سپی زانیاری ورد لەسەر دەنگدانی سلێمانی بلآودەکاتەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە تا ئێستا کە رێژەیەکی زۆری دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی جیاکراونەتەوە، رێژەی دەنگدان نەگەیشتۆتە لە ٥٠% دا.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی مەڵبەندی سەرەکی هوانە لە باشووری رۆژهەلآتی سلێمانی کە لە ٩٧% جیاکراونەتەوە، دەنگی " بەڵێ " لەو مەڵبەندە سەرەکییە لە ٨٠% ی دەنگەکانە.
هەرچی دەنگی نەخێرە لەو مەڵبەندە سەرەکییە دەگاتە ٢٠% ی دەنگەکانە و رێژەیەکی کەمیش دەنگی پووچەڵکراوەیە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، مەڵبەندێکی تری دەنگدان لە کارگەی جگەرەی سلێمانی ماوە کە هێشتا دەنگەکانی بەتەواوی جیانەکراونەتەوەو بە نزیکی ٥٠ هەزار دەنگی ئاوارەو VIP و دەنگی بەسالآچوان و چەند توێژێکی تری گرتۆتە خۆی.
ئەنجامە بەراییەکانی دەست سپی کەوتووە رێژەی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگای سلێمانی ناگاتە لە ٥٠% ئەمە لە کاتێکدا لەناو شاری سلێمانی رێژەی دەنگدان تەنها لە ٣٥% ە.
ئهم بابهته 25716
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:02:26/09/2017