حاكم له‌تیف شێخ مسته‌فا، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان به‌توندی وەڵامی حه‌نان فه‌تلاوی پەرلەمانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا دەداتەوە‌و كە باسی كوردی به‌خراپ كردبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ، حاكم شێخ له‌تیف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو،" له‌كاتێكدا كه وڵات به رووداوی خه‌ته‌رناكدا تێده‌په‌ڕێت، كه‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌بوون و ئۆقره‌یی هاوڵاتیانی دروستكردووه، كه‌سانێكی هه‌رزه سیاسی، هه‌ڵمه‌تی تایه‌فی سیاسیان ده‌ستپێكردووه تا خۆیان به پاڵه‌وان بناسێنن بێئه‌وه‌ی له‌بورای خزمه‌تگوزارییدا به‌ردێكیان خستبێته سه‌ر به‌رد"، وتیشی: حه‌نان فه‌تلاوی له‌و هه‌رزه سیاسیانه‌یه كه‌به‌رده‌وام خه‌ریكی رشتنی ژه‌هری تایه‌فیه و ده‌مكوت نابێت له ناوزڕاندنی كورد و سوكایه‌تیی كردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
حاكم له‌تیف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كورد به‌شداریی له دامه‌زراندنی سیستمی نوێی عیراقدا كردووه‌و رۆڵی ئاشته‌وایی له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بینیوه، چه‌ندین جاریش كورد ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه‌به‌شێك نیه له چاره‌سه‌ر، به‌ڵكو به‌هه‌مان دووری ده‌وه‌ستێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا"، وتیشی: زۆرێك له‌هاوڵاتیان پێیان وایه ئه‌وه‌ی كه رویدا له موسڵ له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش و هه‌ڵهاتنی سوپا و فه‌رمانی پاشه‌كشه‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كان، سیناریۆیه‌كی پلان بۆداڕێژراو بوو له‌لایه‌ن سه‌رانی لیسته‌كه‌ی فه‌تلاوی بۆمه‌رامی سیاسی خۆیان، به‌ڵام فه‌تلاوی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر درۆ‌و فێڵه‌كانی له‌خه‌ڵكی ئاسایی.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا شێخ له‌تیف داوایكرد، به‌رپرسانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا سنورێك بۆ قسه‌وقسه‌ڵۆكه‌كانی فه‌تلاوی و هاوشێوه‌كانی دابنێن تا به‌هۆیه‌وه له‌وه‌زیاتر یه‌كڕیزی نیشتمانیی دووچاری زیانبه‌ركه‌وتن نه‌بێته‌وه، ئه‌وه‌شی وت كه،" ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای عیراق پێیدا ده‌گوزه‌رێت یه‌كێكه له‌و زیانانه‌ی به‌هۆی هاندانی تایه‌فیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه".
دەقی وتەكانی حەنان فەتلاوی بخوێنەرەوە.