شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارین لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری بەفر بارین و باران بارین ڕوو لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەکات.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە ڕۆژانی (١٦ و ١٧ و ١٨)ی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات. 

ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەفر ببارێت، لەگەڵ ناوچە بەرزاییەکانی هەرێمدا.

 

هاوکات ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات کە پلەی گەرما سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان بە کەرکوکیشەوە زیاتر دابەزێت.




AM:12:21:10/02/2021