رێژەی دەنگدان لەشاری سلێمانی ئاشكرا بوو

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لەپارێزگای سلێمانی زیاتر لە 658 هەزار كەس دەنگیان داوە كە دەكاتە نیوە ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان بووە.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكان بە سپی رایگەیاند: لە پارێزگای سلێمانی 1 ملیۆن‌و 271 هەزار كەس مافی دەنگدانیان بووە كە لەو رێژەیە 658 هەزار‌و 595 كەس دەنگیان داوە كە دەكاتە نیوەی ئەو ژمارەیە.

وتیشی رێژەی دەنگدانی خەڵك لە ناوشاری سلێمانی 35% بووە.

تائێستا دیار نییە، کۆمسیۆن کەی بەفەرمی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنێت، بەڵام بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە بنکەکانی دەنگدانەوە، دەست کەوتوون، بەڵێ زۆرینەی بەدەست ھێناوە.

رۆژی 25ی ئەیلول، 2013 بنكەی دەنگدان بە رووی زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگدەری باشووری كوردستاندا كرایەوە. بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی 72%ی دەنگدەران وەڵامیان داوەتەوە، زۆرینەی رەهاشیان بە "بەڵێ‌" بووە.





ئه‌م بابه‌ته 38046 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:11:26/09/2017

Copyright 2017. speemedia.com. All Rights Reserved