به‌شی دووه‌م و کۆتایی
کچه‌کانیان له تۆپزاوه .....جیا کرده‌وه و....شوین بزریان کردن....
رزگار له دبس له‌دایک بوو.
مه‌لیحه ساڵح رۆسته‌م له ساڵی 1945 له گوندی به‌کره شه‌ل له دایک بووه ، ده‌یا نزانی .....هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان له‌شه‌ڕی به‌رگری...ئه‌نفالی یه‌ک دا ن....له دۆڵی جافایه‌تی و... مه‌رگه ....کشاونه‌ته‌وه .له گه ڕانهوهدان ....ئه‌نفالی دوو –ی قه‌ره‌داغ –ش کرابوو ....
سوپای عێراق و جاش چوارده‌وری گه‌رمیانیان ته‌نی بوو ...نیازیان بوو، له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌رمیان ، له گوندی بهکرهشهلهوه .....روویان کرده گوندی کانی ماران ....مله سووره
مه‌لیحه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌مه شه‌ریف-ی شوبرای و.... منداڵه‌کانی...(نه‌سرین جه‌بار ..شێرزاد جه‌بار.....شه‌ماڵ جه‌بار.....شه‌رمین جه‌بار ......سۆران جه‌بار ) ...له گه‌ڵ ده‌یان خانه‌واده‌ی تر، که‌وتنه تۆڕی سوپای ئه‌نفال –ه‌وه له مله سووره ده‌سگیر کران .
به ئیڤای عه‌سکه‌ری بران بۆ قۆره‌توو، دوای 3 شه‌و .....بران بۆ تۆپزاوه ..له‌وێ محه‌مه‌د حه‌مه شه‌ریف- یان له‌وان جیاکرده‌وه ....نه‌یان بینی یه‌وه ، هه‌موویان له گه‌ڵ ره‌عنای خوشکی و منداڵه‌کانی به‌ر یه‌ک هۆڵی زیندانی تۆپزاوه که‌وتن ، بریتی بوون له (نه‌زمیه محه‌مه‌د....ره‌سمیه محه‌مه‌د.....هێرۆ محه‌مه‌د....لاولاو محه‌مه‌د .....عیرفان محه‌مه‌د ....کارزان محه‌مه‌د).
ئێواره‌یه‌کیان ئه‌منه‌کان رژانه ناو هۆڵه‌کانه‌وه هه‌موو منداڵه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیان دا برد ...
له‌و کاته‌ی گریان و هاوارو قیژه‌ی ژن و منداڵ ......وه‌ک هه‌وره بروسکه چه‌خماخه‌ی ده‌دا
.ئه‌وه‌نده گریانێکی به‌سوێ ی پڕله بارانی فرمێسک بوو ....ئاسما ن و زه‌وی ده‌هه‌ژاند ، دواتر هه‌رهه‌موویان گویزرانهوه بۆ زیندانی سه‌ربازگه‌ی دبس .....
ره‌عنا سکی 9 مانگ بوو ..لهدبس کوڕێکی بوو ناومان نا رزگار، به‌و هیوای ئه‌وه‌ی رۆژێ بێ رزگایان بێت ...
ئه‌و کاته‌ی مه‌لیحه وجگهرگۆشههکانی له مله سووره ده‌سگیر کران ....جه‌بار حه‌مه شه‌ریف –ی هاوسه‌ری مه‌لیحه ده‌مێک بوو توشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو ....هۆشی له‌ده‌ست دابوو ، هه‌ردوو کوره‌که‌ی ئازاد و شێرکۆ ، شوانی مه‌ره‌کان بوون... لای جه‌می (کۆچکه )-ی سه‌رووی گوندی کانی ماران ...که زانیان سوپای ئه‌نفال
گه‌یشتوونه سنووره‌که‌یان ، له‌وێ خۆیان حه‌شار د ا، له‌وکاته حه‌مه‌شه‌ریف –ی باپیریان و... جه‌بار حه‌مه شه‌ریف-ی باوکیان و....مام ره‌سوڵ و....مام جه‌لال – ئه‌وانیان له چه‌می کۆچکه به جێ هێشت، به نهێنی روویان کرده کۆبان عه‌ره‌ب ....دواتر خۆیان گه‌یانده ناو کفری ..
شیرکۆ و.....ئازاد و...سه‌ربه‌ست و....به‌ختیار و....سامان به 200سه‌ر مه‌ڕوبزن و 15 سه‌ر ره‌شه وڵاخه‌وه روویان کرده مله سووره .....روویان کرده شاکه‌ل .....به‌لای ره‌بایه‌کان دا تێپه‌ڕین ....خۆیان حه‌شاردا.
ئه‌منه‌کان له تۆپزاوه ده‌هاتنه ناو هۆڵه کانه‌وه به‌دوای کچ و ژنی گه‌نجا ده‌گه‌ڕان .....
په‌خشان ره‌سوڵ ، کچێکی گه‌نج بوو......به‌زه‌بری لێدان و کێبڵ و قژ راکێشان له هۆڵه‌که بردیانه ده‌ره‌وه...
میمکه به‌هێ خه‌ڵکی کانی باران بوو .....به به‌رده‌وامی هه‌ردوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه ، ده‌پاڕایه‌وه کچه گه‌نجه‌که‌ی نه‌بن ....ئه‌میشیان به لێدان و راکێشان برده ده‌ره‌وه ی هۆڵه‌که ....
(پ.خ.م.ب) تازه شوی کر دبوو، به (ح.ر) زۆر شۆخ وشه‌نگ بوو ...ئه‌میش و ده‌یان کچ و ژنی گه‌نجیان برد، که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ یان بردن ...هیچ سۆراغێکیان نه‌ما ......
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی 3 ،4،5 ، ئه‌وه 10ساڵ زیاره دانراوه ، چاپ نه‌کروه .