ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی ریفراندۆم لە پارێزگای هەڵەبجە

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان بۆ ریفراندۆم لە پارێزگای هەڵەبجە، دەنگی " بەڵی " سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەلآم " نەخێر "یش رێژەیەکی بەرچای بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانە لەکۆی ٧٣ هەزار دەنگدەر لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، تەنها ٤٠ هەزار هاولآتی بەشداری دەنگدانیان کردووە. لەو ژمارەیە تا ئێستا ٣١ هەزار و ٩٠٠ دەنگ بە " بەڵی " دەنگیان داوە، بەرامبەر ئەوەش ٥ پێنج هەزار و ٩٠٠ کەس بە " نەخێر " دەنگیان داوە.

بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانە ١٢٠٠ دەنگ پووچەڵ بووە.





ئه‌م بابه‌ته 4691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:46:26/09/2017

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved