بارزانی دەگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان
دوای گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 21 ی ئایار، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی حكومی به‌ره و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت و دوای گه‌یشتنیشی به وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و به‌رپرسانی تری ئه‌و وڵاته كۆبۆوه.
له میانه‌ی سه‌ردنه‌كه‌یدا مەسعود سه‌ردانی ڤاتیكانی كرد و چاوی به پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م كه‌وت، له دیداره‌كه‌دا باسیان له بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرد.
رۆژی 30 ی ئایاریش بارزانی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی ئیتاڵیای كرد و له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ فێدریكا مۆگۆڕینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆبۆوه و باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن.
چاودێرانی سیاسیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی بارزانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه بووبێت، تا ره‌زامه‌ندی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
PM:06:13:15/06/2014