باندێكی دزینی گورچیلە لە سلێمانی دەستگیر كران !
ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی دزینی گورچیلەی لە شاری سلێمانی ئاشكرا كرد.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئەو گرژو ئاڵۆزیەی پارێزگای موسڵی گرتەوە ژمارەیەكی زۆر لەهاولاتیانی بەڕەگەز عەرەب و ناوچەكانی دیكە ڕیان كردە پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی هێزەكانمان چڕكردەوە و لەئەنجامدا بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیس توانیویانە باندێكی دزیكردن كە لە(10) كەس پێكهاتون دەستگیر بكەن، كە چوار تۆمەتباریان هەستاون بەدزیكردنی گورچیلەی مرۆڤ.
وتیشی "ئەو چوار تۆمەتبارەی هەستاون كرین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤ واتە كاری بازرگانیان پێكردوە بەڕەگەز عەرەبن، تۆمەتبارێكی دیكەشیان هەستاوە بەتەزویركردنی كەرەستەی بۆیاخ كوالێتیەكەی بەرزكردۆتەوە و لەگەڵ دەستگیر كردنی ئافرەتێكیش كە ئاڵتونی ناو دوكانی زەڕەنگەرەكانی دزیوە، لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەنكراون".
PM:03:00:15/06/2014