بانگەشەی ڕیفراندۆم بە فەرمی دەستیپێکرد
ئەمشەو کاتژمێر ١٢ بە فەرمی
بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستیپێکرد و بڕیارە بانگەشەکە ١٨ ڕۆژ بخایەنێت.
بە گوێرەی
ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان
، رۆژی سێشه‌ممه 5-9-2017، بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕیفراندۆم دەستپێدەکات، هەر لە
ئێستاوە لایەنەکان مافی بانگەشەیان بۆ ڕیفراندۆم هەیە
كۆمیسیۆن ئاماژەی
بەوە کردووە، هەر کەسێک بەر لە رۆژی دیاریکراودا دەست بە بانگەشە بکات، بەپێی
پەیڕەو و رێککارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رووبەڕووی
بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێتەوە.
هەروەها بە گوێرەی
ئەو بڕیارە، بانگەشەکردن تا ڕۆژی 22-9-2017 بەردەوام دەبێت.
ئه‌م بابه‌ته 907
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:05:45:04/09/2017