د. سه‌ردار عه‌زیز
نزیکی به‌ربانگ بوو. کتێبفرۆشه‌کانی نزیک قه‌ڵا له هه‌ولێر په‌له‌ی چونه ماڵه‌وه‌یان بوو. منیش کاوهخوانه چێژم له ڕامان له کتێبهكان ده‌بینی. له ڕاڕه‌وه‌که‌دا گوێم له کابرای عه‌ره‌ب بوو، که‌ته‌یه‌کی زل بوو. به پێچه‌وانه‌وه کابرای کتێب‌فرۆشی هه‌ولێری هه‌رزه‌کارێکی بچکۆله‌ی مناڵکاربوو. که عه‌ره‌به‌كه هاته دواندن کابرای کتێبفرۆش به باشی لێی تێنه‌گه‌شت، ئه‌ویش ده‌ستوبرد ووتی: بۆچی عه‌ره‌بی نازانیت، عه‌ره‌بی زمانی قورئانه. کتێبفرۆشهكهش وه‌ك ئه‌وه‌ی گوناهباربێت به‌وه‌ی عه‌ره‌بی نازانێت هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ر هه‌تا به عه‌ره‌بیه شه‌ق و شره‌که‌ی بکه‌وێته گفتوگۆ. کابرای عه‌ره‌ب له رێی خۆ به‌ستنه‌وه‌ی به قورئانه‌وه ههژهمۆنیهکی فره ئاستی به سه‌ر کوردهكهدا سه‌پاند. کوردهكهش خێرا ئه‌وی لێ‌بوو به نوێنه‌ری خودا و زمانه‌كه‌شی به زمانی فه‌رمی خودا.
کورد گه‌لێکی خه‌سیوه. ئه‌م خهسیویه هۆکاری سه‌ره‌كی سه‌روه‌رنه‌بوونی ئه‌وه له مێژوودا. من چه‌مکی خه‌سیو به مانا دهرونشیکاریهكهی به‌كار نابه‌م. خه‌سیو ئه‌و بونه‌وه‌ره‌یه که به هۆی هێزێکی تره‌وه، ناتوانێت، یان ناوێرێت، یان نازانێت خۆی بێت. لێره له باشوری کوردستان عه‌ره‌ب هێزی خه‌سێنه‌ری ئێمه‌یه. ئه‌م خهسینه مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و به شێوازی جۆراو جۆر ده‌رده‌که‌وێت. بۆ نموونه ئه‌ده‌بی کرچ و کاڵی کوردی هه‌مووی بریتیه له کروزانه و پارانه‌وه به‌وه‌ی که عه‌ره‌ب وه‌ک برایه‌ک قبوڵمان بکه‌ن، ئیتر ئه‌گه‌ر وه‌ك براکانی یوسفیش بێت. دین یه‌کێکی تره له ئامرازه‌كانی خه‌ساندنی مرۆڤی کورد. کاتێک کابرای کتێبفرۆش هه‌ستی به گوناه ده‌كرد له‌وه‌ی عه‌ره‌بی نازانێت، کابرای عه‌ره‌ب زۆر بیژیانه ده‌یزانی چۆن کابرای کورد بخه‌سێنێت. هه‌رچه‌نده کابرای عه‌ره‌ب ئاواره‌بوو، له زێدی خۆی هه‌ڵاتبوو، به‌ڵام بوونی له ماڵی کورددا به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ هه‌ستێکی له‌ئه‌ودا دروست نه‌كردبوو، بۆئه‌وه‌ی ساتێک له خۆی بپرسێت، ده‌بێت ئه‌م خانه خوێیه کێ بێت؟ وه‌ك چۆن له ڕابوردودا ئه‌ده‌بی کوردی، به مه‌یلی نه‌خۆشی چه‌پانه، له‌ژێر دروشمی ناواقیعی به‌رده‌وام خۆی ده‌خه‌ساند، ئه‌مرۆ له ژێر سایه‌ی دروشمی ئاینیدا هه‌مان شت درێژه‌ی پێده‌درێت. به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ئه‌وه‌ی له رۆژانه له زاری خه‌ڵکیه‌وه ده‌یبیستی بێزاریه‌کی زۆره له لێشای زۆری عه‌ره‌ب له هه‌موو کونج و کۆڵانێکدا. وه‌ك چۆن خۆ خه‌ساندن به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب نه‌خۆشیه به‌هه‌مانشێوه نهفرهتکردنیش لێیان نه‌خۆشیه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت جیاکاری بکه‌ین جیاوازی نێوان که‌لتور و مرۆڤه. عه‌ره‌ب وه‌ک مرۆڤێک وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی تر نابێت مایه‌ی بێڕێزی بێت. به‌ڵام عه‌ره‌ب وه‌ك که‌لتور، وه‌ک نه‌رێت، وه‌ک زمان، وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت، نه پیرۆزه، نه باڵایه، نه شایانی لاساییکردنه‌وه‌یه، له زۆر باریشدا جێگای نه‌فره‌ته. ئالێره‌وه کرۆکی ده‌وڵه‌ت بوون له کورددا دروست ده‌بێت. هه‌ر له ئیمپراتۆریه‌تی هه‌تا دیموکراسیترین وڵاتی ئه‌مرۆ له ناخی هه‌موو هاوڵاتیه‌کدا شانازی و خۆ جوداکردنهوهیهک هه‌یه. شانازی به ئه‌ندام بوون له نیشتمانێکدا، خۆجوداکردنه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌م نیشتمانه به هه‌موو جوانی ناشیرینیهکانیهوه به‌شێکه له تۆ. گه‌ر ئه‌م هه‌سته دروست نه‌بێت ئه‌وا ئه‌سته‌مه حوکمداری دروست بێته ئاراوه. گه‌لێک ناتوانێت خۆی به‌رێوه‌ببات گه‌ر بێتوو خۆی به هاوتای ئه‌وانیتر نه‌زانێت. له ڕاستیدا کرۆکی سه‌رکه‌وتنی رۆژئاوا خۆ به باڵا زانینیانه به سه‌ر ئه‌وانیتردا. بۆ که‌سێکی ژێر سایه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی هه‌ستی هاوڵاتی بوونی رۆمانی، مایه‌ی خۆ جوداکردنه‌وه و دروستبوونی جۆرێک له سۆزی پێکه‌وه‌بوون بوو. مه‌غۆله‌كان چونکه خاوه‌ن هه‌ستێکی وه‌ها و که‌لتورێک نه‌بوون، بۆ هه‌رکوێ ڕۆشتبن له ئه‌نجامدا له که‌لتور و ئاین و نه‌رێتی ئه‌و جێگایه‌دا توانه‌وه.