لە پێنجوێن بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە سنورەکەیانی گرتوەتەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سەرجەم تیمەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو رێگا سەرەکییەکانی قەزاکە بەبەردەوامی پاکدەکرێنەوە.
لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێک کەبەهۆی بەفربارینەوە روبدات، شارەوانی بڕیاریداوە تیمەکانی بەفرماڵین بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە " لەهەنگاوی یەکەمدا بۆ رێگریکردن لەدروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ تیمەکانی شارەوانی شەقامی گشتی ناوشاریان پاک کردوەتەوە".
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتۆتەوەو پێنجوێن بەیەکێک لە شارە ساردو کوێستانییەکان دادەنرێت.