بۆرییەکی نەوت لە ناحیەی قوشتەپە تەقییەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بۆرییەکی نەوت لە ناحیەی قوشتەپەی سەربە پارێزگای هەولێر لەدوای کونکردنی تەقییەوە. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئاشکرا دەبێت کە بۆریەکی نەوت لە یەکێک لە باخەکانی دۆڵەبەکرە لە ناحیەی قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێر کونکراوە، پۆلیس و بەرپرسانی نەوت لەو ناوچەیەدا دەگەنە ئەو شوێنە بە مەبەستی چاکردنەوەی بۆریەکە، بەڵام پێش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی نەوت و گاز، بۆرییەکە تەقیوەتەوە و ئاگریگرتووە.

 

شارەدێی قوشتەپە سەربە پارێزگای هەولێرە و ٥٩ گوندی هەیە، دەکەوێتە نێوان زنجیرە گردی زۆرگە زراو زورگەکانی دێدەوان، زێی بچووک بەباشووری شارەدێیەکە تێدەپەڕێت، قوشتەپە ٢٢ کلم لە هەولێر دوورە، خەڵکی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کارمەندی میرین، رێژەی بێکاری بەرزە. 




PM:09:02:30/01/2021