کاک مەسرور باشی یەک دەخات..!

شوان محه‌مه‌د

مەسرور بارزانی بەردەوامە لە دابەشکردنی کۆمەڵگای کوردی، کە ھێرشکرایە سەر ھەولێر بە موو شەک کورد تارادەیەک ھەستی کرد لە ژێر ھەڕەشەدایە و ھەموان ھاودەرد بوون بە خەمی ھەرێمەوە، کەچی سێ شەممە  دادگا  حوکمی شەش ساڵی بڕیووە بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووس. دوێنێش سەرۆکی ھەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت و رای گشتی ناوخۆو  زۆرێک لە نوێنەرانی ئەوروپا و ئەمەریکا  لەھەرێم ئەم  دادگاییەیان بە رێزنەگرتن لە ئازادی بیرو ڕا ناوزەد کرد، کەچی   سەرۆکی  حکومەت  ئەمشەو بەناراستەوخۆ بە  نێچیرفان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەڵێت  : رێز لە  سیستەمی دادوەری بگرن.. بیری چوەوە پێش دادگاییکردن بە چەند رۆژێک خۆی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دەستگیرکراوەکانی بە " جاسوس " تۆمەتبار کرد، بەمەشەوە نەوەستا ئەمشەو  ٣٦٢   پارێزو کەسانی ئەو بوارەیان ھانداوە بەینامەیەک دەربکەن و بڵێن: ھێرش دەکرێتە سەر سیستەمی  یاسایی ..

ئەوەی من تێگەیشتبم لە سیاسەت و حوکمداری ئیشی بەرپرس و حوکمڕان یەکخستنی کۆمەڵگایە نەک لەتکردنی بەتایبەتی لەم دۆخەی هەرێمدا کە زیاتر لە هەڕەشەیەکی لەسەرە.. 
وەلا کاک مەسرور تۆ باشی یەک دەخەیت!


19/02/2021



وتارەکانی تری نوسەر