کەس باسێک لە پاڵەوانی ڕاپەڕین ناکات

هاوار شێخ رەوف

سەیرم لێدێت یەکێتی بە قەدەر شەش حیزب دام و دەزگا و دامەزراوەی هەیە و سەدان کەس مووچەی موفت و زۆر لەسەر شەهید و شەهیدان  وەرئەگرن ، کەچی تەنها شەهیدێکی فەرماندەی ڕەتڵی پارتیزانی هەیە کە شەرەفی فریاکەوتن و بەشداری ڕاستەوخۆ و شەڕی بەو حیزبە بەخشی ، لە یادی ڕاپەڕینا بە سەرە موقەستێکیش یادێکیان لەو پاڵەوانە ڕاستەقینەیە ی ڕاپەڕین نەکردەوە .

ئەوە برادەرەکانی هەر هیچ ، ساڵانێکە بێوەفایی خۆیان نیشانداوە و هەر بیریشیان نیە بە ئیلحاح و زۆر و زەغتی ئەو ، ئەوان بونە خاوەنی سەروەری و بەشداری کردنی شەڕی ئەمنە سورەکە .

تێبنی :

 شەهید شێخ کەریمی باخی سەروو فەرماندەی ڕەتڵی بازیانی پاریتیزانەکان بوو ، دوای ئەوەی بەبێ فەرمان و ڕەزامەندی سەرکردایەتی بڕیار دەدات دابەزنە ناو شاری سلێمانی  ، ڕۆژی 8 - 3 دوای شەڕێکی قارەمانە لە ئەمنەکە شەهید دەبێت 

- ئەو بروسکەیە بە هەڵە نوسراوە لەتیفی شێخ کەریم ، لە تیف ناوە نهێنیەکەی شەهید شخ کەریم بوو .

- درود و سڵاو بۆ گۆڕی نەمران کاک سەرحەد دۆڵانی برای کاک ئەنوەر دۆڵانی و کاک سەڵاحە بچکۆلی چوارباخ کە دوو قارمانی رەتڵی بازیان بون و ئێستا لە ژیاندا نەماون .

- شەهید کەریم توانیبوی ژمارەیەکی زۆر مەفرەزە و گروپ و  شانەی چەکدار دروست بکات ، بە داخەوە من نایانناسم و ناتوانم باسی ڕۆڵ و ئازایەتیان بکەم ، تەنها شەهید جەزای مرێم بەگم بیستوە ، لەم یادەدا درود بۆ گۆڕی پڕ نووری .

- باوکم ( شەهید شێخ ڕەوفی باخی سەروو کەمامی شەهید کەریم بوو لە گەڵ شەهیدشێخ سەعیدی شێخ حەمەساڵحی مەیدان کە پورزای شەهید کەریم بوو ) ڕۆڵی زۆر گەورەیان لە ئامادەکاری بۆ ڕاپەڕین دیوە ،سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست گڵکۆی بەرزیاندا دائەنەوێنم .

- ئەم لینکەی دامناوە نوسینێکی مامۆستا جەلالی برای شەهید حەمەڕەشە چەند ساڵێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە ، کە ئەویش یەکێک بوو لە فەرماندەکانی پارتیزانەکان ، لە چەند شوێنێکا  بە ویژدانەوە باسی ڕۆڵی پاڵەوانانەی شەهید شێخ کەریم دەکات .

لینکی وتارەکەی جەلالی شێخ کەریم

 

 

 

 

 


07/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر