ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسى بە تۆمەتى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەر لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە حاڵەتەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە زیادبووندایە لەو پێناوەشدا هێزەكانمان بۆ ڕێگریكردن لە بڵابونەوەی زیاتری ئەم ماددە كوشندەیە، لەماوەی مانگێكدا سێ كەسیان بەتۆمەتی بەكارهێنانی ( كریستاڵ + حەشیش ) دەستگیركردوە .
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، تۆمەتبارەكان دووكەسیان بەناوەكانی (ب ،ف ،ن ) و (س ، س، ڕ ) دانیشتوی شارەدێی شۆڕشن و یەكێكیشیان بەناوی (د ، م ، ت ) دانیشتوی چەمچەماڵە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوەو بەپێی ماددەی (۱٤) هۆشبەر ڕاگیراون .