گه‌ر به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره‌..چۆن ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین؟

عەبدوڵا کەریم مەحمود
 به‌شی : یه‌که‌م
 له‌ 24/ 6 / 2003به‌ڵگه‌نامه‌ی (1601) له‌ ژماره‌ 3100 کوردستانی نوێ دا بڵاو کرده‌وه‌ ، به‌ ناوی کچه‌ پاکیزه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال ، باسی ئه‌و 18 کچه‌ ئه‌نفاله‌ی کورده‌ ده‌کات ، له‌ موخابه‌راتی که‌رکوکه‌وه‌ گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ موخابه‌راتی گشتی به‌عداد ، له‌وێوه‌ ره‌وانه‌ی میسر کراون . ئه‌م هه‌واڵه‌ دنیای ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژان .ئه‌و نوسینه‌م بۆیه‌ بڵاو کردوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ موخابه‌رات کردویه‌تی، دوام کرد به‌ نهێنی به‌ داچوون بۆ بکرێت ، بۆئه‌وی گه‌ر یه‌کێک له‌ کچه‌کان بدۆزینه‌وه‌ ،ئه‌وا ده‌توانین ، به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ بسه لمێنین وڵاتانی عه‌ره‌بی رۆڵیان له‌ ئه‌نفال دا بوه‌ ، به‌مه‌ش ده‌توانین ئه‌نفال له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ به‌ جینۆساید بناسرێت. دواتر فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس و دکتۆر روشدی جاف ئه‌م دیکۆمینته‌یان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، له‌ دوو نمایشی جیاوازدا به‌کارهێنا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانیش ، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ بوون ، پرسیان به‌ حوسنی موباره‌ک ی سه‌رۆکی میسرو سۆزانی هاوسه‌ری وعه‌مه‌رموسای سه‌رۆکی جامیعه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان کردبوو،ئه‌وانیش وتیان : ته‌زویره‌ له‌ هوڵی دادگای تاوانبارانی عێراق-یش ، له‌ وه‌ڵامی پرسیاریکی یه‌کێک له‌ برای 18 پاکیزه‌یه‌که‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وتی :- ته‌زویره‌ به‌م به‌هانانه‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌یان کپ کرد ،به‌ڵام وه ک ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی خۆم هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر به‌داداچون و نوسنی زیاتر، له‌ گۆڤاری لڤین و بڵاوکراوه‌کانی تر به‌رپه‌رچی ئه‌و راستی شێوانه‌م ده‌دایه‌وه‌ ، که‌ له‌ خزمه‌تی ئه‌نفال چییه‌کان بوو بوارم نه‌ده‌دا که‌یسی تراژیدیای تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد که‌م بکه‌نه‌وه‌ له‌ مانگی ئابی 2013 درامای (النیران والصدیقه‌ ) له‌ که‌ناڵی ئاسمانی MBC ، .له‌سه‌ر زمانی ئه‌کته‌ره‌کان باسی تراژیدای ئه‌و 18 کچه‌ پاکیزه‌یه‌ی کورد کرد به‌مه‌ش جارێکی تر هه‌ژانێکی تری دروست کرد . گه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ته‌زویره‌ ، ئه‌م ئه‌م سیناریۆ و درامایه‌ چۆن ؟ له‌ کوێ سه‌ری هه‌ڵژا ؟ ئایا سه‌کردایه‌تی سیاسی کور د بۆ به‌م به‌ڵگه‌یه‌ ده‌ڵێن : -ته‌زویره‌ ؟ بۆ هه‌مان رسته‌ی ئه‌نفال چییه‌کان ده‌ڵێنه‌...؟

گه‌ر به‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره‌ ..چۆن ده‌توانین ئه‌نفال به‌ جینۆساید بناسێنین؟؟
.(2) کۆتایی. 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌کیان پێك هێنا بۆ به ‌دا داچونی کچه‌ پاکیزه‌کانی ئه‌نفال ، له‌ دوو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و نوێنه‌ری خانه‌واده‌ی کچه‌ پاکیزه‌کان و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا یاسین نوێنه‌ری ی . ن . ک ، له‌ میسر. دوای ساڵێک لیژنه‌که‌ ئه‌م رونکردنه‌وه‌ی له‌ ژماره‌ 6437-ی کوردستانی نوێدا بڵاو کرده‌وه‌ : ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دۆسیه‌ی کچه‌ پاکیزه‌ییه‌کان ، هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌ ، له‌ هه‌موو راستی یه‌کانه‌وه‌ دووره‌ ,لیژنه‌که‌ داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد ، به‌ دوادا چونی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌س و ده‌زگاو لایه‌نانه‌ بکات ،قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ کردووه‌ ، زانیاری ناڕاست و درۆیان داوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه‌ دادگا ،ریکاری یاسایی یان له‌ به‌رامبه‌ردا بگرنه‌ به‌ر . ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ، ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ند کردووه‌ ، سوپاسی هه‌وڵ و ماندو بوونی لیژنه‌که‌ی کرد، بڕیاری (ره‌دی ئیعتبار ) بۆ خانه‌واده‌ی کچه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان بکرێت. ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه‌ لیژنه‌ی به‌داداچونی کچه‌ پاکیزه‌کان له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ،نه‌یان توانی به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ به‌ داداچونێکی وا بخنه‌ روو ، که‌ بیسه‌لێنن ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ....بێ بنه‌مایه‌ . له‌ 21 / 9 / 2014 له‌ ماڵپه‌ڕی میلله‌ت پرێس ئه‌م بڕیاره‌یان بڵاو کرده‌وه‌ ،له‌ 3 / 9 / 2014سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ری گشتی هه‌رێمی کوردستان به‌ نوسراوی ژماره‌1277 سکاڵا ی له‌سه‌ر چوار تاوانبار داوه‌ به‌ دادگای به‌رایی که‌لار،به‌ پێی ماده‌ی 248 بدرێن به‌ دادگا . 1-دکتۆر روشدی جاف ،بازرگان 2-فه‌رمان عه‌لی په‌یامنێری ته‌له‌فیزیونی زاگرۆس 3-ئومید ئه‌بوبه‌کر حه‌مه‌ 4-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس نه‌ ده‌بوو لیژنه‌که‌ ناوی (عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود )به‌ تاوان بار دابنێت وناوی بخرێته‌ پاڵ ئه‌و 3 که‌سه‌ ....ئه‌وان هه‌ریه‌که‌یان سیناریۆیه‌کیان کردوه‌، بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ویستویانه‌ له‌ به‌های تراژیدیای ئه‌نفال که‌م بکه‌نه‌وه‌، ئه‌م کاره‌ له کاتی ئه‌نفاله‌کان دا ، له‌ نێوان موخابه‌راتی عێراق ومیسر به‌ نهێنی کراوه‌ ،به‌لام م سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌دواداچون له‌ میسر ، له‌ گه‌ڵ ڵێپرسراوانی میسردا ، به‌ به‌ داچونی ئه‌م پرۆسه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌تاڵ کرده‌وه‌ : گوایه‌ . له‌ 1988 و 1989 دا هیچ کچێك نه‌ به‌ هێڵی وشکایی ، نه‌ به‌ ئاسمانی ، نه‌ به‌ ده‌ریادا له‌ عێراقه‌وه‌ رووی نه‌کردوه‌ته‌ میسر به‌ چ ده‌ستورو یاسایه‌ک ..به‌ چ لۆژکێک ، به مه‌ بڕوا ده‌کرێت ، چۆن میسر دان به‌ تاوانی جینۆسایدی کوردا ده‌نێت ،پێ ی ببێ به‌ وڵاتێکی به‌شدارو هاوکاری تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید کورد ، سه‌رۆکی لیژنه‌ به‌و شێوه‌ یه‌ کاره‌کانی راپه‌راندوه‌ ، که‌ هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه‌ ، له‌ په‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێراق و میسردایه‌ . ئه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ ی ئێوه‌ چۆن به‌و به‌دواداچون به‌و کاره‌ رازی بوون ، ئه‌ی ئێوه‌ ئه‌نجومه‌نی دا دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان، خۆ ئێوه‌ی به‌رێز پسپۆری خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌ستورویاسا و رێسان . ئه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ...جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ، ئێوه‌ چۆن رازی ده‌بن به‌و سیناریۆ بۆشه‌. عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود له‌ گه‌ڵ کاروان ئه‌نوه‌ر سه‌ۆکی سه‌ندیکای کوردستان –لقی سلێمانی وقادر سه‌رچناری نوێنه‌ری یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد –لقی سلێمانی ، روویان کرده‌ دادگای به‌رایی که‌لار ، عه‌بدوڵڵا که‌ریم هه‌موو راستی یه‌کانی بۆ دادگا خسته‌ روو: -که‌ نه‌ک ته‌نیا ئه‌و 18 کچه‌ ...هه‌موو کچی کوردی ئه‌نفاله‌کان ، هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌و 18 پاکیزه‌یه‌ی هه‌یه‌ ئه‌ی ئه‌نجومه‌نی داوه‌ری گشتی هه‌رێمی کوردستان ،ئێوه‌ی به‌رێز له‌ 2014 بۆ 2019 ،ئه‌وه‌ 5 ساڵه‌ ، نه‌تان توانی بڕیاره‌که‌ی خۆتان جێبه‌جێ بکه‌ن ، دکتۆرروشدی جاف و فه‌رمان عه‌لی و ئومید ئه‌بوبه‌کر ، ببه‌نه‌ دادگا . 

خوێنه‌ری به‌رێز  ، به‌پێ  ی گه‌ڕان و  کۆڵنه‌دان و به‌   به‌رده‌وام  ،  به‌دواداچونه‌کانم .
 ئه‌وه‌ ده‌یان چیرۆکی تراژیدیای جیاکردنه‌وه‌ی کچانی کورد ، له‌ کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ) ، به‌رگی 3،4 ،5 ، چه‌ند هه‌زار لاپه‌ره‌یه‌ک و زیاتر له‌ هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ . بۆ  پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، ‌  ،  بۆ خزمه‌تی تراژیدیای  ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد.
 له‌ بری ئه‌وه‌ی به‌رگی 3،4 5 ی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال م بۆ  چاپ و بڵاوی  بکه‌نه‌وه‌ ، عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود –یان ، خسته‌ لیستی تاوان بارانه‌وه‌ ،  تاوان باریان کردم ، درام به‌دگا .........؟ 

ئایا ئه‌و کچه‌ گه‌نجانه‌  له‌ تۆپزاوه‌ جیاکرانه‌وه‌  بۆ کوێ بران ، بۆچاره‌نوسیان ونه‌  ، بۆ تاکه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ،چه‌ندان نووسه‌ری کورد  به‌ گومانه‌وه‌ ، به‌ عه‌قڵێکی مه‌زاجیانه‌ی نه‌رجسیه‌ته‌وه‌ ، به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مخابه‌راتی عێراق ، ئه‌وانیش  وه‌ک  عه‌لی حسه‌ن مه‌جید  ده‌ڵێن ته‌زویر .
ئه‌ی ئه‌م کچانه‌ کوان ، بۆ کوێ بران ، چاره‌نوسیان بۆ ونه‌ ....
ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌کانی کورد  ، له‌ خزمه‌تی تراژیدیای ئه‌نفال –ه‌ ؟ 

یا به‌رهه‌می کلتوری  عه‌قڵی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی سه‌دام و سه‌رانی به‌عس و مجامه‌له‌ی دبلۆماسیانه‌ی  سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ربارانه‌ ی کوردن  ، خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک  ستراتیژن ،دژ به‌  به‌ڵگه‌نامه‌ و ترژایدی18پاکیزه‌یه‌که‌ی  ئه‌نفالی کورد ،بۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌و  به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ ، نه‌بێ به‌ دۆکۆمینتێکی  نیو ده‌وڵه‌تی   ، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال،  له‌ سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی،  نه‌بێت به‌ جینۆساید......!! 


کچه‌کانیان له‌ تۆپزاوه‌ ....جیاکرده‌وه‌ و..شوین بزر کران.....(2)

1
سێ کچه‌که و ..براژنه‌که‌یان بۆ کوێ بران؟؟؟؟؟؟؟؟‌ 

پیره‌ژنێک ....خه‌ڵکی گوندی ته‌په‌ سه‌وز بوو ... له‌ هۆڵێکی  زیندانی یۆپزاوا, 
سێ  کچی له‌ گه‌ڵدا بوو.... ئه‌ویش  ده‌یزانی،  تاوێکی تر ....ئه‌منه‌کان دێن ،.کچه‌کانی  ده‌به‌ن ....له‌ تاو بێ ده‌سه‌ڵاتی دا  به‌ کوڵ گریا  ...کردی  قیژه‌ قیژو....هاوار...هاوار ێک ،   .پڕ به‌ سه‌ربازگه‌ که‌  ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌ ...هه‌ر سێ .کچه‌که‌ی له‌ترسا  باوه‌شیان به‌ دایکیان دا  کرد .....نه‌یان ده‌ویست له‌ دایکیان دابڕێن..
.
ئه‌مننه‌کان هاتنه‌ هۆڵه‌که‌ ... به‌ زه‌بی کێبڵ و ....قژ راکێشان   .....هه‌ر سێ کچه‌که‌یان   له‌ هۆڵه‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌
دایکیان  ئه‌وه‌نده‌ گریا ..... به‌ ئاسته‌م ....نوزه‌ی تیا ما بوو .... له‌ سه‌ر ئه‌و چیمه‌نتۆ ره‌ق و ته‌قه‌ ، له‌ هۆش خۆی چوو ... به‌لادا هات.

یه‌کێک له‌ کچانی  ناوی فاتمه‌ بوو ....حه‌سیبه‌ ش بووکی ئه‌م پیره‌ژنه‌بوو ..زۆر .گه‌نج بوو ....منداڵی نه‌بوو،  
ئه‌ویشیان به‌ پاڵ له‌ هۆڵه‌که‌ برده‌ ده‌ره‌وه‌.........بۆ رۆژی دوایی هه‌موو ژنه‌کانیان په‌لکێشی ناو پاسه‌ داخراوه‌کان کرد ...له‌ تۆپزاوه‌وه‌ .بران بۆ زیندانی سه‌ربازگه‌ی دبز 

ئه‌و دوو پیره‌ژنه‌  شه‌وڕۆژ  ....به‌ به‌رده‌وامی له‌ دوبز  بۆ کچه‌کانیان ده‌گریان ...جارێکی تر روخساری کچه‌کانیان  نه‌بینینه‌وه‌ ...سێ مانگ له‌ دبز  مانه‌وه‌ ...چه‌ندان که‌سیان لێ مرد ...
 2 
ته‌رمی سه‌یوان و....به‌یجان 
مه‌هروبه‌ محه‌مه‌د ناوخاس،  خه‌ڵکی قه‌ڵا قۆچاڵی بوو ....سه‌یون –ی کوڕی ته‌مه‌نی  ساڵێک  بوو ...به‌ده‌م ئازاری سورێژه‌وه‌ ...له‌برسا ....گیانی سپارد ....هۆڵه‌که‌ زۆر پیس بوو...نه‌ راخه‌ری تیا بوو....نه‌ پێخه‌ف ...سه‌رچاوه‌ی هه‌موو مێرو  و چڕو جانه‌وه‌رێک بوو ...پڕ بووله‌ میکرۆبێک  بوو ..

.دوای ماوه‌یه‌کی تر به‌یخان - ی کچی مه‌هروبه‌ ته‌مه‌نی دووساڵ بوو، له‌ برساو به‌ نه‌خۆشی  دواهه‌ناسه‌ی سپارد ، 
پاسه‌وانه‌کان ته‌رمی وشک  هه‌ڵاتوی سه‌یوان و به‌یخان –یان  به‌جل و به‌رگه شڕه‌کانی خۆیانه‌وه‌  برده‌ ده‌ره‌وه‌
 له‌ گه‌ڵ موختاری دبس به‌ خاکیان سپاردن.
ئه‌حمه‌د دبزی 
مریه‌م ره‌شید پێش ئه‌وه‌ی له‌ مله‌ سووره‌ ده‌سگیر بکرێ.... سکی 8 مانگان بوو ..
نیوه‌ شه‌وێک له‌ دوبز ژان  گرتی .... به‌ ده‌م ژانه‌وه‌ ده‌تلایه‌وه‌ ........هۆڵه‌که‌ تاریک و نوتک بوو.
نه‌ گڵۆپی تیا بوو .....نه‌ چرا ...چاو ...چاوی نه‌ده‌بینی ، حه‌لاوه‌ی دایکی و .......میمکه‌ رێژاو
 به‌ چه‌ند په‌ ڕه‌ کاغه‌زێک،  گۆشه‌یه‌کی هۆڵه‌که‌یان رووناک کرده‌وه ، ‌گویزانێکیان له‌لای پاسه‌وانه‌کان هێنا ..
.ناوکی ساواکه‌یان بڕی ....ناویان  نائه‌حمه د دبزی، 

4
کێ خۆراکی سه‌گی بیابان بوو؟؟؟؟؟؟/ 
ناسکه‌ عه‌لی خه‌ڵکی کفری بوو،  له‌ زیندانی دبز منداڵی بوو،  ناویان نا حه‌مه‌ ، دوای 3 مانگ   هه‌موویان   به‌ سێ پاس له‌ دبزه‌وه‌ گوێزرانه‌وه‌ بۆ نوگره‌سلمان ، سه‌عات 10 –ی شه‌و گه‌یشتنه‌ ئه‌وێ ...ئه‌و شه‌وه‌ زۆر برسی و تینوو ..ماندو بوون ، هیچیان  پێ  نه‌دان ...به‌یانی یه‌که‌ی حه‌جاج هات،  چه‌ند پرسیارێکی لێ کردن
.نیوه‌ڕۆکه‌ی نه‌ختێک ئاوی  سوێریان پێدان ....له‌گه‌ڵ سه‌مونێکی ره‌ق و ناوه‌کانیان تۆمارکردن ...
زۆر که‌س له‌وێ مرد وه‌ک : فه‌ره‌ج عه‌زیزخه‌ڵکی کوڵه‌ جۆ و حه‌مه‌ عه‌بدولکه‌ریم سه‌ید عه‌لی ،  له‌ برسا مردن ، بوون  به‌ خۆراکی سه‌گی  بیابان. 
 
5
حه‌جاج 
حه‌جاج چێژی له‌ ئازاردانی زیندانه‌کان ده‌بینی ...ئه‌و کاته‌ی ته‌نکه‌ره‌ ئاو ه‌که‌ ده‌گه‌یشته‌ ناو زیندانی  نوگره‌ سه‌لمان    ، ئه‌و به‌ پۆستاڵه‌ قاوه‌ییه‌کانی ، شه‌قی  له‌ قوتو و سه‌تڵ و ته‌نه‌که‌ ژه‌نگاوی ده‌ستی کچ و مندا ڵ و ژنه‌کان ده‌دا ، بۆی ده‌قوپان ...ئاوه‌که‌ی ده‌ڕشت...بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییه‌کان له‌به‌ر ئه‌و گه‌رما سوتێنه‌ره‌دا ، له‌ به‌رده‌میا له‌ تینوا بمرن .....؟؟؟؟؟؟؟

سه‌رچاوه‌ :
عه‌بدوڵڵا  که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی سێیه‌م ، له‌ گه‌ڵ به‌رگی چواره‌م و پێنجه‌م ، پرۆژه‌یه‌کی گه‌وه‌یه‌  ، بۆ خزمه‌تی تراژیدیای ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد  ، چاپ نه‌کراوه‌. 


17/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر