شەپۆلێکی تری باران بارین سەرجەم شارەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی دیکەی باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات. 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، كە لەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. 

ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، کە ڕۆژانی (٥، ٦)ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران بارین سەرجەم شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە. 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.


AM:12:06:02/02/2021