سبهی گهڕهكێكی شاری سلێمانی بێ كارهبا دهبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، سبەینێ سێشەممە دانیشتوانی گەڕەكی قڕگە پشت مزگەوتی فەجر بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت" دانیشتوانی قڕگە ئاگادار دەكەنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە پشت مزگەوتی فەجر نزیك مزگەوتی (سید نجم الدین) لە سەر فیدەری (263) سبەینێ سێشەممە پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت، بۆیە لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان".
ئاشكراشیدەكات: ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.
PM:09:00:01/02/2021