سلێمانی.. کەسێک دەستگیردەکرێت هەڕەشەی بڵاوکردنەوە وێنەکانی لە کچێک کردبوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" پۆلیس کەسێک دەستگیردەکات کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە کچێک کردبوو".


پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات"  دوای ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکرد بوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدات و بەوهۆکارەش 5،000،000 (پێنج ملیۆن) دیناری لێوەرگرتبوو، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە".

 
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەو راگەیاندنەدا دەڵێت " دوای ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (م، ز، ح لەدایکبوی 1975) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی 5،000،000 (پێنج ملیۆن) دیناری لێسەندبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە".

 
لە راگەیاندنەکدا هاتووە "لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت".

 
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (2) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

 



PM:11:02:10/02/2021