د. سه‌ردار عه‌زیز
له دوا نوسینیدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و تورکیا و ئه‌مریکا لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی بڵ پارک ئاماژه به ئه‌وه ده‌كات که ئه‌مریکا ئه‌وه‌ی که هه‌رێم به ده‌ستی هێناوه هه‌تا ئێستا به ئه‌وپه‌ڕی ده‌زانێت، به له‌وه زیاتر ڕازی نابێت. شایانی باسه توێژینه‌وه‌که‌ی پارک ئه‌كادیمیای شه‌ڕی ئه‌مریکی پاڵپشتی کردوه. له دوا دیداریدا له که‌ناڵی سکای نیوز مه‌سعود به‌رزانی به ڕوونی نیگه‌رانی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌مریکا ده‌رده‌بڕێت.[به‌رزانی ده‌ڵێت که نازانێ چی ئێران و ئه‌مریکا کۆده‌كاته‌وه له پاڵپشتکردنی مالیکی!] شێوازی وتن و نه‌وتنی ئاماژه‌یه‌کی روونه که په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ئه‌مریکا له ڕه‌نگه له ساردترین رۆژگاریدابێت له پاش روخانی رژێمی عێراقه‌وه. ئایا ئه‌م سنورداریه‌ی ئه‌مریکا بۆ زیاتر به‌هێزبوون و سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێم له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، رۆژگاری کۆتایی شه‌ڕی سارد ده‌بینین کۆمه‌ڵێک ده‌ق له ناوه‌نده باڵاکانی ئه‌مریکاوه سه‌رهه‌ڵئه‌دات که ئاماژه ده‌کات به هاتنی سه‌رده‌مێکی نوێ: ده‌قی وه‌ك ده‌وڵه‌تی بازرگانی ریتچارد رۆسنکرۆس، ده‌سه‌ڵاتی نه‌رمی جۆزێف نای، کۆتایی مێژووی فۆکۆیاما. ئاشکرایه که بۆ خوێنه‌ری قاڵبوو له بواری سیاسه‌تدا به ئاشکرا پێکه‌وه‌گرێدانێک ده‌بینێت له نێوان ئه‌م ده‌قانه‌دا، که خۆی له نیولیبرالیزم و بازاڕ و کاڵادا ده‌بینێته‌وه. له‌م نوسینه‌دا ئامانجمان نیه ڕاڤه‌ی ئه‌م ده‌قانه بکه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که چ دیدێکی سیاسی ده‌هێننه ئاراوه. وه‌ك روونه که زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی ئه‌مریکی بۆ حکومه‌ت کارده‌كه‌ن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ. به‌م پێیه ئایا ده‌قێکی وه‌ک کۆتایی مێژووی فۆکۆیاما ده‌توانێت چ وه‌ڵامێکمان پێبدات ده‌رباره‌ی نه‌یاری ئه‌مریکا بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم. ده‌قی کۆتایی مێژوو ده‌قێکی هێگڵیه، به‌ڵام به ڕاڤه‌كاریه‌كی کۆژیه‌ف [ئه‌و بیرمه‌نده روسیه فه‌ره‌نسیه که ڕۆڵێکی باڵای هه‌بوو له کارکردن بۆ گه‌شه‌دان به یه‌كێتی ئه‌وروپا]. ده‌قی کۆتایی مێژوو پێمان ده‌ڵێت که سه‌رده‌مێکی نوێ له سیاسه‌تی جیهانیدا هاتوه‌ته ئاراوه ئه‌ویش سه‌رده‌می بازاڕه. بازاڕ به‌مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی یانی لیبرالیزم، یانی کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان، یانی گه‌شه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی کاڵا له نێوان وڵاتانی دونیادا. [دیاره کۆتایی جه‌نگی سارد یانی کۆتایی وڵاتانی داخراو له دونیا]. ئه‌م قۆناغه ده‌توانین به قۆناغی شت ناوبه‌رین یان قۆناغی کاڵا. قۆناغی پێشینه‌ی ئه‌م قۆناغه قۆناغی خاک بوو. ئایا کاڵا به‌رامبه‌ر خاک چیمان پێده‌ڵێت. له سه‌رده‌می گرنگی خاک‌دا، هێزه‌كان له ململانێدابوون به‌وه‌ی که ده‌ست بگرن به سه‌ر خاک و پانتاییه‌كانی جیهاندا. خاک سه‌رچاوه‌ی هێز و بژێوی بوو. به‌ڵام له سه‌رده‌می کاڵادا به پێچه‌وانه‌وه خاک گرنگ نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌ست گه‌یشتنه به بازاڕ، به بونی ئازادی گۆڕینه‌وه، هاتوچۆی کاڵا. گه‌رچی ده‌قی کۆتایی مێژوو له هه‌ندێک ئاستدا توشی ڕه‌خنه و قه‌یران بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌وه‌یه که دونیا به‌بێ جیاوازی به‌ره‌وه ئابوری نیولیبرالیزمی بازاڕ ده‌چێت، ته‌نانه‌ت وڵاتانی کۆمۆنیستی وه‌ك چین و کوباش. له هه‌مانکاتدا هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تر له ئارادانیه بۆ بازاڕی ئازاد. [ئێمه لێره‌دا قسه له سه‌ر باش و خراپی ناکه‌ین به‌ڵکو قسه له سه‌ر ئه‌مری واقیع ده‌که‌ین]. کۆتایی مێژوو وه‌ك دیدێکی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا یانی کۆتایی گۆڕینی جوگرافیا، کۆتایی ململانێ له سه‌ر خاک، کۆتایی شه‌ڕی هێزه‌کان له سه‌ر داگیرکردنی جێگایه‌ک. چونکه له قۆناغی کۆتایی مێژوودا سه‌رتاپا گۆی زه‌وی دابه‌شبوه به سه‌ر دوو به‌ر‌دا به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی له مێژوودان، به‌ره‌ی ئه‌وانه‌ی که مێژوویان تێپه‌ڕاندوه. ئه‌وانه‌ی له مێژوودا هیچ چارێکیان نیه به‌ڵکو ته‌نها ده‌بێت له مێژوو ده‌رچن. دیاره مێژوو یانی شه‌ر و ململانێ و یه‌كتر کوشتن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ڕابه‌ری کۆتایی مێژووه ئه‌وا وڵاتانی دونیا رێگاچاره‌ی تریان نیه به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌مریکایی ببن. ئه‌م به ئه‌مریکایی بوونه یانی نیولیبرالیزم، یانی بازاڕی ئازاد، یانی بوون به پانتایی سودگه‌یاندن به ئه‌مریکا. لێره‌وه ده‌بینی که ئه‌مریکا دژ به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می جیوپۆله‌تیک یان سه‌رده‌می خاک. چونکه له سه‌رده‌می خاک‌دا ئازادای کاڵا و شتومه‌ك بوونی نامێنێت. به‌م پێیه ئه‌مریکا خوازیاری کاڵبوونه‌وه‌ی سنور و شلبوونه‌وه‌ی پانتاییه‌كانه نه‌ک شه‌رکردن له سه‌ر خاک و سنور. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مریکا باس له مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌ت و مافی ئاین و مافی ده‌ربڕین و ئه‌م شتانه ده‌كات، که هه‌موو ئازادی تاکن له ناو کایه‌ی ده‌وڵه‌تدا. (دیاره ئه‌م بنه‌مایانه که به‌كاردێن وه‌ك ئامرازی سیاسی زۆربه‌ی خه‌ڵکانێک که چالاکوانن له‌م بوارانه‌دا هێنده ئاستی ئاگاییان نیه بزانن که چی ده‌گوزه‌رێت). ئه‌گه‌ر ئێستا چوارچێوه‌که روون بێت ئه‌وا دێنه سه‌ر په‌یوه‌ند ئه‌مریکا و هه‌رێم.
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له سیاسه‌تی ئه‌مریکیدا یانی کۆتایی عێراق. یان بوونی عێراق به وڵاتێکی لاوازی نێوان دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌ك. به‌م پێیه کاتێک عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی چی؟ ترسی ئه‌مریکا له‌وه‌دایه که ببێته هۆی به‌هێزبوونی وڵاتانێک ولاوازبوونی وڵاتانێکی تر به جۆرێک ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ململانێیه‌كی ناوچه‌ی له سه‌ر خاک و ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی. لێره‌دا پێویسته بگه‌ڕێێنه‌وه بۆ سایکس-پیکۆ. له دوا دیداریدا له ناوه‌ندی فۆرد کیسنجه‌ر له باسکردنی له سه‌ر چاره‌نوسی سوریا ئاماژه به سێ رێگاچاره ئه‌دات، مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، سه‌رکه‌وتنی ئۆپۆزسیون یان دابه‌شکردنی سوریا به سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێکی ئۆتۆنۆمدا که که‌سیان نه‌توانن به سه‌ر ئه‌ویتریاندا زاڵ بن، (ئه‌مه‌ی دواییان باشترینه به لای کیسنجه‌ره‌وه). ئه‌م پرینسیپه که کیسنجه‌ر باسی ده‌كات نه‌بونی توانای هیچ لایه‌ک به زاڵبوونه به سه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تردا هه‌مان پرینسیپه که سایکس-پیکۆی لێ بونیادنراوه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌مریکا بیر له تێکچوونی هاوسه‌نگی ده‌كاته‌وه، بیر له دروستبونی وڵاتانێک ده‌كاته‌وه له ناوچه‌كه که له خۆیان ڕاببینن که بتوانن به سه‌ر وڵاتانی تردا زاڵ بن. بۆیه هێشتنه‌وه‌ی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه وه‌ك خۆی به‌شێکه له پرینسیپی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی له پێناو رێگه‌گرتن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ململانێ له سه‌ر خاک.
ئه‌م باوه‌ڕه‌ی ئه‌مریکا به کۆتایی مێژوو و دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می جیوپۆله‌تیک یانی گه‌شه‌ی چه‌مکی جیهانگیری، ته‌کنه‌لۆجیا، بازاڕ، خێرایی گه‌یاندن و گواستنه‌وه، به‌ڵام دژایه‌تی مافی جیابوونه‌وه یان گۆڕینی جوگرافیا. دیاره لێره‌دا کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی زۆر له ئارادایه، تورکیا خوازیاری گۆڕین یان ده‌ستکاریکردنی سایکس-پیکۆیه، ئێران له هه‌وڵی فراوانکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌ویدایه به شێواز و ئامرازی جیاواز، ئایا کورد له نێوان ئه‌م به‌رداشانه‌دا ده‌بێت سیاسه‌تی چۆن بێت. دیپلۆماسی کوردی ده‌بێت بێته ئاراوه. ئه‌وه کاری پسپۆره نه‌ک که‌سانی تر