له 2 / 4 / 1991 ، سێ ملوین ژن ..پیاو..منداڵی کورد،له‌شارو شارۆچکه کانی باشووری کوردستانه‌وه ، کۆچ و ره‌ویان کرد، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران ..تورکیا ، ئه‌مانه رووبه‌رووی سه‌رماو برسێتی و نه‌خۆشی ومه‌رگ وچارهنوسێکی نادیار بوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش له 1920 -1991 ئه‌زمونی 71ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پاشایه‌تی و کۆماری بوو ،کورد له باشووری کوردستان ، به‌به‌رده‌وامی له ژێر سێبه‌ری به‌رنامه ی پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید دابوو.'
کۆچ و رهو ئه‌زموونی تراژیدیای میلله‌تێک بوو ، به مه‌رگه‌ساتێکی گه‌وره ی پڕ له هه‌ڵویست ، ته‌حه‌دای لۆجیکانه‌ی ، ترژیدیای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و جینۆسایدی ره‌تکردوه .
به‌درێژایی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی و ره‌نجده‌رانی خاوه‌ن هه‌ڵویست ، سوته‌مه‌نی یاخی بوون و شۆڕش بوون ، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دا بوون ، دوا هه‌ناسه‌یان به نیشتمانه‌که‌یان سپاردووه.
تێکۆشه‌ران له زیندانه‌کانی( قه‌سری نیهایه ،نوگره‌سه‌لمان ، سجنی ره‌قم یه‌ک ، ئه‌بوغرێب ، فه‌زیلییه ،هه‌یئه‌ی که‌رکوک ،ئه‌منی عامه ،شوعبه‌ی 5 له ئیستیخباراتی عامه له به‌غداد ، سجنی موسڵ ،سجنی سلێمانی ،دیاله ،تکریت،هه‌ولێر ،دهۆک ،حهمیهی سلێمانی ، ئه‌منه سووره‌که . ، ده‌یان ژێر زه‌مین وقه‌ڵای سه‌خت وقایم
ئه‌شکه‌نجه دران ..... له سێداره دران ..... گوله باران کران.
له 8 قۆناغی ئه‌نفال دا له ماوه‌ی 168 رۆژدا له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه بۆ زاخۆ، نزیکه‌ی چاره‌که ملوێنێک کورد ده‌سگیرو بێ سه‌روشوین کران ،ئێسک و پروسکه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شوین بزر کران .
کۆچ و رهو ته‌مه‌نێکی پڕله ئه‌زمونی مه‌رگه‌ساته‌کانی کورد بوو، دوای ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمانی ئه‌نفال ، کورد به تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی پڕله هه‌ڵوێست و ته‌حه‌داوه،مه‌رگه‌ساتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و جینۆسایدێکی تری، دوای راپه‌رێنی ره‌تکرده وه
به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌وه رووباره خوێنه‌ی شه‌هیدان و مه‌رگی شکۆی زیندانیانی سیاسی و خاپورکردنی نیشتمان
به‌وه تۆمارکرا .له کۆچ و ره ودا ، سه‌رکرده‌کانی کورد روویان کرده به‌غداد و ده‌ستیان کرده ملی سه‌دام و ماچیان کرد.