نەوت نرخێکی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، هەردوو جۆرەکە، برنت و خاوی ئەمەریکی نرخێکی پێوانەیی بەرزیان تۆمار کرد.

نرخی یەک بەرمیل برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٦٩ سەنت بوو، ماوەی دوو ساڵیشە برنت نرخی بەرزی لەم شێوەیەی تۆمار نەکردووە.

نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی بە ٧١ دۆلار و ٣٣ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٠ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایی بوونەوەی دۆخی بازاڕەوە هەیە دوای وەرگرتن بەرفراوانی ڤاکسینی کۆرۆناو زۆربوونی داخوازی لەسەر نەوت لە جیهاندا، هەروەها بەهۆی پابەندبوونی وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە هەیە بە رادەی بەرهەمهێناوە. 




ئه‌م بابه‌ته 1466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:23:14/06/2021

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved