ئەنجامە بەراییەكانی دەنگدان لەچەندین قەزاو ناوچە ئاشكراكرا
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان لە چەندین ناوچەو قەزای هەرێمی كوردستان رێژەی دەنگدەران لەسەرەو بووەو دەنگی "بەڵێ" زۆرینە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سپی كە لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە دەستی كەوتووە:
قەزای چۆمان
لە قەزای چۆمان 8029 كەس مافی دەنگدانیان بووە كە لەو رێژەیە 6648 كەس دەنگیان داوە. ئەنجامی دەنگدانیش بەم شێوەیە بووە: (بەڵێ 4979) دەنگ، (نەخێر 1328) دەنگ، (پوچەڵ 298).
سمێلان
3984 كەس مافی دەنگدانیان بووە، كە لەو رێژەیە 3792 كەس دەنگیان داوە. ئەنجامی دەنگدانیش بەم شێوەیە بووە: (بەڵێ 3317) دەنگ، (نەخێر 359) دەنگ، (پوچەڵ 268).
حاجی ئۆمەران
2656 كەس مافی دەنگدانیان بووە، كە لەو رێژەیە 2323 كەس دەنگیان داوە. ئەنجامی دەنگدانیش بەم شێوەیە بووە: (بەڵێ 2056) دەنگ، (نەخێر 187) دەنگ، (پوچەڵ 87).
ناحیەی گەڵاڵە
1082 كەس مافی دەنگدانیان بووە، كە لەو رێژەیە 760 كەس دەنگیان داوە. ئەنجامی دەنگدانیش بەم شێوەیە بووە: (بەڵێ 548) دەنگ، (نەخێر 191) دەنگ، (پوچەڵ 31).
ناحیەی قەسرێ
5067 كەس مافی دەنگدانیان بووە، كە لەو رێژەیە 3272 كەس دەنگیان داوە. ئەنجامی دەنگدانیش بەم شێوەیە بووە: (بەڵێ 2372) دەنگ، (نەخێر 856) دەنگ، (پوچەڵ 85).
ئهم بابهته 5301
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:22:26/09/2017