سەردار عەزیز لەبارەی چوونە ناو دەسەڵاتی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی گۆڕان ببێتە هۆی گۆڕانكاری لەناو كایەی سیستمی سیاسی هەرێمدا، دەبێت بەشێك بێت لەكایەی سیستەمی سیاسی، ئاماژە بەوەش دەكات "گۆڕان نابێت ببێتە بەشێك لەدرێژكراوەی دەسەڵات".
لەچاوپێكەوتنێكدا كە گۆڤاری سپی میدیا لەگەڵیدا سازیكردووە، توێژەری سیاسی سەردار عەبدوڵا لەبارەی قۆناغی دوای نەمانی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە دەدوێتو دەڵێت "نەمانی ئۆپۆزسیۆن كاریگەری پۆزەتیڤو نێگەتیڤی لەسەر كۆمەڵگای مەدەنی دەبێت".
لەبارەی قۆناغی دوای چوونە دەسەڵاتی گۆڕانیشەوە ئەوە دەخاتەڕوو كە نابێت گۆڕان ببێتە بەشێك لەدرێژكراوەی دەسەڵات.
درێژەی چاوپێكەوتنەكە لە ژمارە (15)ی گۆڤاری سپی میدیادا بخوێنەرەوە كە ئەمڕۆ 16/6/2014 كەوتووەتە بازاڕەوە.