نەوت نرخێکی نوێی بەرز تۆمار دەکات
ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ ی حوزەیران، نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئیستادا بە ٧١ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٨ دۆلار و ٤١ سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی بازاڕی جیهانییە بەهۆی وەرگرتنی ڤاکسین و هەروەها کۆنترۆڵکردنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە.
ئهم بابهته 1969
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:20:06/06/2021