نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی 2 ساڵدا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دیبلۆماسی، كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری مه‌زنی ئه‌نجامداوه، كه سه‌رجه‌مییان روون و له‌به‌رچاوه و به گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه باسبكرێت دیدگای خودی نیچیرڤان بارزانییه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، كه دواجار ره‌نگیداوه‌ته‌وه له سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی پیاوێكی میانڕه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی مه‌ودایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نی فراوانه و له یه‌ك كاتدا ده‌توانێت 2 ئاراسته‌ی سیاسی جیاواز به یه‌ك ئاست قبوڵ بكات.
هێزی سه‌رۆكی هه‌رێم له نهرمێكهیدایه، به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات، كه هه‌موو گرژییه‌كان به دانیشتنێك خاو ده‌كاته‌وه، بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامیش واقع بینه و په‌له ناكات، هه‌رگیز گره‌و له‌سه‌ر هێڵیكی سیاسی دیاریكراو ناكات، به‌ڵكو سروشتی هاوكێشه‌كان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چۆن بیانهێنێته‌وه سه‌ر هێڵی گشتی.
بڕوای ته‌واوی به یه‌كڕیزی نیشتیمانی و كوردستانی هه‌یه، له بری ئه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان شیبكاته‌وه، لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان گرێده‌داته‌وه به یه‌كه‌وه.
پشتڕاسته كه هه‌ڵه‌ی سیاسی به‌شێكه له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، به‌ڵام كوردستان له هه‌ڵه‌كان به گه‌وره‌تر ده‌زانێت و هه‌میشه قۆناغێكی نوێتر ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئاشته‌وایی.
رێزلێگیراوێكی سیاسییه له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهانیدا و خاوه‌ن راو بڕیاریشه له ناو عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، به‌شێكی ئه‌م هێزه‌شی له رێبازی بارزانی و سه‌رۆك بارزانییه‌وه وه‌رگرتووه، به‌شێكیشی وابه‌سته‌ی كه‌سایه‌تی و كاریزمای سیاسی خۆیه‌تی.
له پرسی پێكه‌وه‌ژیان و یهكترقبۆڵكردن و مافی ئافره‌تدا، تێڕاوانینێكی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌یه و بۆ هه‌ر یه‌كێكییان ئه‌رگومێنت و پاساوی لۆژیكی پێیه.
به‌م دیدگا و تێڕوانینانهیهوه، توانیوییه‌تی هه‌نگاوێك له سه‌رووی ململانێی سیاسییه‌وه بوه‌ستێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كردووه به مێزی دانیشتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێ جیاوازی.
بیركردنه‌وه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تین، ئامانجه‌كانیشی به ئاراسته‌ی ده‌ستكه‌وتی ستراتیژیی دوور مهوادان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
تێڕاوانینیشی بۆ سیاسه‌ت تێڕوانینێكی نیشتیمانییه، حیزب و دامه‌زراوه‌كان له هاوكێشه‌ی خزمه‌تی گشتی و هێشتنه‌وه‌ی به‌هاكان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
بۆیه یار و نه‌یار كه قسه دێته سه‌ر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رجه‌مییان به هیواوه لێی ده‌ڕوانن و مه‌حكومن به دیدگا و تێروانینه كوردستانییه‌كانی.