وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه
پێشمه‌رگه
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ژماره‌ی ئەو پێشمەرگانەی لە چەند رۆژی رابردوو لە شەڕ لەگەڵ داعش گیانیان لەدەستداوە بڵاوەكاتەوە.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به (باس‌نیوز)ی وت: ئه‌مرۆ ژوورێكی عه‌مه‌لیات داده‌مه‌زرێنین و ژماره‌ی سه‌رجه‌م شه‌هید و برینداره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین.
وتیشی: لە ره‌بیعه دوو پێشمه‌رگه بونه‌ته قوربانی، لە كەركووكیش لە كاتی چۆڵكردنی بارەگاكانی سوپای عێراق بۆمب بە ئۆتۆمبێلەكانی لیوای سوپای دوودا تەقییەوە، لەوێیش دوو پێشمه‌رگه‌ی تر بوونه قوربانی و چوار برینداریش هەبووە، هەروەها لەو شەڕانەی لە ناوچەكانی دیالە لەگەڵ چەكدارەكاندا كراوە، دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه بونه‌ته قوربانی لەگەڵ 23 بریندار.
یاوه‌ر جه‌ختیشی كرده‌وه لە شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆچكەی خانەقین، كۆپتەری جەنگی بۆردوومانی كردووه و لە شەڕەكەدا هێزه‌كان نزیكی یەك بوون.
راشیگه‌یاند: ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی بازگەی كۆبرا بووین بە دیوی خانەقیندا و چەكدارە توندڕۆكانیش لە دیوی خوارەوە بوون و بازگەكەیش لە ناوەڕاست بووە، له شه‌ره‌كه‌دا كۆپتەر هاتووە هاوكاریی چەكداران بكات، بەڵام موشەكێكی وەشاندووە كه ئۆتۆمبێلێكی سووتاندووە و 6 پێشمەرگەی بریندار كرد.
یاوه‌ر ئاشكراشی كرد: به‌گشتی تا ئێسته لانیكه‌م 6 شه‌هیدمان هه‌یه.
PM:06:25:15/06/2014