كۆمپانیای دانه‌گاز له‌باره‌ی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایدەگەیەنێت" کە به بڕی دوو ملیار دۆلار كاری وه‌به‌رهێنانیان له هه‌رێم كردوه".
ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا كۆمپانیای دانه‌غاز ئاماژەی بەوەکرد" سودی ئابوریمان بۆ كوردستان زیاتر له 20 ملیار دۆلار بوه، جگه له‌وه‌ش گازمان بۆ 80%ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان دابین كردوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هیچ قازانجێكمان نه‌كردوه، به‌دابینكردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، 25 ملیار دۆلار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌بڕی زیاتر له دو ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانمان له‌گازی هه‌رێمی كوردستان كردوه".
ڕوونیشیکردەوە، به‌رزبونه‌وه‌ی گازی شل په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، یه‌ده‌گی سه‌لمێندراوی گازی هه‌رێمی كوردستان 20-30 ترلیۆن پێ سێجایه، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و زانیاریانه ناڕاستن كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له‌ریزیبه‌ندی هه‌شته‌مین وڵاتانی خاوه‌نی یه‌ده‌گی گازه.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئێمه و كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كانمان گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه نه‌ك ره‌شنوس، دادگاییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناوبانگیش به گشت مه‌رجه‌كانیه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه".