لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا گەنجێکی شاری سلێمانی بەناوی سەهەند شێرزاد چەند رۆژێک لەمەوبەر بە چەقۆ کوژرا.
ئەو گەنجە لەگەڵ دوو گەنجی تردا لە شوقەیەکدا ژیاوە، کێشەی لەگەڵ یەکێک لەو گەنجانە کە بەڕەگەز عەرەبە بۆ دروستبووە، لە کاتێکدا گەنجەکەی سلێمانی لە خەودا بووە، گەنجە عەرەبەکە بە چەقۆ کووشتوویەتی.
پۆلیسی بەرلین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای دەکات کە گەنجە بکوژەکە دەستگیرکراوە.
پۆلیس رووداوەکە بەو شێوەیە دەگێڕێتەوە کە رووداوێكی كوشتن لە ماڵێكدا روویداوە، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە چەقۆ بریندار كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە چارەسەری سەرەتایی سوودی نەبوو، هەر لەوێدا گیانی لە دەستدا.