌م 30ی ده ساڵاتی شیعه گه‌ری عێراق و کورد له سایه‌ی حیز به‌کانی کوردستان و..... په‌رله‌مان و ... حکومه‌تی هه‌رێم ....سه‌رۆکی هه‌رێم ،بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم قورس و دژوار‌و ئاڵۆز کرد ، چه‌ندان رۆژنامه نوس تیرۆر کران ، په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، نه‌یان توانی سیسته‌مێکی نوێ بهێنه کایه ، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتی کورد دابین بکه‌ن .
له 27-28/7/ 2020 لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه یاسایه‌کیان به ناوی رێکخستنی میدیای ئه‌له‌کترۆنی ئاماده‌کردوه ، لیژنه‌کانی ئه‌م پرۆژه یاساییه و ... ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ... به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی سه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان دانراون ، ئه‌و لیژنانه وه‌ک مه‌قاش ، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان وه‌ک ئامێر به‌کار هێناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه کارتۆنیه‌ی که خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، له ده‌ره‌وه ی په‌رله‌مان ئاماده‌یان کردووه ، له ناو هۆڵی په‌رله‌مان به زۆربه‌ی ده‌نگ بکه‌ن به‌یاسای میدیای ئه‌له‌کترۆنی ،بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه نووسان و چالاکوانانی رێکخراوی مه‌ده‌نی ، نه‌توانن ره‌خنه له و هه‌موو دیارده سلبیانه بگرن که سه‌راپا ئه‌م نیشتمانه‌یان کردوه به دۆزه‌خ
حکومه‌تی هه‌رێم ی کوردستان (حکومه‌تی تاکه حیزبێکه ) ،له‌به‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ، که رۆڵی ده‌ڵاڵی مه‌زاتخانه ده‌بینن ،بێ هه‌ڵوێستی و لاوازی حیزبه‌کان .....ده‌یانه‌وێت وه‌ک سه‌دام و به‌عس ، زیندانه‌کان پڕکه‌ن له رۆژنامه‌نوسان و رووناکبیران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی .
پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات بده‌ن به رۆژنامه نوسه ماستاوچییه کان، ئه‌و قه‌ڵه‌مه مه‌قاشه ده‌ربارانه‌ی هیچیان له بارا نییه ، بۆ مشتێ پاره و پله و پایه‌یه و..... ئافه‌رینێک ، که‌رامه‌تی خۆیان و نیشتمانه‌که‌یان و خوێنی شه‌هیدان هه‌راج ده‌که‌ن .
ئه‌و قه‌ڵه‌مه مهقاشو که‌سێتییه لاواز‌و ده‌ربارانه‌ی له میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیانه‌وه ، وه‌ک توتی به شان و باڵای سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حیزبه‌کان دا هه‌ڵده‌ده‌ن ....
ئه‌م حکومه ت و په‌رله‌مانه، بوون به زه‌روو، خوینی هاوڵاتیان ده‌مژن ،په‌رله‌مان و حکومه‌ت ی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و که‌شتیه شه‌ق وشڕه تێک شکاوه‌یه ، هه‌موو جه‌سته ی پڕه له ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی ، له زه‌ریای بێ ده‌ستوری ..بێ یاسایی ...بێ سیسته‌می ، له ناو ده‌یان کێشه‌ی مزمین و ئالۆزدا چه‌قیون . ....
گه‌ر لیژه‌نه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به سه‌وزو... زه‌ردو...نیلی و... سپی ..وسوورو...... قاوه‌یی و...شین ، له ئاستی ئه‌خلاقی پێشه‌که‌یان دا بوونایه ، ئه‌و مسته‌شارو خائینانه‌یان ده‌دا به‌دادگا ، ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان کردوه
بواریان نه‌ده‌دا دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد دابخرێت ،چه‌ندان که‌یسی جینۆسایدی کورد به هه‌ڵواسراوی ماوه ، هه‌موو هه‌وڵیان ده‌خسته گه‌ر که‌یسی ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره وه به جینۆساید بناسرێ.
پرۆژه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کیان داده‌ڕشت ، رۆژانه ده‌یا ن تاوانی تراژیدیا ی جه‌رگ بڕبه هۆی زۆری چه‌که‌وه رووده‌دات .
له یاسای گرێبه‌ستی نه‌وتیان ده‌کۆڵیه‌وه ، هه‌ر هه‌مووی دزی و فزییه ، دزه‌کانیان رووبه رووی دادگا ده‌کرده‌وه .
له گومرگی سنووره‌کانیان ده‌پرسیه‌وه پڕه له گۆمی لێڵی و تاڵانی .
نه‌ک کۆت و به‌ند بکه نه ده‌ست و... قفڵ له زمانی ئه‌و رۆژنامه نووس و رووناکبیرانه‌ی بده‌ن ، به زمانێکی لۆژیکانه وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی پێشه‌که‌یان، ره‌خنه له کار‌و کرده‌وه وهه‌ڵویستی نا نه‌ته‌وه‌یی و..... نانیشتمانی و.... ناده‌ستوری و.... نایاسایی په‌رله‌مان و...نا رێسایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ... حکومه‌ت و...په‌رله‌مان و حیزبه‌کان ده‌گرن.
ده‌سگیر کردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی و ....حکومدانیان به زیندان ....یاده‌وه‌ریی مه‌رگه‌ساته تاڵه‌کانی حیزبی به‌عس و ..سه‌دام –مان به بیر دێننه‌وه.. !!